ئەو ژنەی کە لە ناوچەی (پاتنۆس) ی سەر بە پارێزگای ئاگری باکوری کوردستان (تورکیا) لە لایەن هاوسەرەکەیەوە، پیسایی دەرخوارد درا، بۆ میدیاکان قسەی کرد.
جانسۆ ناوی ئەو ژنەیە دوای ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە مێردەکەی دەستگیرکرا، بۆ میدیاکانی تورکیا قسەی کرد و ووتی:لە یەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریاندا، لە لایەن مێردەکەیەوە ئەشکەنجە دراوە و کاتێک کە خزم و کەسوکاریان بۆ پیرۆزبایی سەردانیان کردوون و ئەویش بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە میوانەکان کردووە و لە لای ئەوان دانیشتووە زۆر جار لێدانی خواردووە.
وتیشی: زۆر جار بە هاوسەرەکەی وتووە کە بۆچی، بەو شێوەیە هەڵسوکەوتی لە گەڵدا دەکات، بەڵام لە وەڵامدا پێی ووتوە کە ئەو دەیەوێت ئازاری ئەو ببینێت.
بەوتەی جانسۆ زۆر جار بیری لەوە کردۆتەوە کە لە هاوسەرەکی جیابێتەوە بەڵام هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە و لە بەر خاتری 2 کچەکەی خۆی بێدەنگ کردوە و بە خانەوادەکەی ڕانەگەیاندووە، کە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئەشکەنجە دەدرێت.
لە بارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە پیسای بە زۆر دەرخواردی دەدرێت، جانسۆ ووتی: من ڕەتم کردەوە کە کارێکی بەو شێوەیە بکەم، بەڵام هاوسەرەکەم بە قژ تا چێشتخانە ڕایکێشاوم و هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئەو کارە نەکات دەیکوژێت.
بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە کە پیاوێک دەیەوێت بە زۆر پیسایی دەرخواردی هاوسەرەکەی بدات.