لەماوەی کەمتر لە ساڵیکدا 920 هەزار کەس لە #موسڵ# ئاوارە بوون. وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەهاناوەچوون و داڵدەدانی ئاوارەکان ڕایگەیاند لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا 920 هەزار کەس لە موسڵ ئاوارە بوون، لەوانە 743 هەزاریان لە خۆرئاوای موسڵ ئاوارە بوون.
دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیی هاوبەشدا لەگەڵ لیژنەی ئاوارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد بەگوێرەی دوایین ئامار تائێستا 228 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە، ئەوەش لەسەدا 25ی ئاوارەکان پێک دەهێنێت.
وەزیری کۆچ و کۆچبەر انی عێراق جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی ستراتیژی وەزارەتەکەی گەڕانەوەی خێرای ئاوارەکانە بۆ زیدی خۆیان.
07-07-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,319
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!