🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شوێننامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 22-11
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 22-11 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆22-11-2019
📆21-11-2019
📆20-11-2019
📆19-11-2019
📆18-11-2019
📆17-11-2019
📆16-11-2019
📂 زۆرتر ...
📅22 November
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,510) پەڕتووک|||
📅 21-11-2019
باکووری کوردستان
- ئاژانسی هەواڵدەری تورکیا (ئەنادۆڵ)، گرتەی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی کادیرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە باکووری کوردستان بڵاوکردەوە. بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، سەمرا تونجەر، کە ناوی لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراوانی تورکیایە، لە سەر رێگەی سەرەکی دیاربەکر کەوتووەتە بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکانەوە و دەستگیرکراوە. سەمرا، لە لایەن دەوڵەتەوە داواکراو بووە و بڕی (52) هەزار دۆلاری ئەمەریکیش وەک خەڵات دەستنیشان کرابوو، بۆ هەر کەسێک زانیاری لە بارەوە بداتە دەزگاکانی دەوڵەت.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
📅 21-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
من کوردێکی دڵپڕم کاڵای تورکی ناکڕم
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 20-11-2019
باکووری کوردستان
- موسلیم کلیچ، هاوسەرۆکی هەدەپە لە دیلۆک و عەبدوڵا ئینجە هاوسەرۆکی دەبەپە، سەلمان توتوملو، هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی شەهید کامیلێ، موسلم ئۆزگان، ئەمین کاڤاک، محەمەد گوموشتەکین، سلێمان یاگز و سەردار یلدرم کە لە 14ی تشرینی دووەم لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کرابوون، لە ئاسایش دەرهێنران و رەوانەی دادگای دیلۆک کران. دوای وەرگرتنی وتە لێیان، 8 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن لە لایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. سیاسەتمەدارەکانیان ڕەوانە گرتووخانەی پیتی Aی دیلۆک.[7]
-
📅 20-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوایین کاروانیی هاوکاریی لە هەولێرەوە گەیەندرایە ڕۆژئاوا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فریاد حەسەن مەعروف
لە سلێمانی لەدایکبووە، زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین بووە. چالاکێکی بزووتنەوەی زەردەشتییەکان بووە لە سلێمانی.
رۆژی 21-11-2018 بەهۆی نۆبەی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
👫 فریاد حەسەن مەعروف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فریاد حەسەن مەعروف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەعفەر عەبدولواحید ئەحمەد
ساڵی 1943 لە کۆیە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەشاری کۆیەو کەرکوک تەواو کردووەو ساڵی 1971 لە زانکۆی موستەنسرییەی بەغدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزیدا وەرگرتووەو دواتر لە شاری هەولێر وەک مامۆستایەکی لێهاتووی ئەو بوارە خزمەتی کردووە.
شەهید جەعفەر هەر لەمنداڵییەوە هەستێکی کوردایەتی بەرزو رۆحێکی شۆڕشگێڕی پێشکەوتنخوازی تیا بەدیدەکرا.
لە زۆربەی چالاکییە سیاسی و کۆمەڵاتییەکانی خوێندنگەکاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە.
ساڵی 1956 لە ریزەکانی یەکێتیی قوتابیانی ئەو سەردەمەدا ب
✌️ جەعفەر عەبدولواحید ئەحمەد
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەعفەر عەبدولواحید ئەحمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
رۆژهەڵات دڵمان لەلاتە! گرانبوونی بەنزین تەنها بەهانەیەکە بۆ خۆپیشاندان لە دژی ستەمی فارسەکان بەرامبەر بە کورد لە رۆژهەڵات!
