رۆژنیوز - قەرەچووغ ئەنوەر
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ناوی یەکەمەکانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ڕاگەیاند، هاوکات ڕێژەی دەرچوونی لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و نۆی بنەڕەتی ئاشکرا کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوی یەکەمەکانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ئاشکرا کرد.
وەزیری پەروەردە لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند: ڕێژەی دەرچون لە بەشی زانستی 36.86% بووە، لە بەشی وێژەیی 34% بووە، لە قۆناغی نۆی بنەڕەتیش 61% بووە.
سەبارەت بە ناوی یەکەمەکانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەی وتی: محەمەد زانا محەمەد مەجید، یەکەمی بەشی زانستی بووە کە خوێندکاری سنووری پەروەردەی سلێمانیە، بە تێکڕای نمرەی 100%، بێخاڵ نیعمان، یەکەمی بەشی وێژەییە و خوێندکاری سنووری پەروەردەی دهۆکە، ئارام محەمەد، یەکەمی بەشی پیشەیی بووە و خوێندکار سنووری پەروەردەی گەرمیانە.
هەروەها سەبارەت بە یەکەمی قۆناغی نۆی بنەڕەتیش ئەوەی ئاشکرای کرد: خوێندکار سەدا جەعفەر کەریم، یەکەمی نۆی بنەڕەتییە و لە سنووری پەروەردەی هەولێرە.
25-07-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,810
Escriba su comentario sobre este artículo!