🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 کتێبێک دەربارەی HTML وەک دەستپێک بۆ جیهانی وێب بە زمانی شیرینی کوردی
یاسا عێزەدین[1]
2021
📕 کتێبێک دەربارەی HTML وەک دەستپێک بۆ جیهانی وێب بە زمانی شیرینی کوردی
📕 خۆشەویستی دایک و باوک لە دروشمەوە بۆ راستی
عادل حەیدەری
بەکوردی کردنی: میلا نەجیم پیرانی[1]
2021
📕 خۆشەویستی دایک و باوک لە دروشمەوە بۆ راستی
📕 هونەری سەرناوک و خوارناوک
هوشیار جەمال[1]
2021
📕 هونەری سەرناوک و خوارناوک
📕 گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان (پێناس و فۆرم و شێواز، لێکەوتە و چارەسەر)
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس[1]
2021
📕 گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان (پێناس و فۆرم و شێواز، لێکەوتە و چارەسەر)
📕 ئازالیا
مستەفا ئیبراهیم[1]
2020
📕 ئازالیا
✌️ ڕەئوف ساڵح کەریم - ڕەئوفی خونچە
یەک لە پێشمەرگە ئازاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، ساڵی 1984 لە سێدارە دراوە.
[1]
✌️ ڕەئوف ساڵح کەریم - ڕەئوفی خونچە
👫 کەمال سەیفی خانی
یەک لە گۆرانیبێژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی دەیان گۆرانییە.
[1]
👫 کەمال سەیفی خانی
👫 موتەڵیبی ماملێ
برای هونەرمەندی گەورە موحەمەدی ماملێیە.خاوەنی چەند گۆرانییەکە لەگەڵ جەعفەری ماملێ و موحەمەدی ماملێ دا.
[1]
👫 موتەڵیبی ماملێ
👫 ئەکبەر ئاروەند
یەک لە گۆرانیێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
[1]
👫 ئەکبەر ئاروەند
📷 ئافرەتێکی کورد له کاتی چنینی فەڕشدا 1973
ئافرەتێکی کورد له کاتی چنینی فەڕشدا، حاجی ئۆمەران، ساڵی 1973ی زایینی و 1352ی هەتاوی، [1]
📷 ئافرەتێکی کورد له کاتی چنینی فەڕشدا 1973
📷 کاک عەوڵائاغا سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ 1890
کاک عەوڵائاغا سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ 1890
بە کامێرای ژاک دۆمۆرگان نووسەری فەرەنسەوی لە ناوچەی موکریان گیراوە.[1]
📷 کاک عەوڵائاغا سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ 1890
📖 کودەتای ناو کۆشک
کودەتای ناو کۆشک
✍️مەریوان وریا قانع

ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردودا و لەناوی یەکێتی نیشتیمانی کورستان دا ڕوویدا، لە زمانی سیاسیدا، پێیدەگوترێت ”کودەتای ناو کۆشک“. کودەتای ناو کۆشک کودەتای کەسانێکی ناو ک
📖 کودەتای ناو کۆشک
📕 خودا خۆشی دەوێم
ناونیشانی پەرتووک: خودا خۆشی دەوێم
نووسەر: میران وائل
وەرگێڕ: بنار دارا

کچی ئیماندار خۆی پێگەو شوێنی خۆی دیاریدەکات، وەخۆی دیاریدەکات کە سەرپۆشەکەی سەری بڕازێنێتەوە یان شتێکی تر، خۆی وادەکات خەڵک
📕 خودا خۆشی دەوێم
📕 بیڵ گیتس کێیە؟
ناونیشانی پەرتووک: بیڵ گیتس کێیە؟
نووسەر: پاتریشا برینان
وەرگێڕ: ڕوەند حەکیم
