🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: گەپنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 23-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 23-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅23 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,675) پەڕتووک||
📅 21-02-2020
باکووری کوردستان
- 9 سیاسەتمەداری هەدەپە کە یەکێکیان موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلییە، دوای 5 مانگ لەبەندکردن ئازادکران.[6]
- کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی کە پارتە سیاسیەکان پێکیانهێناوە بە دروشمی'زمانمان ناسنامەیە، زمانمان هەبوونمانە' لە هۆتێلێکی ناوچەی سووری ئامەد دەستیپێکرد.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەڵبژاردنی 11مین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنکەی دەنگدان لەو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد. سەرچاوەکان باس لە ساردیی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن بەهۆکاری باوەڕنەبوونی خەڵک بە
📅 21-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رۆژی زمانی دایک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ” جوولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی س
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید گەوهەر
مامۆستا گەوهەر لە 24-04-1924 لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی 22 جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە زیندانی کراوە.
ئێوارەی 22-02-1993 مامۆستا سەعید گەوهەر هاوبیری کاژیک و تێکۆشەری کوردایەتی، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستی خۆی و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا!
👫 سەعید گەوهەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید گەوهەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
شێخ لەتیف شێخ حامد بەرزنجی لەساڵی 1940 لە کفری لەدایکبووە، لەساڵی 1962 کۆلێژی ئادابی لەبەغدا تەواوکردووە، لەماوەی ژیانیدا لەبواری ئەدەبیاتی کوردیدا کاریکردووە و چەندین ماستەرنامەش لەسەر بابەتەکانی نووسەر نوسراون و دیارترینیشیان ماستەر نامەی خۆێندکار سیروان عەبدولکەریم بوو بەناوی ئاشناکردنی چیرۆکی کوردی بەپێکهاتەی مۆدێرن لەڕێگای جەیمس جۆیس.
بە تەمەنێکی کورتەوە ناوێکی گەورەی بۆخۆی تۆمارکرد و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەب و چیرۆکی کوردی کردووە، ئه و بەڕچەشکێنی پێوەرە باوەکانی دەق نووسین هەژماردەکرێت و
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لەتیف حامید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,560 | وێنە 57,389 | پەڕتووک PDF 10,675 | فایلی پەیوەندیدار 38,926 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,620 |
📊 119 ژن لە شەڵتەری داڵدەدانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی داڵدەدراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
119 ژن لە شەڵتەری داڵدەدانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی داڵدەدراون
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیسلێمانی ئاشکرای دەکات کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 119 ژن و 15 منداڵیان داڵدە داوە.
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە دواڕۆژی وت ژمارەی ئه و خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە فەرمانگەکانمان تۆمارن تا (2013) بریتییە لە 30 هەزار و 296 کەس.
وتیشی لەپرۆسەی دووبارە پشکنینەوەدا کە بەفەرمانی ژمارە (1515)ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی 4ی 2016 دەستیپێکردووە، ژمارەی ئەوانەی فۆرمیان پڕکردووەتەوە بریتییە لە (24،729)، له و ژمارەیەش (20،230) سەردانی لیژنە پزیشکییەکانیان کردووە، ژمارەی ئەوانەی بە پێی ڕێنماییەکان شایستە دەبن بریتییە لە (16،717)، ئەوانەشی رێنماییەکە نایانگرێتەوە بریتین لە (2،619).
عومەر گوڵپی، ئاماژەی بەوەشدا ژمارەی ئه و کەسانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نوێکردووەتەوە بۆ بەخێوکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت بریتییە لە (125) مۆڵەت، مۆڵەتەکانیش زۆرترینیان لە وەزارەتی پەروەردەن کە (61) مۆڵەتن، کەمترینیان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە کە تەنها (2) مۆڵەتە، مۆڵەتەکانیش بەپێی رەگەز (63) یان کوڕ و (62)یان مێ، بەپێی کەسە نزیکەکانیش بریتییە لە (106) دایک و (14) باوک و (3) برا و (2) خوشک.
باسی لەوەشکرد ژمارەی ئه و مووچانەی دابەشکراون لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017 بریتییە لە مووچەی مانگەکانی (6و 7و 8و 9و 10ی 2016) کە بڕەکەی بریتییە لە نۆ ملیار و 627 ملیۆن و 410 هەزار دینار.
