بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2015نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 08-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,788) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ سەڵاح عیزەدین
ساڵی 1965 لەدایکبووە تاپۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندوە ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی ی.ن.ک. هەر لە ساڵی 1981 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دەست گیردەکرێت لەژێر ئازار و ئەشکنجەداگ وێی چەپی لەکاردەکەوێت ماوەی ساڵێک وشەش مانگ لەگرتوخانەی ئەبوغرێب زیندانی دەکرێت دواتر ساڵی1982 بەلێبوردنی گشتی ئازاد.دەکرێت ساڵی 1984 دەچێتە شاخ و لە تیپی 51 گەرمیان دەبێتە پێشمەرگە...لە شاخ بەشداری زۆربەی شەڕەکانی گەرمیانی کردوە ساڵی 1986 لە حەملەی سەرکردایەتی قاچی چەپی بریندار دەبێت و 8 مانگ لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەمێنێت
✌️ سەڵاح عیزەدین
🏷️ پۆل: شەهیدان
سەڵاح عیزەدین
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,140 | وێنە 58,199 | پەڕتووک PDF 10,788 | فایلی پەیوەندیدار 40,299 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,068 |
📖 مانیفێستی ئاکار | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

مانیفێستی ئاکار

فایلی پەیوەندیدار 📂
خوێنەری بەرێز، ئەم مانیفێستی ئاکارە، کە لە 21-07-1981 واتە 36 ساڵ بەر لە ئێستە کاک نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا بۆ هاورێ یانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان ی نوسیوە. بلاوکردنەوەی جارێکی تر بە پیویست ئەزانم. گومانم لەوە نییە کە ئەم مانیفێستی ئاکارە بە ئێستەشەوە کاریگەری گەورەی لەسەر رەوشتی ئینسانەکان ئەبێ. بەش بەحاڵی خۆم ئەم نامیلکەیە کاریگەری قوڵی لەسەر ئاکار ورەفتارم داناوە.
بە باشم زانی ئەم کورتە پیشەکییەش کە دیسان کاک نەوشیروان لە (ل 194-195) کتێبی پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن نوسیوێتی بۆ ئێرە رایبگوێزم.
وەک هاوپێچیش وینەکی نامیلکەکەش لیرەدا دائەنێم.
لەخەباتی ژێرزەمینیی سیاسی- چەکداردا هەندێ جار کەسانی وا پێش ئەکەون کە لەژیانی گشتیی دا خاوەنی پایەی بەرزی کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتی حوکمرانی و سامان و دارایی نەبون.بەڵام بەهۆی خەباتەوە دەسەڵات وچەکدارو پارەیان ئەکەوێتە بەردەست.
بێگومان ئەمەش (نەفسیەت) ئەگۆڕێ و، ئەگەر پێگەیاندنی ڕاست وپەروەردەکردنی دروست و،ئامۆژگاری وچاودێری بەردەوامی لەگەڵ نەبێ کابرا بەرەو گەندەڵانی (فەساد) ئەخلیسکێنێ.
ڕێکخراوە تێکٶشەرەکە ئەبێ بەجۆری لەباندی مافیا و، کابرای تێکۆشەر بەسەرۆکی باند یان بە (میری شۆڕش). لە شۆڕشی کوردا نمونەی ئەمانە زۆرە.
کۆمەڵە ڕێکخراویکی (عقائدی) بو. بیروباوەڕئەندامەکانی بەیەکەوە بەست بون. من و زۆری کە لە هاوڕێکانم لامان وابو کە تێکۆشەری کۆمەڵە ناتوانێ لەهەمان کات دا دو ژیانی هەبێ: ژیانیکی تایبەتی وژیانیکی سیاسی. لامان وابو هەردوکی بەجۆرێک تێکەڵاون کە لەیەک جیاناکرێنەوە.
یەکێ لەژیانی تایبەتی دا دزبێ ناتوانێ لەژیانی گشتی دا پاک بێ و، لەژیانی تایبەتی دا درۆزن بەڵام لەژیانی گشتی دا راستگۆ بێ... بۆ پێگەیاندنی ئەندامەکانی کۆمەڵە :
1 – چاودێری و ئامۆژگاری بەردەوام هەبو. هەریەکێکیان هەڵەیەک یان موخالەفەیەکی بکردایە بانگ ئەکرا بۆ لێپرسینەوە و سزادان.
2 – بەردەوام بڵاوکراوەی ناوخۆ بۆ ڕیزەکانی ڕیکخستن دەرئەچو.