ئینگلیزی - کوردی
📕 بیڵ گیتس کێیە؟
📕 مەترسییەکانی نادیدەگرتنی سوننەت لەسەر خودی قورئانی پیرۆز
ناونیشانی پەرتووک: مەترسییەکانی نادیدەگرتنی سوننەت لەسەر خودی قورئانی پیرۆز
توێژینەوەیەکی قورئانی ئوسوڵییە
بەپێنووسی: پ. د. حەسەن خالید موستەفا مەحمود موفتی
پرۆفیسۆر لەزانکۆی سڵاحەدین کۆلێژی زانستە
📕 مەترسییەکانی نادیدەگرتنی سوننەت لەسەر خودی قورئانی پیرۆز
📕 خاوەن خەونەکان بنیاتنەرانی جیهانن
ناونیشانی پەرتووک: خاوەن خەونەکان بنیاتنەرانی جیهانن
نووسەر: جەیمس ئاڵن
وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا مەلا کەریم
📕 خاوەن خەونەکان بنیاتنەرانی جیهانن
📕 ئەوانەی جێپەنجەیان بەجێ هێشت
ناونیشانی پەرتووک: ئەوانەی جێپەنجەیان بەجێ هێشت
ئامادەکردن و وەرگێڕان: ژیڤان بەکر
📕 ئەوانەی جێپەنجەیان بەجێ هێشت
📕 خودامان لەگەڵە
ناونیشانی پەرتووک: خودامان لەگەڵە
نووسەر: عایز موتەیرن
وەرگێران: دیار ئیبراهیم سەنگەسەری
📕 خودامان لەگەڵە
📕 سوارەکان بە قاچاغ بووکیان گواستەوە
ناونیشانی پەرتووک: سوارەکان بە قاچاغ بووکیان گواستەوە
نووسەر: کاروان عومەر کاکەسوور
دوارۆژ کاروان کاکەسوور
📕 سوارەکان بە قاچاغ بووکیان گواستەوە
📝 ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی عومەری مەکتەبەوە
چەند رۆژێکە داخستنی مەکتەبەی سلێمانی بۆتە باس و خواسی خەڵکی سلێمانی و زۆرێک لە سایتەکان، ئێمە وەک بنەماڵەی عومەری مەکتەبە، سەرەڕای ئەوەی کە پێمان باش نەبوو لەپێناوی هێشتنەوەی ڕایەڵەی خزمایەتی هەموو شت
📝 ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی عومەری مەکتەبەوە
📖 ژن لە سایەی خورافەدا
لانە عەزیز حەمە
لەسەرەتای بونی مرۆڤەوە، جیاوازی جێندەری لە نیو تاکەکانیشدا سەری هەڵداوە، ئەگەر لەڕوی فیزیۆلۆژیەوە بڕوانینە بەهای هەردوو رەگەزی نێرو مێ، ئەوا بێگومان دەتوانین ئەو تێبینیەبکەین کە مێیین
📖 ژن لە سایەی خورافەدا
📕 داناییی محەمەد
ناونیشانی پەرتووک: داناییی محەمەد درودی خودای لەسەربێت
نووسەر: لیۆ تۆلستۆی
وەرگێڕان: د. خالید مالیزی
📕 داناییی محەمەد
📕 یادی پیاوچاکان
ناونیشانی پەرتووک: یادی پیاوچاکان
نووسەر: عەتتاری نەیشاپووری
وەرگێڕان: کۆساران ئەحمەد
📕 یادی پیاوچاکان
📕 دڵاوا
ناونیشانی پەرتووک: دڵاوا
نووسەر: د. ئیبراهیم ئەحمەد سەنگەسەری
📕 دڵاوا
📖 پاڵنەرە مرۆییەکان
ئەبراهام ماسلۆ زانای دەرونناسی ئەمەریکی پێشنیاری ڕێگەیەکی پۆلێنکردنی پاڵنەرە مرۆییەکانی کردوەکەوا شایستەی ئەوەیە ئاماژەی پێبدەین ماسلۆ وەک خۆگونجاندن و هەڵکردن هەڵکردننێک لەگەڵ کەسانی سەر بەڕێبازوی پا
📖 پاڵنەرە مرۆییەکان
👫 کەسایەتییەکان
قادر زیرەک
👫 کەسایەتییەکان
گیوی موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولعەزیز یاموڵکی
✌️ شەهیدان
سەڵاحی موهەندیس
✌️ شەهیدان
حسێن مەولود ناسراو بە شەهید...
