لە دایکبووی ساڵی 1969 لە گوندی دەگاگای ناوچەی #شامیان# سەر بە شارستانی #سەوڵاوا#یە.
ساڵی 1991 پەیوەندی تەشکیلاتی بە حیزبەوە گرتووە و لە ڕیزی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبدا وەکوو ئەندام کاری کردووە و یەکێک لە ئەندامە چالاک و فیداکارکانی حیزب بوو. شەهید ڕوحوڵڵا بەپێی ئەو شارەزاییەی هەیبوو، لە ناوچەی #مەریوان# چەندین جار وەکوو شارەزا و چاوساغی هێزی پێشمەرگە هاوکاریی کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ئامادەکاری و جێبەجێ کردنی خوراک و تەقەمەنی بۆ هێزی #زاگرۆس#.
جگە لەو هاوکارییانەش، زۆر جار هەوڵی داوە یارمەتیی ماڵی بۆ حیزب کۆ بکاتەوە. ڕوحوڵڵا لە ماوەی تێکوشانی تەشکیلاتیدا لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە 2 جار گیراوە و زیندانی کراوە، جاری دووهەم لە بەهاری ساڵی2014دا گیرا، و سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەردا سەپا. ناوبراو بە بارمتەی ماڵیی قورس لە زیندان ئازاد کرا، پاش هاتنەدەری لە زیندان، ڕایکرد و خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو. ساڵی 2015 وەکوو ئەندام لە گەڵ تیمێکی پێشمەرگە گەڕایەوە نێوخۆی وڵات. ناوبراو لە بەهاری ساڵی 2016، دا وەکوو پێشمەرگە وەرگیرایەوە و لەگەڵ تیمێکی پێشمەرگە بە مەئمورییەت گەڕایەوە نێوخۆی وڵات لە ناوچەی #سنە# و مەریوان. دوژمنی داگیرکەر ڕۆژی 5ی پووشپەر لە شاخی #کۆساڵان# پەلاماری پێشمەرگەکانی دا. هاوکات لەگەڵ شەهید بوونی سێ هاوڕێی قارەمانی، ڕوحوڵڵا وێڕای 5 هاورێی دیکەی لەو شەڕەدا بێ سەر وشوێن بوو. مەخابن پاش ساڵێک دەرکەوت هاوڕێی پێشمەرگە ڕوحوڵڵا حەیدەری گیانی پاکی لە ڕێگای ڕزگاریی گەل و نەتەوەکەیدا بەخت کردووە و چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,653 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!