پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,852
وێنە 104,260
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
حەشدی شەعبی
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: پارت و رێکخراو | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەشدی شەعبی

حەشدی شەعبی
راپۆرت: دانا عومەر
حەشدی شەعبی ئەو ناوەیە کە لەدوای داگیر کردنی شاری موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەسەر ساحەی سەربازی و سیاسی عێراق و کوردستان زۆر دەبیسترێت و باسی لێوە دەکرێت، لەلایەن شیعەکانەوە وەک هێزێکی فریادرەس بۆ پاراستنی عێراق تەماشا دەکرێن، کورد و سوننەکانیش بیروڕای جیاوازیان لەبارەی حەشدی شەعبیەوە هەیە.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە کۆنفرانسێدا کە لەبەرواری 14-12-2016 لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران سازکرابوو ڕایگەیاند، کەحەشدی شەعبی پارێزگاری لە شەرعیەت و سەروەری خاکی عێراق کردووە و لەو ڕۆژانەدا کە چەتەکانی داعش نزیکی بەغدا ببونەوە ئێمە شەڕمان لە دژیان کرد.
لیوا ڕەسوڵ عومەر، فەرماندەی میحوەری چواری باشوری کەرکووک لەبارەی حەشدی شەعبیەوە بە ڕۆژنیوزی وت: حەشدی شەعبی ئەو هێزەیە کە شەڕی داعشی کردووە هێزێکی بەرگریکارە لە خاکی عێراق، بەڵام بەهۆی ئەو بەرکەوتنانەی کە لەگەڵ کورددا هەیانبووە و نەبوونی سەرکردەیەکی گشتی و زۆری گروپەکانی ناتوانین دڵنیابین لەوەی کە بەرکەوتنمان نابێت لەگەڵیاندا.
حەشدی شەعبی کێیە و چۆن دروست بون
حەشدی شەعبی هێزێکی چەکداری شیعەیە، لە 42 فەصیل پێک دێن و 79 گروپن، ژمارەی چەکدارەکانیان بە 120 هەزار چەکدار ئەژمار دەکرێن، حەشدی شەعبی لەدوای فەتوایەکی مەرجەعی گەورەی شیعەکان علی سیستانی دروست بوون.
علی سیستانی لەدوای کۆنتڕۆڵکردی شاری موسڵ لە 13-6 -2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە فەتوای دا کە پێویستە هەموو تاکێکی عێراقی چەک هەڵبگرێت و بەرگری لە خاکی عێراق بکات، لەدوای ئەم فەتوایە لە 15-6-2014 دا حەشدی شەعبی دروست بوو، ئەم هێزە لە دوو بەش پێک دێن، بەشێکیان ئەو کەسانەن کە ڕاستەوخۆ چوونەتە ناو حەشدی شەعبیەوە، بەشێکی دیکەش لە گروپی جیاوازی شیعە پێک هاتوون کە هەندێکیان بەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بوون و هەندێکی دیکەشیان لەڕابردودا بونیان هەبووە، لێرەدا باس لە هەندێکیان دەکەین.
رێکخراوی بەدر
یەکێکە لە گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی، ئەم گروپە لە مەجلیسی باڵای ئیسلامی جیابوەتەوە لە ساڵی 2012 دا بە سەرکردایەتی هادی عامری کە ئەوکات وەزیر بووە لە حکومەتی عێراقیدا، بەهۆی ئەوەی کە هادی عامری حەزی بەوە کردووە کە ڕێکەوتن لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقدا بکات، ئەم هێزە لە وڵاتی ئێران دامەزراوە لە سەرەتای دەیەی هەشتای سەدەی ڕابردوو، کاتێکی کەم دوای دەستپێکردنی شەری عێراق- ئێران، بەهاوکاری ئێران دامەزرێندرا، لەدوای فەتواکەی سیستانی توانیویەتی چەندین گەنجی شیعە لەخۆی بگرێت، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و قورسن. بە یەکەم گروپی گەورەی نێو حەشدی شەعبی دادەنرێن پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە بە تایبەت پەیوەندی تایبەتی هادی عامری بە علی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و قاسم سلێمانی سەرۆکی قەرارگای ڕەمەزان و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، واتە بەشی کاروباری دەرەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیان بە دەیان هەزار کەس دەبێ.
