🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 غەریبم
غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم

وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خ
📜 غەریبم
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
هۆنراو و ئاوازی بەهجەت یەحیا موزیک ڕزگار حەمەڕەئووف

خۆشەویستەکەم کورستان

هیچ جوانیەک ناگات بەتۆ نیە وەکو تۆ خان و مان
جەستەم لەهەرکوێ ژیابێ هەستم لای تۆ بووە بەگیان
خۆشەویستەکەم کوردستان

ل
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
📜 چەنێ دووربم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
چەنێ دووربم

چەنێ دووربم بێ خەم بە لێم لەهەر کوێ بی نزیکی لێم
بێجگە لەتۆ بادەی هیچ کەس هەرگیز هەرگیز سەرلێو نانێم
شەماڵیش بم کە هەڵمکرد بەرەو مەنزڵگای تۆوە دێم

هە
📜 چەنێ دووربم
📜 ساقیا
هۆنراوە و ئاواز و موزیک : بەهجەت یەحیا
ساقیا

ساقیا ڕوومکردە لای تۆ بنۆشم پەیمانەکەت
بزانە کە ڕێبوارێکی شاعیرە میوانەکەت
من کەسێکم گەر بناڵم ئەگەر گۆرانی بڵێم
لە ئاهی ئاوازەکەی من ڕۆئەچی دیوانەک
📜 ساقیا
📜 هاواری ویژدان
هاواری ویژدان
هۆنراوە و ئاواز و موزیک: بەهجەت یەحیا

خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی ئاوا بەکوڵ بۆی ئەسوتێی
یا پێم ئەڵێن چیە لالۆ ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی
📜 هاواری ویژدان
📖 کۆتری سەلام
کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ره حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ر پەیکه ره که [ ئا
📖 کۆتری سەلام
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..

ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعد
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
📜 چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگە
📜 چەپکێک یاد
📕 فەلسەفەی ئازادی
فەلسەفەی ئازادی
بیرنامەیەک بۆ مرۆڤی تاکی ئازاد
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 فەلسەفەی ئازادی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەرگی یەکەم
زمان و مەنهەجی عەقڵانیی قورئان
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
📕 کۆرسی فەلسەفە
کۆرسی فەلسەفە
سەرەتاکانی فەلسەفەو بابەتە جەوهەرییەکانی فەلسەفە
لەجیهانی سۆفیاو کتێبە کچەکەی فەلسەفەوە
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 کۆرسی فەلسەفە
📕 شیعرناسیی بە شیعر
شیعرناسیی بە شیعر
ڵیکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ئیستاتیکای شیعر
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 شیعرناسیی بە شیعر
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی
بەرگی یەکەم
لەرێزمانی کوردیی بنچینەیی
نووسەر دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
ئارکیۆلۆجی فۆگۆ فەلسەفەی زانین و دەسەڵات
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
نووسەر د. کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
نووسینی : کەیفی چۆمانی
ئاوی هەموو دونیا کۆببێتەوە،
هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە،
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
د.ئەورەحمانی حاجی مارف
کۆری زانیاری
بەغداد-1979
چاپی دووەم: هەولێر، 2014
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
لەدەستە ڕاستەوە
1-دوکتۆر دارا ڕەشید جەودەت
2-دوکتۆر کەمال مەزهەر
3-جەلالی سام ئاغا
ئەم وێنەیە لەساڵی 1975 تۆمارکراوە
تەمەن درێژی بۆ کاک جەلال ڕۆح
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
👫 پێشەوا قادر کوردی
پێشەوا قادر ناسراو بە پێشەوا قادر کوردی قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی رەمەزان بانگێشتی چەندین وڵاتانی عەرەبی دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکان، لە هەمان کاتدا بەردەو
👫 پێشەوا قادر کوردی
👫 کەسایەتییەکان
مەحمود مەلا عێزەت
👫 کەسایەتییەکان
سەردەشت عوسمان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆ...
05-05-1987
✌️ شەهیدان
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
📜 هۆنراوە
چەپکێک یاد
📖 بۆچی ئێران لەگەڵ ریفراندۆمدا نییە؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بۆچی ئێران لەگەڵ ریفراندۆمدا نییە؟
📖 کورتەباس

