دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی #سلێمانی# ئاشکرای دەکات کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 119 ژن و 15 منداڵیان داڵدە داوە.
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە دواڕۆژی وت ژمارەی ئه و خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە فەرمانگەکانمان تۆمارن تا (2013) بریتییە لە 30 هەزار و 296 کەس.
وتیشی لەپرۆسەی دووبارە پشکنینەوەدا کە بەفەرمانی ژمارە (1515)ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی 4ی 2016 دەستیپێکردووە، ژمارەی ئەوانەی فۆرمیان پڕکردووەتەوە بریتییە لە (24،729)، له و ژمارەیەش (20،230) سەردانی لیژنە پزیشکییەکانیان کردووە، ژمارەی ئەوانەی بە پێی ڕێنماییەکان شایستە دەبن بریتییە لە (16،717)، ئەوانەشی ڕێنماییەکە نایانگرێتەوە بریتین لە (2،619).
عومەر گوڵپی، ئاماژەی بەوەشدا ژمارەی ئه و کەسانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نوێکردووەتەوە بۆ بەخێوکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت بریتییە لە (125) مۆڵەت، مۆڵەتەکانیش زۆرترینیان لە وەزارەتی پەروەردەن کە (61) مۆڵەتن، کەمترینیان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە کە تەنها (2) مۆڵەتە، مۆڵەتەکانیش بەپێی ڕەگەز (63) یان کوڕ و (62)یان مێ، بەپێی کەسە نزیکەکانیش بریتییە لە (106) دایک و (14) باوک و (3) برا و (2) خوشک.
باسی لەوەشکرد ژمارەی ئه و مووچانەی دابەشکراون لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017 بریتییە لە مووچەی مانگەکانی (6و 7و 8و 9و 10ی 2016) کە بڕەکەی بریتییە لە نۆ ملیار و 627 ملیۆن و 410 هەزار دینار.
ئه و بەڕێوەبەرە، هێمای بۆ ئەوەشکرد ژمارەی منداڵانی سودمەند لەخانەی ساوایان (خوار 4 ساڵ) بریتییە لە (30) منداڵ، ژمارەی منداڵانی خانە لەئێستادا بریتییە لە 21 منداڵ (17 کوڕ و 4 کچ)، ژمارەی ئه و منداڵانەی گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان 9 منداڵن (5 کوڕ و 4 کچ)، ژمارەی سوودمەندانی خانەی کوڕان (21) منداڵ-ن، لەوانە (9)یان گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان و لە ئێستادا لە خانەی کوڕان (13) منداڵ ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی سودمەندانی خانەی کچان بریتییە لە (15) منداڵ لەوانەش (5) منداڵیان گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان و لە ئێستادا (10) منداڵ لە خانەکەدان، هەروەها ژمارەی منداڵانی دەرەوەی خانە 62 منداڵن (38 کوڕ و 24 کچ).
رونیشیکردەوە لەپڕۆژەی خێزانی جێگرەوە (3 منداڵی کوڕ) نێردراونەتە ناو خێزانی جێگرەوەکان، پێنج خێزانیش پەسەندکراون و ئامادەن بۆ وەرگرتنی منداڵ.
گوڵپی، وتیشی لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ (30،790) پەیوەندی لە شه و و ڕۆژدا کراوە بە هێڵی 116ی منداڵانەوە، کۆی کێشەکانی لە پەیوەندییەکانەوە وەڵامدراونەتەوە بریتین لە (908) کێشە، لەوانە (467 منداڵی خانەخوێ) و (441 کێشەی منداڵی ئاوارە)، جۆری کێشەکانیش بەمجۆرە دابەشبوون (385 خێزانی، 407 تەندروستی، 28 سۆزداری، 22 یاسایی، 30 پەروەردەیی، 7 کۆمەڵگا، 14 هی تر)، له و کێشانەش (327)یان ئاراستەی دامەزراوەی تر کراون بۆ چارەسەر.
باسی ئەوەشی کرد پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی منداڵ و خێزان بەهاوکاری ڕێکخراوی (یونسێف) ژمارەی ئه و منداڵانەی سودمەندبوون لە سەنتەرەکانی پڕۆژەکە لە شارەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و دەربەندیخان بریتییە لە (6،541) منداڵ، لەوانە (3،203 کوڕ، 4،048 کچ)، ژمارەی ئه و منداڵانەی سودمەند بوون لە پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی بەشێوەی تیمی گەڕۆک بریتییە لە (3107 منداڵ) کە بەمجۆرە دابەشبوون بەسەر هەردوو ڕەگەز (2،565 کچ و 544 کوڕ).
ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی ئه و منداڵانەی وەک حاڵەت (کێشە) وەرگیراون لە پڕۆژەکەدا بریتییە لە (386) منداڵ، ژمارەی ئه و خێزنانەی لە پڕۆژەکەدا هاوکاری دارایی کراون بە بڕی 50 دۆلار بۆ هەر خێزانێک بریتییە لە (75) خێزان.
عومەر گوڵپی، ئاشکراشیکرد ژمارەی ئه و ئافرەتانەی کە سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو و پارێزراون بریتییە لە (119 ئافرەت و 15 منداڵ) لە شەش مانگدا، ژمارەی ئه و ئافرەتانەی کە لە ئێستادا لە ماڵەکە داڵدەدراون بریتییە لە (29 ئافرەت و 14 منداڵیان).
دەشڵێت بڕی ئه و پارەیەی کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سنوری بەڕێوەبرایەتی گشتیمان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بە شێوەی داهات بریتییە لە بڕی (66،526،000).
عومەر گوڵپی، ڕونیشیکردەوە داهاتی سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی کە لەلایەن خێرخوازانەوە بەخشراوەتە سندوقەکە بریتییە لە (18،772،000) دینار و بەدۆلاریش بریتییە لە بڕی (USD 5000).
25-07-2017