- بە ئامادەبوونی 150 ئەندام لە سەرتاسەری
شنگالشنگال و ناوچەکانی ئێزدی، پارتی ئازادی دیموکراسی ئێزدیان-
پادێپادێ، یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەست.
[4]
- لە
ئامەدئامەد و
ئەدەنەئەدەنە، 8 پزیشک لەلایەن هێزە ئەمینییەکانی ڕژێمی تورکیاوە دەست گیرکراون، دکتۆر سەلجوق میزراکلی، سەرۆکی پێشووی سەندیکای پزیشکەکانی ئامەد، فورات تورسون، ئەندامی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات- کەجەدە، دکتۆر شەمسەدین کۆچ و نەجدەت ئیپەکیوز، هولیا ئالۆکمەن ئویانیک و مامۆستا سەدرەدین کایا ئەمڕۆ لە ئامەد دەستگیرکران، هەروەها دکتۆر عوسمان دۆغانیش لە ئەدەنە دەستگیرکرا. لە لایەکی دیکەوە، عەلی ڕەزا یورتسەڤەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکرا.
-
د. میران محەمەدد. میران محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی سلێمانی، بڕیاری کردنەوەی بەشی پێشوازی لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، لە شارۆچکەی
سەیدسادقسەیدسادق. دەرکرد.
[1]
-لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 30ی خوێدا لە شاری
هەولێرهەولێر،
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاریانداوە بە لێخۆش بوون لە سزای دارایی و سوودی بانکی لەسەر ئەو باجدەرانەی کە لەپێدانی باج دواکەوتوون بە مەرجێک لە ماوەی 90 ڕۆژ باجی بنەڕەتیی بدەن.
-ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاریانداوە، بەپێدانی نازناوی زانستی وبەرزکردنەوەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە مامۆستایانی سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان پشت بەست بە یاسای پەرلەمانی کوردستان ژمارە 9 ی ساڵی 2012 و بەڕەچاوکردنی پێوەرەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
[2]
-ئەمڕۆ بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، 27پووشپەڕ، 30 هێکتار لە داربەڕووەکان و پووش و پاوەنی شارۆچکەی بشیوە و پاتاقی شاری
سەرپێلی زەهاوسەرپێلی زەهاو سەر بە پارێزگای
کرماشانکرماشان لە ئاگردا سووتان.
[3]
-ئازادکردنی 4 پێشمەرگەی دیلی ژێردەستی
داعشداعش لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە، لە بەشی چەپی
موسڵموسڵ، بەناوەکانی:-ئەحمەد یاسین ڕەجەب، باپیر عیسا ئەحمەد، کامەران بەهجەت عەبدولمەجید، عەزیز جومعە ڕەمەزان مزوری.
[4]
-مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی کۆتایهات.
[3]