📖 ئەختەمار، نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو ڕەنگاوڕەنگەکانی وان | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئەختەمار، نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو ڕەنگاوڕەنگەکانی وان
ئەختەمار، نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو رەنگاوڕەنگەکانی وانوان

ئەختەمار و پەیوەندی لەمێژینەی پشیلە سپی و چاو رەنگاوڕەنگەکانی کوردستانکوردستان

بەزمانی کوردی ئەختەمار و بە زمانی ئەرمەنیش ئەهتەمارە، هەڵکەوتەی جوگرافی ئەختەمار دەکەوێتە دورگەیەکی بچکۆلانەی دەریاچەی وان کە پانتاییەکەی 0.7 کلیۆمەتر دووجایە و 3 کیلۆمەتر لە کەناری دەریاچەکەوە دوورە و 80 مەتر بەرزە لەسەر ئاستی دەریاچەکە و 45 کیۆمەتریش لە ناوەندی شاری وانەوە دوورە. لە ساڵی 908 بۆ 1021ی زایینی (هەندێک لە سەرچاوەی تر ئاماژە بۆ ساڵی 915 بۆ 920ی زاینی دەکەن) لەلایەن یەک لە پاشا ئەرمەنێکانەوە بەناوی (گاگیک ئارتسرونی Gagik Apumrvan Artsruni) کڵێسایەکی لەسەر دوورگەی ئەختەمار دروستکردووە بە ناوی کڵێسای خاچی پیرۆز. هەروەها جێگەی حەوانەوەی (گاگیک) خۆیشی بووە. کڵێسایەکی ئۆرتۆدۆکسی بووە و دواجار لەلایەن کاتۆلیکەکانەوە لەساڵی 1116 تا ساڵی 1895 رێورەسمی ئاینی خۆیانیان تێدا ئەنجام داوە و هەر لە هەمان ساڵیشدا کۆچی دواییی دواهەمین قەشەیان بووە. واتا ساڵی 1895 کۆتا ساڵی کاتۆلیکەکان بووە لە کڵێسای خاچی بیرۆز. ئەم کڵێسایەش بەدەر نەبووە لە وێرانکردن و خاپورکردن لەلایەن سوپای عوسمانییەکانەوە. ساڵی 1915 لە سەردەمی جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا سەرجەم قەشە و کەشیشەکانی کڵێساکە دەکوژرێت و لە 10-08- 1916لەلایەن سوپای عوسمانییەوە بەتەواوەتی داگیر دەکرێت و دەسوتێنرێت.
ساڵی 1950 لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بریاری تەختکردنی دەدرێت و لە ساڵی 1951 بۆ یەکەمجار رۆماننووسی گەورەی کورد یەشار کەمال سەردانی ئەختەمار دەکات و بەو پیلانەی حکومەتی تورکیا دەزانێت. دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر و پەیوەندیکردن بەدەیان دەزگا و رۆژنامە و لایەنەپەیوەندیدارەکانەوە رێگری لە تەختکردنی دەگرێت و بریارەکەی حکومەتی ئەو دەمەی تورکیا رادەگێریت. تاکۆتایی پەنجاکانی سەدەی بیست لەلایەن سوپاسی تورکیاوە بەکار هاتووە بۆ راهێنان و کاری سەربازی و لە ئێستاشدا مۆزەخانەیە.
لە کڵێساکەدا وێنە و نەخشی زۆر جوان کێشراوە بە شیوازێکی هونەری سەرسوڕهێنەر لە دیوارەکانی دەرەوەی کڵێساکە، تێکستەکانی ئینجیل و بەسەرهاتەکانی ئادام و حەوا و یونس و نەهەنگ و پەیامبەر داود نوسراوە و دەبێنرێت.