تەحسین تەها چۆمانی‌تەحسین تەها چۆمانی‌
ئێران تاوەکو ئێستا لەگەڵ پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا نییە، هەر وەک بە ئاشکراش بیروبۆچوونی خۆی لەم رووەوە دەربڕیوە، کە دواین بۆچوونەکان لە دوای سەفەرەکەی حەیدەر عەبادی بۆ تاران و نیگەرانی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێران سەبارەت بەم پرسە و ئەو بۆچوونانە بوون کە هەریەک لە عەلی شەمخانی بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەگەڵ وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرێک و لێدوانەکانی محەمەد باقری سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و محەمەد جەواد زەریف لە سەرێکی دیکەوە دەربارەی مەترسی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم وەک بیروبۆچوونی ئێران دەریان بڕی.
ئێران، هەر وەک چۆن لەگەڵ عێراقدا زۆرترین سنووری جوگرافی هاوبەشی هەیە، بەهەمان شێوەش زۆرترین پێگەو بەرژەوەندی سیاسی و ئابووریشی لە عێراقی دوای پڕۆسەی ئازادیەوە هەیە، بۆیە هەر جووڵەو گۆڕانکارییەکی سیاسی و ئابووری لە عێراقدا بێتە کایەوە، ئێران بە هەستیارییەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات و تێڕوانینی سیاسیانەی خۆی دەخاتە روو، هەتا ئەگەر پێویستی بە هەنگاوی کرداریانەشەوە بێت. کە نموونەی هەرە زیندوو و هاوهەڵوێستی ئێران ئەو یارمەتیە بوو لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعشدا پێشکەش بە هێزەکانی عێراقی کرد.
لەم رووەوە دەتوانین بڵێین ئەو هەستیاریەی کە ئێران سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ئەو دوایەی عێراق هەیەتی، بەتایبەت لە دوای رووخانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە موسڵ، هەستیارییەتی لە بەرامبەر پێگەو داهاتووی سیاسی خۆی لە عێراقدا، بەتایبەت کە لە روانگەی ئێرانەوە قۆناغی دوای نەمانی داعش لە عێراقدا، قۆناغی دانان و پیلانی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەو خۆرئاوا بەتایبەت ئەمریکایە، بۆ لێدان لە رۆڵ و پێگەی ئێران لە عێراقدا. هەروەک ئێران ئەم پیلانە لە رێگەی پشتیوانی پڕۆژەی جیاوازی ئەو وڵاتانە بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری سیاسی نوێ لە عێراقدا دەبینێت، کە لە ڕێی ئەوەوە بتوانن دەسەڵات و پێگەی خۆیانی پێ بەهێز بکەن. لەم رووەوە ئێران بەهێز بوونی هەر یەک لە وڵاتانی ناوچەکەو ئەمریکا لە عێراق، بە پلەی یەکەم بە مەترسی لە سەر بارودۆخی ناوخۆی خۆی دەزانێت، بەتایبەت کە خاکی عێراق لە رووی فشار خستنە سەر ئێران، رۆڵێکی ستراتیژی دەبێت. بۆیە قورسایی و هەستیاری ئێران لە عێراقدا یەکێک لە مەبەستە هەرە سەرەکیەکانی رووبەڕووبوونەوەیەتی لەگەڵ ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت پێگەو رۆڵی خۆیانی تێدا بەهێز بکەن.
ئێران، ئەمڕۆ لە ریزی ئەو وڵاتە کاریگەرانەوە دێت، کە لە ناوچەکەدا سیاسەتێکی تایبەت بەخۆی دەکات، لەم رووەوە کاریگەری سیاسەتی ئێران لە سوریا، یەمەن، لوبنان و عێراق و بەم دوایانەش هاوکارییەکانی بۆ قەتەر، دەتوانین بڵێین ئێران لە ناوچەکەدا بە سوود وەرگرتن لە زمین و بارودۆخی سیاسی و ئابووری وئەمنی ئەو وڵاتانە، سەرکەوتوانە توانیویەتی لەنێو ساحەی ئەواندا یاری خۆی بکات.
لێرەوە بە گەڕانەوە بۆ ئەو پرسیارەی کە بۆچی ئێران، لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا نییە؟ پێم وایە دەبێت روون و ئاشکرا بێتە بەرچاو، کە یەکێک لە خاڵە هەرە جەوهەریەکان بریتییە لەوەی کە ئێران، ئەم پرسە بە پرسێک نازانێت کە بە تەنها مەبەست لێی ئەنجامدانی ریفراندۆم بێت لە کوردستاندا. بەڵکو پێی وایە پێداگیری هەندێک لایەنی سیاسی لە سەر ئەو پرسە، لە ژێر کاریگەری و هەژموونی کۆمەڵێک وڵاتی ناوچەکەدایە، بۆ ئەوەی کە لەڕێی ئەم پرسەوە عێراق رووبەڕووی لاوازی و دابەشبوون بکەنەوە، کەواتە خاڵی جەوهەری لە تێڕوانینی ئێراندا بریتییە لەوەی کە پێداگیری لە سەر پرسی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی دەرەکییەو هەندێک وڵاتی ناوچەکە لە پشتی پەردەوە رۆڵی سەرەکی دەبینن.
خاڵی دووەم لە نیگەرانی (ئەنجامدانی) ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بە مەسەلەی ئەمنی و لێدان لە هەژموونی ئێرانەوە هەیە. بەتایبەت کە ئێران چ لە رابردوودا و چ لە ئێستاشدا ئەمە بە هەوڵی وڵاتانی وەک عەرەبستان و ئیسرائیل دەزانێت، بۆیە ئێران وەختێک باس لە مەسەلەی دابەشبوونی عێراق دەکات، مەبەستیەتی بڵێ، هەر وەک چۆن بەهۆی ئەو دابەشبوونە رۆڵی ناوەند بەرەو لاوازی دەچێت، بەهەمان شێوەش هێزو دەسەڵاتی نوێش لە دەرەنجامی ئەو دابەشبوونەدا لە عێراق سەر دەردەهێنن.
خاڵێکی دیکەی گرنگ لەو بارەیەوە باس دەکرێت بوونی هاوهەڵوێستی ئێران و تورکیایە سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم، ئەویش ئەوەیە کە ئایا پرسی ریفراندۆم ئێران و تورکیا لێک نزیک دەکاتەوە یاخود نا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دەکرێت لەو روانگەوە بدرێتەوە کە ئێران بەگشتی لە عێراق بەدوای بەرژەوەندی سیاسی خۆیەتی، بەڵام تورکیا زیاتر بەرژەوەندی ئابووری هەبووە، بەتایبەت لە کوردستاندا، ئێران چاوی لە پارێزگاریکردنی هەژموون و پێگەکەیەتی لە تەواوی عێراقدا، بەڵام تورکیا لە رێی کوردستانەوە بەتایبەت کە بەشێکی زۆری هێزەکانی لە باشیقە جێگیر کردوون، دەیەوێت رۆڵی سیاسی و ئابووری و سەربازی خۆی لە عێراقدا پەرە پێ بدات. ئێران بە شێوەیەکی گشتی لە ناوچەکەدا لە بەرامبەر کۆمەڵێک هێزدا وەستاوەوە، لەوانە ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودیا، بەڵام پەیوەندی تورکیا، جگە لە سعودیا لەگەڵ دوو لایەنەکەی تردا لە ئاستی هەماهەنگی و دۆستانە دایە. بۆیە پێ ناچێت پرسی ریفراندۆم ئێران و تورکیا لێک نزیک بکاتەوە.


🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ریفراندۆم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️تەحسین تەها چۆمانی‌
2.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 24 2017 1:26PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 29 2017 1:00AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 29 2017 1:00AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,153 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021
  🗓️ 30-04-2021
  🗓️ 29-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەحمود مەلا عێزەت
لە ساڵی 1939ی زایینی، لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواو کردووە و لە ساڵی 1962دا، لە زانکۆی بەغدا لە بەشی مێژوو بەکالیۆرسی وەرگرتووە و پاشان بووە بە مامۆستای مێژوو.
لە ساڵی 80-1981دا، بە تاوانی چالاکیی سیاسی دژ بە رێژیم گیراوە و دوای ئەوەیکە بە سەربەرزی نەجاتی بووە، رێی ئاوارەیی گرتووەتەبەر و لە وڵاتی سوێد وەک پەنابەری سیاسی نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1987 وە لە ئەرشیفی هەرێمی شاری ئوپسالا دامەزراوە و تا گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە کارەکەیدا بەردەوام بووە. لەو ماوەیەدا
مەحمود مەلا عێزەت
سەردەشت عوسمان
لەساڵی 1987 لەگەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێر لەدایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێرە و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی بووە لەکۆلێجی ئاداب لە زانکۆی سەڵاحەددین، رۆژنامەنوس بووە لەرۆژنامەی (ئاشتینامە)، سەرلەبەیانیی 04-05-2010 لەبەردەم کۆلێجەکەی خۆیدا بەبەرچاوی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و خوێندکارانەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندرا و سەرلەبەیانیی 06-05-2010 لەشاری موسڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەبۆی رفاندن و تیرۆرکردنییەوە، نارەزاییەکی زۆر سەرتاپای باشووری کوردستانی گرتەوە.
سەردەشت عوسمان
05-05-1987
باشووری کوردستان
لافاوی شاری سلێمانی
(05-05-1987- 9 ڕەمەزانی 1407ک)
-لە بەهاری ساڵی (1987) ماوەیەک بوو باران نەباری بوو، خەڵکی زۆر پەرۆشی باران بوون، ڕۆژی سێ شەممە (5/5/1987) لە دوای نیوەڕۆوە هەورێکی ڕەش بەری ئاسمانی گرت، کورد گوتەنی لە هەوری باران دەچوو، لە دەوروبەری عەصردا کردی بە هەورە گرمەو ناڵەو شریخە، باران بە ڕەهێڵە دایکرد، هاژەی دەهات وەک کوندەی سەربەرەوخوار بەردەوام بوو، باران وەک شوڵتەیمان لێزمەی دەهاتەخوارێ، خەڵکی زۆر دڵی خۆش بوو بەو ڕەحمەتە، ئیتر خەمی بێ بارانی ڕەویەوەو شاخ و دەش
05-05-1987
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
رۆژی 05-05-2017 بەهۆی بۆمبێکی داعشەوە لە کەرکوک شەهید بوو.
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگەڕێوە و
‎جێم مەهێڵە بە کەساسی؟
‎کە دەتزانی
‎بەرگەی پەتای عەشق ناگری
‎بۆ دەهاتی ژیانت لێ تاڵ دەکردم
‎لە ئەنجامدا، شنەی سۆزت
‎بۆ ئاقاری
‎سەدان مەرگەسات دەبردم..!

‎هەولێر
11-10-1995
چەپکێک یاد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,436 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)