لە دایکبووی ساڵی1991 ی شاری #کامیاران#ە.
هاوینی ساڵی 2010 پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزب بووە. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا. ناوبراو بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندوویی نەناسانە ئەرکی حیزبیی خۆی لە کۆمیسیونی پەروەردە بەڕێوە بردووە.
لە و ماوەیەدا لە کۆمیسیونی پەروەردە وەک بەرپرسی بەشی تەداروکاتی پەروەردە کاری دەکرد، بێجگە لە کار و ئەرکی ئورگانی خۆی، لە هێزی پاراستندا ئەرکی سەرپەلی لەئەستۆ بوو. لەو ماوەیەدا چەند دەورەی نیزامیی بینی و وەکوو یەکێک لە پێشمەرگە لێهاتووەکانی بەشی نیزامی ئەرکی خۆی بەڕێوە دەبرد. لە ماوەی 6 ساڵ پێشمەرگایەتی و بەڕێوەبردنی ئەرک و بەرپرسایەتیی جۆراوجۆری حیزبیدا، دووجار بە نووسراوە لە لایەن کۆمیسیۆنی پەروەردە و کۆمیسیونی سیاسی- نیزامی بە نووسراو ڕیزی لێگراوە کرا. ساڵی 2016 یەکێک لەو پێشمەرگانە بوو کە ئامادەیی خۆی بۆ چوونی ناوچە دەربڕی و لەگەڵ تیمێک لە کادر و پێشمەرگەکان لە مەئموریەتی ناوچەدا بەشداری کرد. پاش جەولە و گەڕانێکی سیاسی –نیزامیی 15 ڕۆژە لە ناوچەی #سنە# و #مەریوان#، ڕۆژی 5ی پووشپەڕ لە بەرنبەر بە #26-06-2016# لە شاخی #کوساڵان# پاش هێرشی دڕندانەی هێزەکانی دوژمن و بەرگریی و شەڕێکی ئازایانە و قارەمانانە، وێڕای شەهید بوونی 3 پێشمەرگەی قارەمان لە تیمەکەیان، هاوڕێ هیوا قوربانی لەگەڵ 5 هاوڕێی دیکەی بێ سەر وشوێن بوو. مەخابن دواتر دەرکەوت لەو شەڕەدا بە هۆی ئاگربارانی شاخی کۆساڵان لە لایەن دوژمنی دژە گەلییەوە، شەهید بووە و گیانی پاکی پێشکەش بە ڕێبازی ڕزگاریی گەل و نەتەوەکەی کردووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,381 جار هاتیە دیتن