ئه و بەڕێوەبەرە، هێمای بۆ ئەوەشکرد ژمارەی منداڵانی سودمەند لەخانەی ساوایان (خوار 4 ساڵ) بریتییە لە (30) منداڵ، ژمارەی منداڵانی خانە لەئێستادا بریتییە لە 21 منداڵ (17 کوڕ و 4 کچ)، ژمارەی ئه و منداڵانەی گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان 9 منداڵن (5 کوڕ و 4 کچ)، ژمارەی سوودمەندانی خانەی کوڕان (21) منداڵ-ن، لەوانە (9)یان گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان و لە ئێستادا لە خانەی کوڕان (13) منداڵ ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن.
‌ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی سودمەندانی خانەی کچان بریتییە لە (15) منداڵ لەوانەش (5) منداڵیان گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان و لە ئێستادا (10) منداڵ لە خانەکەدان، هەروەها ژمارەی منداڵانی دەرەوەی خانە 62 منداڵن (38 کوڕ و 24 کچ).
رونیشیکردەوە لەپڕۆژەی خێزانی جێگرەوە (3 منداڵی کوڕ) نێردراونەتە ناو خێزانی جێگرەوەکان، پێنج خێزانیش پەسەندکراون و ئامادەن بۆ وەرگرتنی منداڵ.
گوڵپی، وتیشی لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ (30،790) پەیوەندی لە شه و و رۆژدا کراوە بە هێڵی 116ی منداڵانەوە، کۆی کێشەکانی لە پەیوەندییەکانەوە وەڵامدراونەتەوە بریتین لە (908) کێشە، لەوانە (467 منداڵی خانەخوێ) و (441 کێشەی منداڵی ئاوارە)، جۆری کێشەکانیش بەمجۆرە دابەشبوون (385 خێزانی، 407 تەندروستی، 28 سۆزداری، 22 یاسایی، 30 پەروەردەیی، 7 کۆمەڵگا، 14 هی تر)، له و کێشانەش (327)یان ئاراستەی دامەزراوەی تر کراون بۆ چارەسەر.
باسی ئەوەشی کرد پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی منداڵ و خێزان بەهاوکاری رێکخراوی (یونسێف) ژمارەی ئه و منداڵانەی سودمەندبوون لە سەنتەرەکانی پڕۆژەکە لە شارەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و دەربەندیخان بریتییە لە (6،541) منداڵ، لەوانە (3،203 کوڕ، 4،048 کچ)، ژمارەی ئه و منداڵانەی سودمەند بوون لە پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی بەشێوەی تیمی گەڕۆک بریتییە لە (3107 منداڵ) کە بەمجۆرە دابەشبوون بەسەر هەردوو ڕەگەز (2،565 کچ و 544 کوڕ).
ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی ئه و منداڵانەی وەک حاڵەت (کێشە) وەرگیراون لە پڕۆژەکەدا بریتییە لە (386) منداڵ، ژمارەی ئه و خێزنانەی لە پڕۆژەکەدا هاوکاری دارایی کراون بە بڕی 50 دۆلار بۆ هەر خێزانێک بریتییە لە (75) خێزان.
عومەر گوڵپی، ئاشکراشیکرد ژمارەی ئه و ئافرەتانەی کە سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو و پارێزراون بریتییە لە (119 ئافرەت و 15 منداڵ) لە شەش مانگدا، ژمارەی ئه و ئافرەتانەی کە لە ئێستادا لە ماڵەکە داڵدەدراون بریتییە لە (29 ئافرەت و 14 منداڵیان).
دەشڵێت بڕی ئه و پارەیەی کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سنوری بەڕێوەبرایەتی گشتیمان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بە شێوەی داهات بریتییە لە بڕی (66،526،000).
عومەر گوڵپی، رونیشیکردەوە داهاتی سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی کە لەلایەن خێرخوازانەوە بەخشراوەتە سندوقەکە بریتییە لە (18،772،000) دینار‌ و بەدۆلاریش بریتییە لە بڕی (USD 5000).
25-07-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 25-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی🤺 توندوتیژی
📈 جۆری ئامار و راپرسی👪 کۆمەڵایەتی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 25 2017 8:58AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 29 2017 1:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 23 2017 9:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,672 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
119 ژن لە شەڵتەری داڵدەدانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی داڵدەدراون
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-07-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,636 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574