سەرایا سەلام
ئەم گروپە پێک هاتون لە ئەندامانی جەیشی مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر لەساڵی 2014 و دوای فەتواکەی سیستانی ناوە تازەکەیان ئاشکرا کرد بەناوی سەرایا سەلام، ژمارەی ئەم گروپە بە هەزاران ئەندام ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپە فەرمانی ڕاستەوخۆ لە موقتەدا سەدرەوە وەردەگرن، ئەم گروپە وەک بەرهەڵستکاری حکومەتی بەعسی عێراقی بەناوی سوپای مەهدیەوە شەڕیان کردووە و بەشدار بوون لەشەڕی ئێران عێراقدا و ئەزموونی شەڕی سەربازیان لەو جەنگانەوە وەرگرتووە، لەدوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپێکی بەرهەڵستکار شەڕی دژی ئەمریکا و حکومەتی عێراقیان کردووە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراقی
ئەم کەتیبەیە کەتیبەیەکی زۆر نهێنیە و ئەندامەکانیشی دیار نین و نازانرێت لەلایەن کێوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەم گروپە لەساڵی 2007 وەک گروپێکی بەرهەڵستکار بۆ سوپای ئەمریکا دامەزراوە، ئەم گروپە ئەندامەکانی زۆرن و خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، واناسراون کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا هەیە.
عەسائب ئەهل حەق
لە ساڵی 2007 دا لەژیر سێبەری جەیشی مەهدیدا دامەزراون بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی و شێخ ئەکرەم کەعبی، شێخ خەزعەلی یەکێک بووە لە قوتابیەکانی محەمەد سەدری باوکی موقتەدا سەدر، بەڵام ئێستا سەرۆکایەتی ئەم گروپە ئەکات و پابەند نییە بە فەتواکانی موقتەدا سەدرەوە، ئەم کەسە ساڵی 2010 زیندانی بووە لای ئەمریکیەکان، ئەم گروپە شەڕی دژی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، هاوسۆزیان هەیە بۆ عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و پەیوەندیان لەگەڵ سوپای قودسدا بەهێزە، ئەم گروپە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین کاری ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سوننە و کورد لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، لەم دوایەدا هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی کورد لە شاری بەغدای پایتەخت و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە شاری بەغدا بەجێبهێڵن ئەگینا دەیانکوژن، ئەم گروپە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی حەشدی شەعبی دادەنرێن.
حەرەکەت حزبوڵڵا نوجەباء
ئەم گروپە لە ئەصائب ئەهل حەق جیابونەتەوە بەسەرۆکایەتی شێخ ئەکرەم کەعبی بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ شێخ خەزعەلی، بەڵام بەهەمان شێواز کار دەکەن و هاوسۆزیان بۆ دەوڵەتی ئێران و نزیکیان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو یەکە، ئەم گروپەش بە هەمان شێوەی گروپەکانی تر خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و ژمارەیان چەند هەزار کەسێک دەبێت.
کەتائیب سەید شوهەداء
ئەم کەتیبەیە لە کەتیبەی حزبوڵڵا جیابونەتەوە و لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حاج ولائ-ەوە سەرکردایەتی دەکرێن، ئەندامانی ئەم گروپە بەزۆری خەڵکی ناصریە و عەمارەن، ژمارەی ئەم گروپە لەنێو حەشدی شەعبیدا بە 3 بۆ 4 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
سەرایا جیهاد و بناء
ئەم گروپە لەساڵی 2011 دروست بوون و بە گروپێکی جیهادی ناسراون، پێکهاتوون لە یەکگرتنی سێ‌ لایەنی ئیسلامی حەرەکەت حزبوڵڵای عێراقی و حەرەکەت سەید شوهەدائ و نەهەزەی عێراقی، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حەسەن ساری ئەندام پەرلەمانی ئێستا و وەزیری پێشوو سەرکردایەتی دەکرێن، ژمارەی ئەندامەکانی ئەم گروپە بە زیاتر لە 3000 کەس ئەژمار دەکرێت خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، نزیکن لە دەوڵەتی ئێرانەوە.