📊 بابەت 365,899 | وێنە 56,021 | پەڕتووک PDF 10,510 | فایلی پەیوەندیدار 35,513 | 📼 ڤیدیۆ 158 | 🗄 سەرچاوەکان 12,665 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 ئەختەمار، نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو ڕەنگاوڕەنگەکانی وان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەختەمار، نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو ڕەنگاوڕەنگەکانی وان

فایلی پەیوەندیدار 📂
ئەختەمار، نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو رەنگاوڕەنگەکانی وانوان

ئەختەمار و پەیوەندی لەمێژینەی پشیلە سپی و چاو رەنگاوڕەنگەکانی کوردستانکوردستان

بەزمانی کوردی ئەختەمار و بە زمانی ئەرمەنیش ئەهتەمارە، هەڵکەوتەی جوگرافی ئەختەمار دەکەوێتە دورگەیەکی بچکۆلانەی دەریاچەی وان کە پانتاییەکەی 0.7 کلیۆمەتر دووجایە و 3 کیلۆمەتر لە کەناری دەریاچەکەوە دوورە و 80 مەتر بەرزە لەسەر ئاستی دەریاچەکە و 45 کیۆمەتریش لە ناوەندی شاری وانەوە دوورە. لە ساڵی 908 بۆ 1021ی زایینی (هەندێک لە سەرچاوەی تر ئاماژە بۆ ساڵی 915 بۆ 920ی زاینی دەکەن) لەلایەن یەک لە پاشا ئەرمەنێکانەوە بەناوی (گاگیک ئارتسرونی Gagik Apumrvan Artsruni) کڵێسایەکی لەسەر دوورگەی ئەختەمار دروستکردووە بە ناوی کڵێسای خاچی پیرۆز. هەروەها جێگەی حەوانەوەی (گاگیک) خۆیشی بووە. کڵێسایەکی ئۆرتۆدۆکسی بووە و دواجار لەلایەن کاتۆلیکەکانەوە لەساڵی 1116 تا ساڵی 1895 رێورەسمی ئاینی خۆیانیان تێدا ئەنجام داوە و هەر لە هەمان ساڵیشدا کۆچی دواییی دواهەمین قەشەیان بووە. واتا ساڵی 1895 کۆتا ساڵی کاتۆلیکەکان بووە لە کڵێسای خاچی بیرۆز. ئەم کڵێسایەش بەدەر نەبووە لە وێرانکردن و خاپورکردن لەلایەن سوپای عوسمانییەکانەوە. ساڵی 1915 لە سەردەمی جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا سەرجەم قەشە و کەشیشەکانی کڵێساکە دەکوژرێت و لە 10-08- 1916لەلایەن سوپای عوسمانییەوە بەتەواوەتی داگیر دەکرێت و دەسوتێنرێت.
ساڵی 1950 لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بریاری تەختکردنی دەدرێت و لە ساڵی 1951 بۆ یەکەمجار رۆماننووسی گەورەی کورد یەشار کەمال سەردانی ئەختەمار دەکات و بەو پیلانەی حکومەتی تورکیا دەزانێت. دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر و پەیوەندیکردن بەدەیان دەزگا و رۆژنامە و لایەنەپەیوەندیدارەکانەوە رێگری لە تەختکردنی دەگرێت و بریارەکەی حکومەتی ئەو دەمەی تورکیا رادەگێریت. تاکۆتایی پەنجاکانی سەدەی بیست لەلایەن سوپاسی تورکیاوە بەکار هاتووە بۆ راهێنان و کاری سەربازی و لە ئێستاشدا مۆزەخانەیە.
لە کڵێساکەدا وێنە و نەخشی زۆر جوان کێشراوە بە شیوازێکی هونەری سەرسوڕهێنەر لە دیوارەکانی دەرەوەی کڵێساکە، تێکستەکانی ئینجیل و بەسەرهاتەکانی ئادام و حەوا و یونس و نەهەنگ و پەیامبەر داود نوسراوە و دەبێنرێت.
پەیوەندیی ئەختەمار پشێلەکانی وان
چەند سەدەیەک بەر لە ئێستا بۆ یەکەمجار پشیلە سپییەکانی وان لە کەنارەکانی ئەختەمار و دەریاچەی وان بینراون. تا ئەم ساتە وەختە هیچ لێکۆلینەوەیەک دەری نەخستووە و روون نییە لە سەرەتادا لە کەیەوە بینراون بە بڕوای خەڵکی شاری وان مێژووی پشیلە سپییەکانی وان دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەر (نوح) کە لە نزیک ئەو دەڤەرە کەشتییەکەی لە دوای زریان و باوبۆرانێکی زۆر لەچیای ئاڕاڕات لەنگەری گرتووە و بە وشکانی گەیشتوون. هەر بۆیە لەلای کوردەکان بە پشیلەکانی (نوح)یش ناو دەبرێت! هۆکاری مەلەوانیی پشیلەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ هەمان سەرگوزشتە و چیرۆک.
