کورتە فیلمی شێوەکار لە نووسین و دەرهێنانی #ئەشکان مەلەکی# سینەماکاری گەنجی ڕ#ۆژهەڵاتی کوردستان# گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بیوورێینی واشنتۆن.
کورتە فیلمی شێوەکار کە سەرەتای ساڵی 2016 بەرهەم هاتووە، پێشتر توانیویە لە پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکانی میامی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وێنژۆ لە چین بەشداری بکات و ئەمجارەش لە سێیەمین خولی بەشداریی نیودەوڵەتیی خۆیدا بگاتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی واشنتۆن.
ئەم کورتە فیلمە لە دەرهێنانی ئەشکان مەلەکی، دەرهێنەری گەنجی خەڵکی #سنە# و بە هاوکاریی ئەنجومەنی سینەمای لاوی سنە بەرهەم هاتووە. #سینا شەبابپوور# و #هیوا حەسەنزادە# لەم کورتە فیلمەدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,369 ganger