کەتائیب تەیار ڕەسالی
ئەم گروپە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی شێخ عەدنان شەحمانی سەرکردایەتی دەکرێت، عدنان شەحمانی ماوەی ساڵێک لە زیندانەکانی عێراق بووە و لە ساڵی 2012 بە لێبوردنێکی گشتی ئازاد کراوە، وە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی عێراقە و پێشتر و ئێستاش ئەندامی حیزبی دەعوەی عێراقیە، ژمارەی ئەم گروپە بە زیاتر لە 2000 کەس ئەژمار دەکرێت وە نزیکن لە ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەهەمان شێوەی گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا خوراسانی
ئەم گروپە لەساڵی 2013 دا دروست بوون، بەشی سەربازی حزبی تەلیعەی ئیسلامین، لەلایەن کەسێک بەناوی حامید جەزائیری سەرپەرشتی دەکرێن، ژمارەی ئەم گروپە بە نزیکەی 3000 کەس ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و سوپای عێراق هاوکاریان دەکات بە چەکی قورس، ئەم گروپەش خۆیان بە نزیکی عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن.
سەرایا عاشوراء
ئەم گروپە لەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بون بە باڵی سەربازی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق دادەنرێن، ژمارەی ئەندامەکانی بە نزیکەی 5000 کەس ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە بە شێوازێکی نوێی سەربازی خۆیان ڕێک خستووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی پێشتر لە ڕێکخراوی بەدردا بوون بۆیە ئەزموونی جەنگی ڕێکخراوی بەدریان گواستوەتەوە بۆ ناو ئەم گروپە، ئەم گروپەش وەک گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا عەتەبات
ئەم گروپە دوای فەتواکەی عەلی سیستانی دروست بوون، خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانی عێراقن، ژمارەی ئەندامەکانی هەزار کەسێک ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند گروپێک پێک هاتون کە دیارترینیان سەرایا عەتەبە عەباسیەن بە سەرکردایەتی شێخ مەیسەمە، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
چەند گروپێکی دیکەی ناو حەشدی شەعبی
ئەم گروپانە ئەوانەن کە ژمارەی ئەندامەکانیان زۆر نین، ئەوانیش بریتین لە فەیلەقی وەعدی سادق، لیوای ئەسەدوڵای غالب، کەتائیب ئەنسار حوجە، لیوای قاریئە،سەرایا زوهراء، سەرایا ئەنسار عەقیدە، کەتائیب غەزەب، حەرەکەی ئەبدال، لیوای مونتەزەڕ، کەتائیب درعی شیعە، جەیشی موختار، حزبوڵای سائیرون.
هۆکاری دوستبونی گروپ لە نێو حەشدی شەعبیدا
دروستبونی ئەم هەموو گروپە لەناو حەشدی شەعبیدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئیمتیاز بدرێتە سەرۆک گروپەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ ئەوەی کە ئەندامی زیاتر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراقی و دەوڵەتی ئێران بە ئاسانی بتوانن ڕاستەوخۆ لەگەڵ گروپە بچوکەکاندا قسە بکەن و بەکاریان بهێنن و جوڵەیان پێبکەن، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەم سوپایە نەبێتە سوپایەکی بەهێزی یەکگرتوو بۆ ئەوەی لەژێر یەک فەرماندا نەبێت تا لەداهاتودا نەبێتە مەترسی بۆ دەوڵەتی عێراقی.