هەندیک لە سەرچاوەکان بڕوایان وایە مێژووی پشیلە سپییەکان و زێدی یەکەمیان 10 هەزار ساڵ بەر لە ئێستای باشووری ئەفریکا بووبێت! بەپێی لێکۆڵینەوەکان هەندێک لە جینەکانی رەنگی سپیی پشیلەکان دەگەڕێتەوە بۆ پشیلە کێوییەکانی باشووری ئەفریکا. بەڵام سەبارەت بە ڕەنگی سپیی پشیلەکانی وان هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نییە بیسەلمێنیت کە ئایا بەتەواوی لەکوێوە هاتوون.
لەساڵی 1992 لە لێکۆلێنەوەیەکی تر و لە ئاکامی پشکنینەکاندا گەیشتنە ئەو بڕوایەی پشیلە سپییەکانی وان ڵاندکەت (Land Cat) بن. واتا زێدی یەکەمی پشیلەکانی وان هەر لە وانەوەیە و لە هیچ شوێنکی جیهاندا بوونیان نەبووە و نییە. هەر هەمان تیمی پشکنەر چەند پشیلەیەکی کێوییان دۆزیوەتەوە لە کەنارەکانی دەریاچەی وان کە لە سروشت و زێدی خۆیاندا دوور لە مرۆڤ ژیاون! ئەمەش بۆ تورکەکان جێگەی نیگەرانی بووە کە زێدی پشیلەکان وان کوردستان بێت و رەسەنایەتی مۆرکی کوردستانیی هەبێت. هەر بۆیە لەلایەن جەندەرمە و سوپای تورکیاوە کەوتنە بەر شاڵاوی قڕکردنیان و بە هەزاران پشیلەی سپیان لەوان کوشت. هەندێک لە میدیاکان و بەتایبەت رێکخراوی (SOS) سۆسی دۆسلدۆرفی ئەڵمانی سوپای تورکیای تاوانبار کرد بە کوشتنی 200 پشیلە لە پشیلە سپییەکانی وان. سوپای تورکیاش رەتی کردۆتەوە کە ئەوان کاریکی وەهایان کردبێت! بەڵکو خۆیان مردوون! دواجار زانکۆی (Yüzüncü Yıl University) لە شاری وان ناوەندێکی تایبەتی بە لێکۆلینەوە لەسەر پشیلەکانی وان دامەزراند. لەساڵی 2006دا هەمان زانکۆ بەشێکی تایبەتی کردەوە بۆ پەروەردەکردنی پشیلەکان و زیاتر لە 100 پشیلەی تێدایە و رۆژانە گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە دەتوانن لە نزیکەوە سەردانی ئەو بەشە بکەن و بە پێدانی بڕە پارەیەکی کەم بیان بینن.
چۆنێتی گەیشتنی پشیلەکانی وان بۆ ئەرووپا
لەساڵی 1952 بۆ یەکەمجار لەلایەن دوو ژنە گەشتیاری بەریتانی کە لە گەشتەکەیاندا پشیلە سپییەکانی وانیان بینی بوو. بۆیە بڕیار ئەدەن لەگەڵ خۆیاندا دوو پشیلە بهێنەوە بۆ بەریتانیا. دەنا بەر لەم مێژووە لە ئەوروپادا بوونی نەبووە و نەناسراوە. لەدوای ئەوەی لە ئەورپادا ناسرا، خواستێکی زۆری لەسەر دروست بوو لەلایەن ئەورپییەکانەوە و تا ئەم ساتەوەختەش بە جوانترین و زیرەکترین و گرانترن پشیلەی ئەوروپا دا دەنرێت.

تایبەتمەندێکانی پشیلە سپییەکانی وان
هەڵبەت تایبەتمەندی پشیلەکانی وان زۆرە و لێرەدا ئاماژە بە هەندێکی دەکەین.
• لە جیهاندا بە پشیلە مەلەوانەکە ناسراوە! کە پێچەوانەی هەموو پشیەلەکانی دنیایە و دەتوانێت مەلەبکات و زۆر حەز بە ئاو دەکات.
• جگە لەوە رەنگی چاوەکانیان شینە یان سەوزێکی کاڵە. یاخود چاوێکی شینە و ئەوی تریان سەوز. کە ئەمەش تەنها لە پشیلەکانی واندا دەبێنریت و هەیە.
