هاتووچۆی سلێمانی: لە شەش مانگدا 540 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە
📊 סטטיסטיקה וסקרים
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی
سلێمانیسلێمانی ئاماری شەش مانگی یەکەمی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی لە ساڵی 2017 ئاشکرا دەکات، کە تێیدا ئاماری رووداوەکان و گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ، هاوکات تۆماری ئۆتۆمبێل و پێدانی موڵەت دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 540 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەهۆیەوە 1475 هاووڵاتی برینداربوونە و 92 هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت زۆرینەی ئەوانەی لە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، سەرنشین بوونە، لەو ژمارەیە 47 هاووڵاتی سەرنشین بوونە، 36 هاووڵاتی پیادە بوونە و 9 هاووڵاتی شوفێر بوونە، زۆرترینیشیان لە رێگاوبانەکانی دەرەوە بووە، لەو 92 هاووڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە 66 هاووڵاتی لە رێگاوبانەکانی دەرەوە گیانیان لە دەستداوە.
هاتووچۆی سلێمانی هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی هاتووچۆ بە پلەی یەکەم بۆ تیژڕەوی شوفێر و پابەند نەبوون بە خێرایی دیاریکراو دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات لە کۆی 540 رووداو 214 رووداو بەهۆی تیژڕەویی بووە.
سەبارەت بە تۆماری یەکەمجاری ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، هاتووچۆی سلێمانی، ئاشکرای دەکات 10 هەزار و 633 ئۆتۆمبێلی تایبەت، گشتی، بارهەڵگر، کشتوکاڵی و بیناسازی لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، کۆی گشتی ئەوانەشی تاوەکو ئێستا تۆمارکراون دەگاتە 469 هەزار و 286 ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیانەوە.
کۆی مۆڵەتی شۆفێری کە لەو ماوەیدا بە هاووڵاتیان داوە، واتە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2017، نۆ هەزار 514 مۆڵەت بووە، بە گشتیش 572 هەزارو 17 مۆڵەتی جۆراوجۆر بە هاووڵاتیان دراوە.
هاتووچۆی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات 42 هەزار و 347 سەرپێچی تۆمارکراوە، 120 هەزار و 843 رێکاری یاسایی دەرحەق بە شۆفێری سەرپێچیکار لە رێگەی ئامێری PDI تۆمارکراوە، کۆی گشتی سەرپێچییەکانیش دەکاتە 163 هەزار و 190 سەرپێچی.
هاتووچۆی سلێمانی: لە شەش مانگدا 540 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە لەلایەن گۆڤەند مستەفا 3 کاژێر لەمەو بەر هەزار و 475 هاووڵاتی برینداربوونە و 92 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە رووداو - سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئاماری شەش مانگی یەکەمی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی لە ساڵی 2017 ئاشکرا دەکات، کە تێیدا ئاماری رووداوەکان و گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ، هاوکات تۆماری ئۆتۆمبێل و پێدانی موڵەت دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 540 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەهۆیەوە 1475 هاووڵاتی برینداربوونە و 92 هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە. هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت زۆرینەی ئەوانەی لە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، سەرنشین بوونە، لەو ژمارەیە 47 هاووڵاتی سەرنشین بوونە، 36 هاووڵاتی پیادە بوونە و 9 هاووڵاتی شوفێر بوونە، زۆرترینیشیان لە رێگاوبانەکانی دەرەوە بووە، لەو 92 هاووڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە 66 هاووڵاتی لە رێگاوبانەکانی دەرەوە گیانیان لە دەستداوە. هاتووچۆی سلێمانی هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی هاتووچۆ بە پلەی یەکەم بۆ تیژڕەوی شوفێر و پابەند نەبوون بە خێرایی دیاریکراو دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات لە کۆی 540 رووداو 214 رووداو بەهۆی تیژڕەویی بووە. سەبارەت بە تۆماری یەکەمجاری ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، هاتووچۆی سلێمانی، ئاشکرای دەکات 10 هەزار و 633 ئۆتۆمبێلی تایبەت، گشتی، بارهەڵگر، کشتوکاڵی و بیناسازی لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، کۆی گشتی ئەوانەشی تاوەکو ئێستا تۆمارکراون دەگاتە 469 هەزار و 286 ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیانەوە. کۆی مۆڵەتی شۆفێری کە لەو ماوەیدا بە هاووڵاتیان داوە، واتە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2017، نۆ هەزار 514 مۆڵەت بووە، بە گشتیش 572 هەزارو 17 مۆڵەتی جۆراوجۆر بە هاووڵاتیان دراوە. هاتووچۆی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات 42 هەزار و 347 سەرپێچی تۆمارکراوە، 120 هەزار و 843 رێکاری یاسایی دەرحەق بە شۆفێری سەرپێچیکار لە رێگەی ئامێری PDI تۆمارکراوە، کۆی گشتی سەرپێچییەکانیش دەکاتە 163 هەزار و 190 سەرپێچی.
06-07-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!