3 – دەورەی پێگەیاندنی کادر ئەکرایەوە.
یەکێ لەو بڵاوکراوانەی ئەبو بەوردی پیرەوی بکرایە ئەمەبو:)
ڕەوشتی هاورێ ی کۆمەڵە
هاوڕێ ی تیکۆشەر !
هاورێ ی کۆمەلە بەچی لە خەڵکی تر جیا ئەکرێتەوە؟ بە چی دا ئەناسریتەوە؟ ئەبێ جیاوازی چی بێ لەگەڵ یەکیکی تر؟ ئاخۆ ڕەنگ وڕوی جیاوازە؟ جلوبەرگیکی تر لە بەر ئەکا؟ شاخ وباڵی هەیە؟ باڵای بەرزە؟ یا چی..؟
هاوڕێ ی کۆمەڵە مرۆڤێکی نائاسایی نیە. هاوڕێ ی کۆمەڵە ئادەمیزادێکی ئاساییە وەکو هەمو خەڵکی تر، بەڵام ئەبێ بەکردارو ڕەفتار و وتاری لە لەخەڵکی کە جوێ بکرێتەوە.
هاوڕێ ی کۆمەڵە پێوسیتە لەکاری سیاسی و رێکخراوەیی وپێشمەرگەیی دا نمونەی ئیلتیزام و گوێڕایەڵی بێ بەرامبەر بە لێپرسراو یان فەرماندەکەی و، لە جێبەجێکردنی بێ قەیدوشەرتی فرمان و بڕیار وئامۆژگاری دەزگا دەسەڵاتدارەکانی سەروی خۆی دا.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ لەژیانی رۆژانەی دا نمونەی مرۆڤێکی نمونەیی بێ، لە قسەوگفتگۆی دا، لە هەڵسوکەوتوکردەوەکانی دا، بەگوێرەی هەلومەرجی ئەوکات و شوێنە نوێنەرەوەی بیروباوەڕی بەرزی کۆمەڵە و رێباز و سیاسەتەکەی بێ.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ لەشەڕا نمونەی ئازایەتی ولە خۆبوردن و لە خۆ بڕان بێ، لە حەسانەوە و پشودان دا هاوڕێکانی لەبیر بێ و، بە پێشیان بخا، لە ناخۆشی دا بەتەنگیانەوە بێ ومشوریان بخوا، لە ڕاپەڕاندنی ئیش وکاردا ڕۆح سوک ولەش سوک بێ، لە گفتۆگۆدا هێمن و لەسەرخۆ و بەئەدەب بێ.
هاوڕێ ی کۆمەڵە لەکاتی دەزگیر بون دا ئەبێ نمونەی خۆڕاگری و نتمی بێ و، لەژێر باری ئەشکەنجە وئازاردا نمونەی دان بەخۆدا گرتن بێ و، زیان بە هاوڕێکانی نەگەیەنێ.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ فێری ژیانی بەکۆمەڵ و گونجان بێ، ئەبێ بزانێ چۆن لەگەڵ خەڵکی تردا ئەژی، لە مەفرەزەیەک یا لەکەرتێک دا، لە ماڵێک دا یان لە بارەگایەک دا لەگەڵ پێشمەرگە و خەڵکی ترا ئیش ئەکا وهەڵ ئەکا وئەگونجێ وبناغەی دۆستایەتی و هاوخەباتی و هاوسەنگەریییان لەگەڵ دائەمەزرێنێ.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ لە شکان وتێکەوتن و تەنگانەدا ورە بەر نەدات، لە ماندوبون و برسێتی وتینوێتی و بێ دەرامەتی و بێ پارەیی دا خۆگر بێ، لە بێ هێزی وبێ دەسەلاتی دا بە زات بێ. لەسەرکەوتن دا بایی نەبێت و لەکاتی دەسەڵاتداری دا لە خۆی نەگۆڕیت و لەزاڵ بون دا زوڵم نەکات.