• ڕەنگی زۆربەی زۆری پشیلەکانی وان سپییە. هەندێکیان نێوان و پشتی گوێچکە و کلکیان کەستانەییی قاوەیی باو و خەت خەتە.
• بەدەگمەن لەسەر زەوی دەیان بینی بڕۆن. هەمیشە حەزیان لەبەرزییە و بە بەرزییەوەن. خۆ ئەگەر شوێنیکی بەرزیان دەست نەکەویت بە ناچاری دەچنە سەر دەرگاکان.
ناسینەوە و فۆرمی پشیلەکانی وان
رەنگی سپییە و چاوەکانی رەنگاو ڕەنگە یان هەر دوو چاوی شین یان سەوزە وەک لەسەرەوە ئەماژەم پێکردوە. گوێچکەکانی زل و نێوچەوانی پانە. لە نێوان گوێچکەکانی چاڵێکی نیمچە قوڵ درێژ دەبێتەوە تاسەر لووتی. لووتی کورت و بەرزە. جەستە و بازووی بەهێز و ماسولکەدارە. قاچەکانی بەرزە و کلکی هێندەی جەستەی خۆی دەبێت و بۆ مەلەکردن سودی لێ وەردەگرێت. لە هاویندا مووەکانی کورت و لە زستاندا دڕێژ و قورس و نەرمە. لە تەمەنی 3 ساڵیدا تەواو گەورە دەبن و دەبنە پشیلەی تەواو. چاوەکانی گەورە و زیت و وریایە. دەنگیان نەرم و نزمە هەندێک جار دەنگیان لە دەنگی بەرخ دەچێت و ناناسرێنەوە!
گوربەکانیان کێشیان لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆیە. مێکانیان 7 بۆ 12 lbsیە.
تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 14 ساڵە.
جگە لە جوانییەکەیان پشلەیەکی چالاک و زیرەکە. بازی بەرز و خێرایە. لەگەڵ مرۆڤدا زوو رادێت و منداڵی خۆش دەوێت. بە تۆپێک یان پارچە پەڕۆیەک کاتێکی زۆر یاری دەکات و ماندوو نابێت. حەز بە باران زۆر دەکات. لەگەڵ سەگدا زوو دەبێت بە هاورێ! و رکی زۆری لە دەنگی بەرز و بۆنی پارفۆمە!
دواجار دەمەوێت بڵیم زێدی یەکەمی پشیلە سپییەکانی وان کوردستانە. توخمی کوردستانییەو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆنترین توخمی پشیلە و لە جیهانیشدا بە جوانترین پشیلە هەژمار دەکرێت.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🇳🇱 Nederlands | ماڵپەڕیJanneke Tanriöven nrkv
[2]📡 ماڵپەڕ | 🇬🇧 English | ماڵپەڕی Governing Council of the Cat Fancy GCCF
[3]📡 ماڵپەڕ | 🇬🇧 English | ماڵپەڕی kurdish-national-pride-pishika-wan-van.html
[4]📡 ماڵپەڕ | 🇬🇧 English | ماڵپەڕی Deanna DJ Conway
[5]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی وێنە: نەزانراو!
[6]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - مانو بەرزنجی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 23 2017 12:30AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2017 1:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 17 2018 5:53PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,492 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Jul 23 2017 1:39AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئەختەمار، نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو ڕەنگاوڕەنگەکانی وان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 13
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەرهەم مانو بەرزنجی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,590%61.92
هەورامی61,568%16.82
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,528%15.44
عربي9,952%2.71
کرمانجی - کوردیی باکوور4,707%1.28
فارسی2,250%0.61
English1,766%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,781%62.25
👫 کەسایەتییەکان25,095%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,977%6.00
🏰 شوێنەکان20,788%5.68
✌️ شەهیدان19,011%5.19
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.28
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,314%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,094%1.39
📷 وێنە و پێناس4,868%1.33
🚼 ناوی کوردی4,850%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,780%1.30
📖 کورتەباس2,530%0.69
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,623%0.44
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)948%0.25
😊 گاڵتەوگەپ731%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە472%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان178%0.04
📼 ڤیدیۆ158%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان92%0.02
👩 دۆزی ژن90%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار60
⁉️ ئایین و ئاتەیزم847
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە32
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا120
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد731
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی782
📖 رۆمان593
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر316
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە242
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک15
⚔ مێژوو1,040
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست921
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,795 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574