הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 515,988
תמונות 105,138
ספרים 19,077
קבצים הקשורים 95,579
Video 1,260
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کورد لە ئەوروپا پیشەی سەرتاشی قۆرخ کردووە
קבוצה: סטטיסטיקה וסקרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کورد لە ئەوروپا پیشەی سەرتاشی قۆرخ کردووە
סטטיסטיקה וסקרים

کورد لە ئەوروپا پیشەی سەرتاشی قۆرخ کردووە
סטטיסטיקה וסקרים

رووداو– هێلسنکی، ستۆکهۆڵم، دوسلدۆرف
سامان لە نزیک تەرمیناڵی سەرەکیی شاری دۆسلدۆرف سەرتاشخانەیەکی گەورەی هەیە، جگە لە خۆی پێنج کەسی دیکەش کاری تێدا دەکەن کە دووانیان بەڕەگەز ئەڵمانین، ئەو شەش کەسە ڕۆژانە نزیکەی 100 کەس بەڕێدەکەن. سامان دەڵێت: بۆ من مایەی خۆشحاڵییە کە وامکردووە کەسانی ئەڵمانی بێن لای من کار بکەن، یان سەریان لای من چاک بکەن.
سەرتاشی لەو وڵاتە ئەوروپیانەی ژمارەیەکی زۆر کوردیان تێدایە، بووەتە پیشەی کۆچبەرانی کورد.
سامان دەڵێت سەرتاشی جگە لەوەی بزنسێکی سەردەمە، هاوکات هونەرە و سەرکەوتنی ئێمە شتێکی ئاسان نەبووە.
سامان 15 ساڵە لە ئەڵمانیایە و نزیکەی 10 ساڵە سەرتاشە. ئەو گوتی لە زیاتر لە شەش شاری گەورەی ئەڵمانیا دەیان سەرتاشخانەی کوردی هەن کە لەلای خەڵک زۆر ناسراون.
شارەبان لەنێو جەرگەی شاری هێلسنکی لە فینلاند سەرتاشخانەیەکی گەورەی کردووەتەوە. سەرتاشخانەکەش هەر بە ناوی خۆیەتی و جمەی دێت لە موشتەری. لەوێ‌ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی، فینلاندی و ئینگلیزی پێشوازی لە موشتەری دەکرێ‌.
شارەبان لە بەغدا لەدایک بووە و کوردی فەیلییە، دەڵێت سوودم لەو دەرفەتە وەرگرتووە کە ئەمڕۆ لە فینلاند هەیە، وامکردووە هەرچی کۆچبەر و پەنابەرانی کۆنیشە ڕوو لە من بکەن.
شارەبان پێیوایە هەرزانی و جوانیی کارەکەی و خێرایی لە کارکردندا، وایکردووە جگە لە کۆچبەران ژمارەیەکی زۆر لە فینلاندییەکانیش لەلای ئەو قژ و ڕیشیان بتاشن. ئەو گوتی ئەگەر ڕۆژانە 80 کەس سەردانم بکات، نزیکەی 30 کەسیان فینلاندین.
شارەبان خۆشحاڵە بەوەی کە خۆبەخشانە زیاتر لە سێ کۆچبەری وەک خۆی فێری کارەکە کردووە و ئێستا لای ئەو کار دەکەن. ئیڤان ساڵح یەکێکە لەوان و دەڵێت: سەرتاشخانەی شارەبان بووەتە ماڵ و هەموو شتێکە بۆ من، منی لە نەهامەتی و نەبوونی ڕزگار کرد.
ئیڤان هیوای ئەوەی هەیە لە ڕێگەی ئەم کارەی مافی مانەوە بەدەستبهێنێت. لەگەڵ ئەوەش خۆشحاڵە کە وەستاکەی فێری کارەکەی کردووە و پارەیەکی باشیشی دەداتێ.
بینینی نووسینی کوردی و ناوی کوردی لەسەر سەرتاشخانەکان لە ناوەندی شارە گەورەکانی ئەوروپا بووەتە شتێکی ئاسایی. تەنیا لە شارێکی بچووکی وەک تورکۆ، لە باکووری فینلاند چوار سەرتاشخانەی ناسراو هەن کە دەیان کەس کاریان تێدا دەکەن.