هاوڕێی کۆمەڵە لەهەر ناوچەیەکا بو ئەبێ حورمەتی عورف وعادەتی دانیشتوانی ناوچەکە، حورمەتی خو و ڕەوشت و نەریتی دیرینەیان بگرێ، حورمەتی ریش سپی وپیاوماقوڵانی ناوچەکە بگرێ، حورمەتی دین وکەسانی دیندار بگرێ، حورمەتی مزگەوت وگۆرستان وشوێنە پیرۆزەکانیان بگرێ.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ لەگەڵ خەڵکا رەفتاری باش بێ، بەچاوی سوک تەماشایان نەکات، گوێ لە ڕەخنەکانیان بگرێ چەندە بێ کەڵک وسادەش بن، گوێ شل بکا بۆ داواو پێشنیارەکانیان، بە سنگێکی فراوانەوە ئامۆژگارییان لێ قبول بکات، بەدەنگ داواو گیروگرفتەکانیانەوە بچێ، بەوپەڕی ژیری وهیمنی وپشودرێژییەوە هەوڵی چارەسەکردنیان بدا.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ لەبەرامبەر دوژمنانی گەلەکەمان دا ئازاو نەترس بێ، دڵ رەق وبێ بەزەیی بێ، چاوپۆشیان لێ نەکات، کۆمەڵانی خەڵکی خۆش بوێت لەگەڵ مەینەتی وئێش وئازارەکانیان دا بژی.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ دەس پاک بێ، هیچ بەزۆر لەکەس نەسێنێ، چاو نەبڕێتە ماڵی خەڵک، ماڵی گەل وشۆڕش بەفیڕۆ نەدات.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ داوێن پاک بێ، چاو نەبڕێتە ناموسی کەس وشەرەفی خەڵک بەهی خۆی بزانێ، وەکو شەرەفی خۆی بیپاریزێ.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ دەم پاک بێ، جنێو بەکەس نەدا، بوختان وقسەی ناڕاست نەداتە پاڵ کەس، لەپاش ملە بەخۆڕایی زەمی کەس نەکات.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ فەرق وجیاوازی لە بەینی هاوڕیکانیا بەهۆی خزمایەتی و ناسیاوی برادەرایەتییەوە نەکات. مەگەر سەبارەت بە ئازایەتی زیاتر وگوێڕایەڵی و دڵسۆزی و لەخۆبڕانی زیاترەوە.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ ڕاستگۆ وسەرڕاست بێ، هێمن وژیر بێ، ڕەوشت بەرز و بەوەفا بێ، سادە و ڕۆح سوک بێ، ئەبێ دژی خۆپەرستی وخۆهەڵکێشان بێ، دژی خۆبادان و کەش و فش و خۆبەزل زانین بێ، دژی لە خۆبایی بون و لوت بەرزی و بە خۆوە نازین بێ، دژی درۆ و فشە و فیشاڵ بێ، دژی لە خۆرازی بون و کەس بەهیچ نەزانین بێ.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ هەمیشە ئەوەی لەبیربێ کە خەباتی کۆمەڵە لەناوەڕۆک دا خەباتێکی سیاسی چینایەتی و نیشتمانیە، ئەبێ بێ وەرس بون و ماندو بون کاری سیاسی لەهیچ بوار وکاتێک دا پشت گوێ نەخات، بەکردار و ڕەفتار و وتاری چاک نەک بەزۆر و بەترساندن جێ ی خۆی لەناو دەوروپشتەکەی دا بکاتەوە وحورمەتی خۆیان بەسەرا بسەپێنێ و هەوڵی دۆزینەوەی ناسیاو و دۆست و هاوڕێ ی نوێ بدات.
هاوڕێ ی کۆمەڵە ئەبێ ئەخلاقی بەو جۆرە بی، پەیڕەوی ئەم سەرەتایانە بکات، بەم گیانە خۆی و هاوڕیکانی پەروەردە بکات، بەم شێوەیە بژی و کار بکات.
ئەوانەی وەها نین هاوڕێ ی ڕاستەقینەی کۆمەڵە نین.
تێبینی:
ئەم ئامۆژگارییانە بۆ ئەوەی لە گیرفان دا جێگەی ببێتەوە لە قەوارەی پاکەتی جگەرەدا چاپ کرابو. هەمو هاوڕێ یەکی کۆمەڵە دانەیەکی ئەدرایە و، ئەبو جێبەجێی بکا. ئەگەر جێ بەجێی ی نەکردایە یا لێی دەرچوایە بە گوێرەی سەر پێچییەکەی سزا ئەدرا.
بە ئیجازەی کاکە نەوە :حەقمانە بڵیین ئەوانەی وەها نین گۆرانخوازی راستەقینە نین.

🗄 سەرچاوەکان
[1]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی: خالید ئەمین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 15 2017 7:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 20 2017 9:25PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 10 2018 3:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,005 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB Jul 15 2017 7:24PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مانیفێستی ئاکار

📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️کۆچی دواییی نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,717 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574