بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی ناوەندی ڕۆژنیوز، دوێنێ لە شاری #مەهاباد# 10 هاوڵاتی کورد بەتۆمەتی هاوکاریی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، بنکەی مەهابادەوە دەستگیرکراون.
ناسنامەی ئەو شەش کەس لەو هاوڵاتیانەی بەم شێوەیە: سەلاح ئادیم، داوود ڕەسوڵنەژاد، مارف قەناعەت، کەیوان، عومەر، ناسر.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
19-07-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,294