لە ساڵی 1993 لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە و لە خانەوادەی سەیدی #بەرزنجە#یە. دەرچووی کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددینە, بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (پاک ڕۆژ)ە بۆ گەشەپێدانی توانای مرۆیی.
لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرە لە بواری زانستی ئامار و زانیاری لە وڵاتی تورکیا، وەک توێژەرێکی کۆمەڵایەتی لە ساڵی (2010)ەوە دەستی کردووە بە نووسین. چەندان کۆڕ و سيمیناری پێشکەش کردووە لە بابەتی (کەسایەتی و ئەرک و بەرپرسیارێتيی بەخێوکاران و پێگەی خێزان).
یەکەم بەرهەمی خۆی بە ناونیشانی -هەوارگەی هەوارخان- لە ساڵی(2017) بڵاوکردۆتەوە کە باس لە ئەوینی حەقیقی و مەجازی دەکات.
ئەم خاتوونە ئێستا خەریکی نووسینی پەڕتووکێکی ترە بە ناونیشانی خانم دەستی پیاوەکەت بگرە, ئامانج لە نووسینی ئەم پەڕتووکە بنیادنانی بناغەی خێزانە بە شێوەی تەندروست و هەمیشەیی.[1]