فیراز لە کریستیانەکانی هەولێرە و چوار ساڵە لە تۆرکۆیە و لەلای سەرتاشێکی کورد کار دەکات. ئەو دەڵێت: فینلاندییەکان لەوە تێگەیشتوون کە ئێمە بەوپەڕی ڕێز و بە پارەیەکی کەم و بە خێرایی کارەکەیان بۆ دەکەین، بۆیە زۆربەی کات دێنە لای ئێمە.
ستۆکهۆڵم یەکێکە لەو پایتەختانەی ئەوروپا کە زۆرترین کوردی لەخۆگرتووە، زۆرترین سەرتاشخانەی کوردی تێدایە کە ژمارەیان 38 سەرتاشخانەیە و نزیکەی 100 کەس کاریان تێدا دەکەن.
هاوڕێ فەتاح لە ناوچەی شیستا سەرتاشخانەیەکی گەورەی هەیە، خۆی وەک خاوەنی شوێنەکە تاکە کوردی سەرتاشە و ئەوانی دیکە، بیانی و زۆرینەیان سوێدین. بە گوتەی هاوڕێ‌ کارەکەیان بووەتە مارکە و بۆ نرخ و پەیداکردنی پارە نایشکێنن.
فەتاح دەڵێت: من گلەییم لە زۆر لە پەنابەران و بەتایبەت کورد و عەرەب هەیە کە بۆ هەندێک دەستکەوتی کەم، کارەکەیان سووک کردووە.
گوتیشی: ڕەوا نییە سوێدییەک بە 400 تا 1200 کرۆن سەری چاک بکات، ئێمە 120 کرۆنی لێ بستێنین.
هانا محەمەد ساڵح لە شارۆچکەی فیکخوێ لە نزیک ستۆکهۆڵم کاری دەکرد تا دواجار سەرتاشخانەکەی کڕییەوە. ئەو دەڵێت: سوێدییەکان ماوەیەکی زۆر دەخوێنن تا فێری پیشەکە دەبن، بەڵام من و زۆر سەرتاشی دیکەی کورد یەکسەر بە پراکتیک بە چاککردنی قژی برا و خزم و هاوڕێکانمان دەستمانپێکرد.
هانا لەگەڵ براکەی بۆ سیانزە ساڵ دەچێت ئەم کارە دەکەن و یەک لە سەرتاشخانە گەورەکانی شارەکە بەڕێوەدەبەن. ئەو دەڵێت بیرم لە هیچ خول و دەورەیەک نەکردەوە، سەرەتا لە ماڵەوە دەستمپێکرد، پاشان بۆ ماوەیەکی زۆر خۆم لەسەر هاوڕێکانم تاقیکردەوە، ئێستاش کارێکی زۆر باش دەکەین. هانا و هێمن بوونەتە ناوێکی ناسراوی ئەو شارە، چونکە زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچەیە لای ئەوان سەر چاک دەکەن.
هانا وەک شاگرد و لە ئەزموونێکی بچووکەوە دەستی پێکرد، تا وای کرد بە هاوکاری حکومەت و لە ڕێگەی قەرزی بانکیی و هاریکاری دامەزراوەی کار، ئێستا خاوەنی یەکێک لە سەرتاشخانە گەورەکانی ئەو شارەی سوێدە.
بازاڕێکی گەورە
بەختیار عەزیز، مامۆستای زانکۆ لە سوێد، ئابووریناس و لێکۆڵینڤانی بازاڕ و داهات دەڵێت :ئەگەر تەنیا ژمارەی سەرتاشخانەکان و بەراوردی سەردانیکەرەکانی بکەین، لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین کوردیان لێیە (سوێد، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، فینلاند و بەریتانیا) ساڵانە بە ملیۆنان یۆرۆ دێتە بازاڕەوە.
دەشڵێت:پیشەی سەرتاشی، نموونەیەکی بەهێزی بەرزیی ئاستی دەستی کاری کوردی ئەوروپایە کە دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت.