پەیوەندیی ئەختەمار پشێلەکانی وان
چەند سەدەیەک بەر لە ئێستا بۆ یەکەمجار پشیلە سپییەکانی وان لە کەنارەکانی ئەختەمار و دەریاچەی وان بینراون. تا ئەم ساتە وەختە هیچ لێکۆلینەوەیەک دەری نەخستووە و روون نییە لە سەرەتادا لە کەیەوە بینراون بە بڕوای خەڵکی شاری وان مێژووی پشیلە سپییەکانی وان دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەر (نوح) کە لە نزیک ئەو دەڤەرە کەشتییەکەی لە دوای زریان و باوبۆرانێکی زۆر لەچیای ئاڕاڕات لەنگەری گرتووە و بە وشکانی گەیشتوون. هەر بۆیە لەلای کوردەکان بە پشیلەکانی (نوح)یش ناو دەبرێت! هۆکاری مەلەوانیی پشیلەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ هەمان سەرگوزشتە و چیرۆک.
هەندیک لە سەرچاوەکان بڕوایان وایە مێژووی پشیلە سپییەکان و زێدی یەکەمیان 10 هەزار ساڵ بەر لە ئێستای باشووری ئەفریکا بووبێت! بەپێی لێکۆڵینەوەکان هەندێک لە جینەکانی رەنگی سپیی پشیلەکان دەگەڕێتەوە بۆ پشیلە کێوییەکانی باشووری ئەفریکا. بەڵام سەبارەت بە ڕەنگی سپیی پشیلەکانی وان هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نییە بیسەلمێنیت کە ئایا بەتەواوی لەکوێوە هاتوون.
لەساڵی 1992 لە لێکۆلێنەوەیەکی تر و لە ئاکامی پشکنینەکاندا گەیشتنە ئەو بڕوایەی پشیلە سپییەکانی وان ڵاندکەت (Land Cat) بن. واتا زێدی یەکەمی پشیلەکانی وان هەر لە وانەوەیە و لە هیچ شوێنکی جیهاندا بوونیان نەبووە و نییە. هەر هەمان تیمی پشکنەر چەند پشیلەیەکی کێوییان دۆزیوەتەوە لە کەنارەکانی دەریاچەی وان کە لە سروشت و زێدی خۆیاندا دوور لە مرۆڤ ژیاون! ئەمەش بۆ تورکەکان جێگەی نیگەرانی بووە کە زێدی پشیلەکان وان کوردستان بێت و رەسەنایەتی مۆرکی کوردستانیی هەبێت. هەر بۆیە لەلایەن جەندەرمە و سوپای تورکیاوە کەوتنە بەر شاڵاوی قڕکردنیان و بە هەزاران پشیلەی سپیان لەوان کوشت. هەندێک لە میدیاکان و بەتایبەت رێکخراوی (SOS) سۆسی دۆسلدۆرفی ئەڵمانی سوپای تورکیای تاوانبار کرد بە کوشتنی 200 پشیلە لە پشیلە سپییەکانی وان. سوپای تورکیاش رەتی کردۆتەوە کە ئەوان کاریکی وەهایان کردبێت! بەڵکو خۆیان مردوون! دواجار زانکۆی (Yüzüncü Yıl University) لە شاری وان ناوەندێکی تایبەتی بە لێکۆلینەوە لەسەر پشیلەکانی وان دامەزراند. لەساڵی 2006دا هەمان زانکۆ بەشێکی تایبەتی کردەوە بۆ پەروەردەکردنی پشیلەکان و زیاتر لە 100 پشیلەی تێدایە و رۆژانە گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە دەتوانن لە نزیکەوە سەردانی ئەو بەشە بکەن و بە پێدانی بڕە پارەیەکی کەم بیان بینن.
چۆنێتی گەیشتنی پشیلەکانی وان بۆ ئەرووپا
لەساڵی 1952 بۆ یەکەمجار لەلایەن دوو ژنە گەشتیاری بەریتانی کە لە گەشتەکەیاندا پشیلە سپییەکانی وانیان بینی بوو. بۆیە بڕیار ئەدەن لەگەڵ خۆیاندا دوو پشیلە بهێنەوە بۆ بەریتانیا. دەنا بەر لەم مێژووە لە ئەوروپادا بوونی نەبووە و نەناسراوە. لەدوای ئەوەی لە ئەورپادا ناسرا، خواستێکی زۆری لەسەر دروست بوو لەلایەن ئەورپییەکانەوە و تا ئەم ساتەوەختەش بە جوانترین و زیرەکترین و گرانترن پشیلەی ئەوروپا دا دەنرێت.

