ساڵی 1959، لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی نیشتمانپەروەر لە گوندی #تەوریوەر#ی ناوچەی #ژاوەرۆ#ی #سنە# لەدایکبووە.
هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە و لە شەڕی 3 مانگە لە ناوچەی سنە بەشداریی کردووە. ساڵی 1979 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و لە هێزی #شەریفزادە# سازمان دراوە. هەردوو شەڕی نەورۆزی 79 و بەهاری خوێناویی شاری سنە چالاکانە بەشداریی کردووە. ی یەکێک لە پێشمەرگە دڵسۆز و فیداکارەکانی حیزب بوو لە ناوچەی ژاوەرۆ. لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا لە زۆربەی هەرەزۆری مەئمووریەتە پێسپێردراوەکانیدا بەوپەڕی دڵسۆزی و فیداکارییەوە بەشداریی دەکرد و ئەرکەکانی تێدەپەڕاند. بە هۆی تایبەتمەندییە نیشتمانپەروەرییەکانی و دەروەستیی بەرانبەر ئەرکەکانی بوو بە پێشمەرگەیەکی جێی متمانە و باوەڕی خەڵک و سیمایەکی ناسراوی ناوچەکانی باشوور کوردستان. لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا بەردەوام لە تیمە تەشکیلاتییەکانی ناوچەی سنەدا بەشدار بووە و ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕاوە. لە شەڕەکانی ناوچەی سنە چەندین جار بریندار بووە. ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا چەندین بەرپرسایەتی نیزامیی وەکوو: سەرپەل جێگر پەل سەردەستە و سەر لکی لە ئەستۆ بووە و بەشێکی زۆر لە ژیانی پێشمەرگایەتیی خۆی لە کاروباری نیزامیدا تێپەڕاندوە و وەکوو پێشمەرگەیەکی شارەزا و جێی متمانەی خەڵکی ناوچە و کومیتەی شارستان و مەڵبەند، لەگەڵ تیمە تەشکیلاتییەکان لە ناوچەی سنە و ژاوەرۆ و #چەمشاردا# کاری کردووە.
ساڵی 2002 پلەی کادری نیزامی وەرگرتووە و بەهۆی فیداکاری و لێهاتووییەوە چەندین خەڵاتی خەڵات و نامەی ڕێزلێنانی پێبەخشرا. تا ساڵی 2015 وەکوو کادری ناوەندی 1ی کوردستان، هەر ئەرک و مەئموریەتێکی حیزبی کە پێی سپێردرابێت بە سەرکەوتوویی و بە لێوەشاوەیی جێبەجێ کردووە. ساڵی 2015 تیمێکی پێشمەرگەی بردووەتەوە بۆ ناوچە و ماوەی نزیک بە 2 مانگ ئەرکی حیزبییان بەوپەڕی سەرکەوتووییەوە لە ناوچە بەڕێوە بردووە. بەهاری ساڵی 2016 تیمێکی پێشمەرگەی بردووەتەوە بۆ ناوچەی سنە و #مەریوان# و پاش جەولەیەکی 15 ڕۆژە، کاتێک ڕێژیم هەستی بە بوونی پێشمەرگەکانی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە کرد، شاخی #کۆساڵان#یان لە ناوچەی شامیان گەمارۆ دا و دواجار لە بەرەبەیانی ڕۆژی 5ی پووشپەڕدا پێشمەرگەکان لە نزیک گوندی #دوو ڕوو# لە بناری شاخی کۆساڵان دەکونە بەر پەلاماری دڕندانەی دوژمن. لە ئاکامی ئەو شەڕە نەخوازراو و نابەرابەرەدا، و لە ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا، 3 پێشمەرگەی قارەمانی حیزب شەهید دەبن. لە ڕۆژی دووهەمی ئەو شەڕەدا دوژمن بە تۆپ و خومپارە مەیدانی شەڕەکە ئاگر تێبەردەدا. لە ئاکامی ئەو شەڕە داسەپاوەدا، کاک مێهدی و 5 کەسی دیکە لە هاوڕێیانی پاش هەڵبڕان لە هاوسەنگەرانیان، بێ سەروشوێن بوون. مەخابن پاش بەدواداچوونی ورد و چاوەڕوانیەکی زۆری حیزب و خەڵکی ناوچە و ئەندامانی تەشکیلاتی نێوخۆ، هیچ ئاسەوارێک لەو هاوسەنگەرانەمان نەبینرایەوە و دەرکەوت ئەو هاوڕێیانە لە ئاگری ڕق و قینی بێبەزەییانەی دوژمندا شەهید بوون.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,654 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!