کورد لە ئەوروپا پیشەی سەرتاشی قۆرخ کردووە لەلایەن ڕووداو 2 کاژێر لەمەو بەر کورد و تاجیکی و سوێدییەک، لە چاوەڕوانی وەستایەکی کورددان، سەریان بۆ چاک بکات، فۆتۆ: ڕووداو ڕووداو– هێلسنکی، ستۆکهۆڵم، دوسلدۆرف سامان لە نزیک تەرمیناڵی سەرەکیی شاری دۆسلدۆرف سەرتاشخانەیەکی گەورەی هەیە، جگە لە خۆی پێنج کەسی دیکەش کاری تێدا دەکەن کە دووانیان بەڕەگەز ئەڵمانین، ئەو شەش کەسە ڕۆژانە نزیکەی 100 کەس بەڕێدەکەن. سامان دەڵێت: بۆ من مایەی خۆشحاڵییە کە وامکردووە کەسانی ئەڵمانی بێن لای من کار بکەن، یان سەریان لای من چاک بکەن. سەرتاشی لەو وڵاتە ئەوروپیانەی ژمارەیەکی زۆر کوردیان تێدایە، بووەتە پیشەی کۆچبەرانی کورد. سامان دەڵێت سەرتاشی جگە لەوەی بزنسێکی سەردەمە، هاوکات هونەرە و سەرکەوتنی ئێمە شتێکی ئاسان نەبووە. سامان 15 ساڵە لە ئەڵمانیایە و نزیکەی 10 ساڵە سەرتاشە. ئەو گوتی لە زیاتر لە شەش شاری گەورەی ئەڵمانیا دەیان سەرتاشخانەی کوردی هەن کە لەلای خەڵک زۆر ناسراون. شارەبان لەنێو جەرگەی شاری هێلسنکی لە فینلاند سەرتاشخانەیەکی گەورەی کردووەتەوە. سەرتاشخانەکەش هەر بە ناوی خۆیەتی و جمەی دێت لە موشتەری. لەوێ‌ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی، فینلاندی و ئینگلیزی پێشوازی لە موشتەری دەکرێ‌. شارەبان لە بەغدا لەدایک بووە و کوردی فەیلییە، دەڵێت سوودم لەو دەرفەتە وەرگرتووە کە ئەمڕۆ لە فینلاند هەیە، وامکردووە هەرچی کۆچبەر و پەنابەرانی کۆنیشە ڕوو لە من بکەن. شارەبان پێیوایە هەرزانی و جوانیی کارەکەی و خێرایی لە کارکردندا، وایکردووە جگە لە کۆچبەران ژمارەیەکی زۆر لە فینلاندییەکانیش لەلای ئەو قژ و ڕیشیان بتاشن. ئەو گوتی ئەگەر ڕۆژانە 80 کەس سەردانم بکات، نزیکەی 30 کەسیان فینلاندین. شارەبان خۆشحاڵە بەوەی کە خۆبەخشانە زیاتر لە سێ کۆچبەری وەک خۆی فێری کارەکە کردووە و ئێستا لای ئەو کار دەکەن. ئیڤان ساڵح یەکێکە لەوان و دەڵێت: سەرتاشخانەی شارەبان بووەتە ماڵ و هەموو شتێکە بۆ من، منی لە نەهامەتی و نەبوونی ڕزگار کرد. ئیڤان هیوای ئەوەی هەیە لە ڕێگەی ئەم کارەی مافی مانەوە بەدەستبهێنێت. لەگەڵ ئەوەش خۆشحاڵە کە وەستاکەی فێری کارەکەی کردووە و پارەیەکی باشیشی دەداتێ. بینینی نووسینی کوردی و ناوی کوردی لەسەر سەرتاشخانەکان لە ناوەندی شارە گەورەکانی ئەوروپا بووەتە شتێکی ئاسایی. تەنیا لە شارێکی بچووکی وەک تورکۆ، لە باکووری فینلاند چوار سەرتاشخانەی ناسراو هەن کە دەیان کەس کاریان تێدا دەکەن. فیراز لە کریستیانەکانی هەولێرە و چوار ساڵە لە تۆرکۆیە و لەلای سەرتاشێکی کورد کار دەکات. ئەو دەڵێت: فینلاندییەکان لەوە تێگەیشتوون کە ئێمە بەوپەڕی ڕێز و بە پارەیەکی کەم و بە خێرایی کارەکەیان بۆ دەکەین، بۆیە زۆربەی کات دێنە لای ئێمە. ستۆکهۆڵم یەکێکە لەو پایتەختانەی ئەوروپا کە زۆرترین کوردی لەخۆگرتووە، زۆرترین سەرتاشخانەی کوردی تێدایە کە ژمارەیان 38 سەرتاشخانەیە و نزیکەی 100 کەس کاریان تێدا دەکەن. هاوڕێ فەتاح لە ناوچەی شیستا سەرتاشخانەیەکی گەورەی هەیە، خۆی