تایبەتمەندێکانی پشیلە سپییەکانی وان
هەڵبەت تایبەتمەندی پشیلەکانی وان زۆرە و لێرەدا ئاماژە بە هەندێکی دەکەین.
• لە جیهاندا بە پشیلە مەلەوانەکە ناسراوە! کە پێچەوانەی هەموو پشیەلەکانی دنیایە و دەتوانێت مەلەبکات و زۆر حەز بە ئاو دەکات.
• جگە لەوە رەنگی چاوەکانیان شینە یان سەوزێکی کاڵە. یاخود چاوێکی شینە و ئەوی تریان سەوز. کە ئەمەش تەنها لە پشیلەکانی واندا دەبێنریت و هەیە.
• ڕەنگی زۆربەی زۆری پشیلەکانی وان سپییە. هەندێکیان نێوان و پشتی گوێچکە و کلکیان کەستانەییی قاوەیی باو و خەت خەتە.
• بەدەگمەن لەسەر زەوی دەیان بینی بڕۆن. هەمیشە حەزیان لەبەرزییە و بە بەرزییەوەن. خۆ ئەگەر شوێنیکی بەرزیان دەست نەکەویت بە ناچاری دەچنە سەر دەرگاکان.
ناسینەوە و فۆرمی پشیلەکانی وان
رەنگی سپییە و چاوەکانی رەنگاو ڕەنگە یان هەر دوو چاوی شین یان سەوزە وەک لەسەرەوە ئەماژەم پێکردوە. گوێچکەکانی زل و نێوچەوانی پانە. لە نێوان گوێچکەکانی چاڵێکی نیمچە قوڵ درێژ دەبێتەوە تاسەر لووتی. لووتی کورت و بەرزە. جەستە و بازووی بەهێز و ماسولکەدارە. قاچەکانی بەرزە و کلکی هێندەی جەستەی خۆی دەبێت و بۆ مەلەکردن سودی لێ وەردەگرێت. لە هاویندا مووەکانی کورت و لە زستاندا دڕێژ و قورس و نەرمە. لە تەمەنی 3 ساڵیدا تەواو گەورە دەبن و دەبنە پشیلەی تەواو. چاوەکانی گەورە و زیت و وریایە. دەنگیان نەرم و نزمە هەندێک جار دەنگیان لە دەنگی بەرخ دەچێت و ناناسرێنەوە!
گوربەکانیان کێشیان لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆیە. مێکانیان 7 بۆ 12 lbsیە.
تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 14 ساڵە.
جگە لە جوانییەکەیان پشلەیەکی چالاک و زیرەکە. بازی بەرز و خێرایە. لەگەڵ مرۆڤدا زوو رادێت و منداڵی خۆش دەوێت. بە تۆپێک یان پارچە پەڕۆیەک کاتێکی زۆر یاری دەکات و ماندوو نابێت. حەز بە باران زۆر دەکات. لەگەڵ سەگدا زوو دەبێت بە هاورێ! و رکی زۆری لە دەنگی بەرز و بۆنی پارفۆمە!
دواجار دەمەوێت بڵیم زێدی یەکەمی پشیلە سپییەکانی وان کوردستانە. توخمی کوردستانییەو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆنترین توخمی پشیلە و لە جیهانیشدا بە جوانترین پشیلە هەژمار دەکرێت.
#️ هەشتاگ
#وان | #کوردستان |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🇳🇱 Nederlands | ماڵپەڕیJanneke Tanriöven nrkv
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🇬🇧 English | ماڵپەڕی Governing Council of the Cat Fancy GCCF
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🇬🇧 English | ماڵپەڕی kurdish-national-pride-pishika-wan-van.html
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🇬🇧 English | ماڵپەڕی Deanna DJ Conway
[5] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی وێنە: نەزانراو!
[6] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - مانو بەرزنجی
📚 فایلی پەیوەندیدار: 13

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Jul 23 2017 12:30AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2017 1:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Feb 17 2018 5:53PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 19,771 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Jul 23 2017 1:39AMم. ب.
📊 ئامار
   بابەت 383,545
  
وێنە 63,905
  
پەڕتووک PDF 12,209
  
فایلی پەیوەندیدار 51,723
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,281

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کتێبێک دەربارەی HTML و...
  📖 خۆشەویستی دایک و باوک ...
  📖 هونەری سەرناوک و خوارناوک
  📖 گەندەڵی لە عێراق و هەر...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-07-2021
  🗓️ 27-07-2021
  🗓️ 26-07-2021
  🗓️ 25-07-2021
  🗓️ 24-07-2021
  🗓️ 23-07-2021
  🗓️ 22-07-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قادر زیرەک
ناوی تەواوی قادر ئەحمەد مستەفایە لەساڵی 1954 لە گوندی بێرکۆت لەدایکبووه، هەر لە تەمەنی مناڵییەوە ئەوینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای کوردی هەبوو، کە لە قوتابخانەی سەرەتایەوە ئەم بەهرەیەی تیدا بەدی کراوەو توانیویەتی لەڕێگەی لاسایی کردنەوە پەرە بەبەهرەکەی بدات، ئەم لاسایی کردنەوەش بەهونەر و دەنگی مامۆستای گەورە حەسەن زیرەک ئەوەبوو، بەئەوینی ئەوەوە لاسایی کردۆتەوە و هەر لە زووەوە خولیای گۆرانی و دەنگی حەسەن زیرەک بووه، نازناوی زیرەکیش هەر بۆ ئەو کاریگەرییە هونەرییە دەگەڕێتەوه.
قادر زیرەک لەقۆناغی سەرەتایی
قادر زیرەک
گیوی موکریانی
ناوی تەواوی عەبدولرەحمان لەتیف ئیسماعیل عەبدوڵلا لەتیفەو لەساڵی 1903 لە شاری مەهاباد لەدایکبووه.
لەساڵی 1913 لەگەڵ حوسێن حوزنی برای چووەبۆ وڵاتی شام لەشاری حەڵەب تا ساڵی 1925 لەوێ نیشتەجێ بووەو خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەکانی حەڵەب خوێندووه، لەساڵی 1924-1925 چووەبۆ بەیرووت و لەدانیشگایەک فێری بنچینەی زمانی فەڕەنسی بووه، لەساڵی 1915 حوسێنی برای مەکینەیەکی چاپی لەئەڵمانیا کڕیوەو لەبازاڕچەی حەڵەبی داناوه.
لەساڵی 1925 لەگەڵ حوسێن حوزنی هاتوون بۆ ئێراق و ماوەیەک لەشاری بەغدا نیشتەجێ بوون، هەر لەو
گیوی موکریانی
عەبدولعەزیز یاموڵکی
لە 21-12-1890 لە شاری مەککە لەدایکبووە و لە 25-07-1981 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.
عەبدولعەزیز یاموڵکی
سەڵاحی موهەندیس
یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975.
فەرماندەی تیپی 47ی پیرەمەگروون بووە و لە 25-07-1982دا شەهیدکراوە.
سەڵاحی موهەندیس
حسێن مەولود ناسراو بە شەهید مەلا عەلی
ساڵی 1953 منداڵێکی دووانە بەناوی :ئەحمەد و حسێن لە خێزانێکی جوتیارو هەژاری گوندی بەربەردی شارەدێی ماوەتی سەر بەشارۆچکەی شارباژێڕ لە دنیایەکی بچوکی نا ئاساییەوە، هاتە ناو دنیایەکی فراوانتر، ناوی تەواوی حسێن مەولود ئەحمەد خدر حسێنە ناسراو بە مەلا عەلی.
ساڵی 1958 لەدەست چەوساندنەوەی چینایەتی و دەرەبەگی چونەتە گوندی کۆکەی ناحیەی سورداشی ئەوکات.
ساڵی 1959-1960 لە خوێندنگەی سەرەتایی چەرمەگا ناونوسکراوە، ساڵی 1962-1963 دوای سوتانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە پۆلەکانی سەرەتایی لە سەرچنار و ماوەت و چەرمەگا ت
حسێن مەولود ناسراو بە شەهید مەلا عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)