وەک خاوەنی شوێنەکە تاکە کوردی سەرتاشە و ئەوانی دیکە، بیانی و زۆرینەیان سوێدین. بە گوتەی هاوڕێ‌ کارەکەیان بووەتە مارکە و بۆ نرخ و پەیداکردنی پارە نایشکێنن. فەتاح دەڵێت: من گلەییم لە زۆر لە پەنابەران و بەتایبەت کورد و عەرەب هەیە کە بۆ هەندێک دەستکەوتی کەم، کارەکەیان سووک کردووە. گوتیشی: ڕەوا نییە سوێدییەک بە 400 تا 1200 کرۆن سەری چاک بکات، ئێمە 120 کرۆنی لێ بستێنین. هانا محەمەد ساڵح لە شارۆچکەی فیکخوێ لە نزیک ستۆکهۆڵم کاری دەکرد تا دواجار سەرتاشخانەکەی کڕییەوە. ئەو دەڵێت: سوێدییەکان ماوەیەکی زۆر دەخوێنن تا فێری پیشەکە دەبن، بەڵام من و زۆر سەرتاشی دیکەی کورد یەکسەر بە پراکتیک بە چاککردنی قژی برا و خزم و هاوڕێکانمان دەستمانپێکرد. هانا لەگەڵ براکەی بۆ سیانزە ساڵ دەچێت ئەم کارە دەکەن و یەک لە سەرتاشخانە گەورەکانی شارەکە بەڕێوەدەبەن. ئەو دەڵێت بیرم لە هیچ خول و دەورەیەک نەکردەوە، سەرەتا لە ماڵەوە دەستمپێکرد، پاشان بۆ ماوەیەکی زۆر خۆم لەسەر هاوڕێکانم تاقیکردەوە، ئێستاش کارێکی زۆر باش دەکەین. هانا و هێمن بوونەتە ناوێکی ناسراوی ئەو شارە، چونکە زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچەیە لای ئەوان سەر چاک دەکەن. هانا وەک شاگرد و لە ئەزموونێکی بچووکەوە دەستی پێکرد، تا وای کرد بە هاوکاری حکومەت و لە ڕێگەی قەرزی بانکیی و هاریکاری دامەزراوەی کار، ئێستا خاوەنی یەکێک لە سەرتاشخانە گەورەکانی ئەو شارەی سوێدە. بازاڕێکی گەورە بەختیار عەزیز، مامۆستای زانکۆ لە سوێد، ئابووریناس و لێکۆڵینڤانی بازاڕ و داهات دەڵێت :ئەگەر تەنیا ژمارەی سەرتاشخانەکان و بەراوردی سەردانیکەرەکانی بکەین، لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین کوردیان لێیە (سوێد، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، فینلاند و بەریتانیا) ساڵانە بە ملیۆنان یۆرۆ دێتە بازاڕەوە. دەشڵێت:پیشەی سەرتاشی، نموونەیەکی بەهێزی بەرزیی ئاستی دەستی کاری کوردی ئەوروپایە کە دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت.
07-07-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,582
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 07-07-2017
פריטים המקושרים: 1
תאריכים ואירועים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 07-07-2017 (7 שנה)
סוג של סטטיסטיקה: כלכלה
סוג של סטטיסטיקה: פליטים
פרובנס: United Kingdom
פרובנס: בחוץ
Technical Metadata
איכות פריט: 83%
83%
נוסף על ידי ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ) על 07-07-2017
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 07-07-2017
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 07-07-2017
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 3,582
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 515,988
תמונות 105,138
ספרים 19,077
קבצים הקשורים 95,579
Video 1,260
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.515 2!