کورد و حەشدی شەعبی
ئەگەر بۆچونێک هەبوبێت کە حەشدی شەعبی لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەوا ئێستا ئەوە ڕوون بوەتەوە کە حەشدی شەعبی دوای نەمانی داعشیش هەر دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق وەک هێزێک ناسێنرا و یاسای بۆ دەرکرا، لە بودجەی ساڵی 2017 ی عێراقدا موچەی 120 هەزار چەکداری بۆ دیاریکراوە، لەدوای دروستبونی حەشدی شەعبیەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کورددا هەبووە، لە ناوچەکانی جەلەولا و دوزخورماتوو، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی کە لە دوز خورماتوو لەگەڵ کورددا هەیبووە بە گەورەترین ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان و هێزی پێشمەرگە دادەنرێت، ئەمە وای کردووە کە کوردەکان بە گومانەوە لە حەشدی شەعبی بڕوانن، بەهۆی ئەوەی کە جارجار کێشە و شەڕ لەنێوان ئەوان و چەکدارەکانی حەشدی شەعبیدا ڕوو دەدەن، بەهۆی ئەوەی زۆر جار چەکدار و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لێدوانی دژ بەکورد بڵاو دەکەنەوە، کە کۆتا لێدوان لێدوانی خزعەلی سەرۆکی گروپی عەسائب ئەهل الحەق بوو کە ڕایگەیاندبوو دوای داعش کورد گەورەترین کێشەی عێراقە و وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمیش وەڵامی داوەتەوە.
لیوا ڕەسوڵ عمر لەو بارەیەوە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەو ڕوبەڕوبونەوانەی هەمان بووە لەگەڵ حەشدی شەعبیدا دوو هۆکاری هەیە، یەکەم بەهۆی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت هێڵێکی مەزهەبی شیعی دروست بکەن لە ئێرانەوە تاوەکو سوریا، بۆیە هەرکەس لەبەردەمیاندا بێت ئەوان وەک دوژمن سەیری دەکەن، هەندێک ناوچەی کوردیش وەک دوزخورماتوو دەکەوێتە سەر ئەو هێڵە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە هەندێک جار دەنگەدەنگ و بەریەککەوتنی ئەوان و گەنجانی کورد ڕوو دەدەن بەهۆی ئەوەی ئەوان گروپی جیاجیان و بەرپرسێکی یەکگرتویان نیە کە بتوانیت قسەیان لەگەڵ بکەیت، جەنگەکە بەشێوەیەک گەورە دەبێت کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
لە بارەی هێز و توانای حەشدی شەعبی و مەترسیەکانی ئەوان بۆ سەر کورد لیوا ڕەسوڵ عمر وتی: لە ئێستادا جیاوازی نیە لەنێوان هێزی ئەوان و هێزی سوپای عێراقدا، چونکە چۆن هاوکاری سوپای عێراق دەکرێت بەهەمان شێوە هاوکاری ئەوانیش دەکرێت.
ڕەسوڵ عمر وتیشی: من هیوادارم هیچ کات ئەوە ڕوونەدات کە کورد و حەشدی شەعبی بکەونە جەنگێکی فراوانەوە، بەڵام ئەگەر ڕوویدا ئەوا هێزی پێشمەرگە دەتوانێت ڕووبەڕویان بێتەوە، چونکە ژمارە و کەرەستەی جەنگی هەموو شتێک نیە، ڕاستە ئەوان لەڕووی کەرەستەی جەنگیەوە توانایان لە هێزی پێشمەرگە زیاترە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بیرو باوەڕێکی نەتەوەیی بەهێزی هەیە کە ئەمە هێز و ئازایەتی پێدەبەخشێت، ئەگەر بە هێزی سەربازی بوایە ئەوا پێشمەرگە نەیدەتوانی ڕووبەڕووی سوپای عێراق بێتەوە لە ڕابردودا.
ئەوەی دەکرێت بوترێت ئەوەیە کە حەشدی شەعبی هێزێکی پارچە پارچەیە، مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ کورد ئاسان نیە، هێزێکە وەک لە ناساندنی گروپەکانیدا دەردەکەوت نزیکە لە دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە و بەتایبەت لە ڕێبەری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی، واتە هەمیمەنی ئێران بەسەر حەشدی شەعبیەوە دەبینرێت، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە حەشدی شەعبی هێزێکە شەڕی چەتەکانی داعشی کردووە و تا ڕادەیەک مەترسی ئەو گروپەی لەسەر بەغدا و ناوچەکانی دیکەی ناوڕاستی عێراق کەمکردەوە، کارێکی کرد کە بە سوپای عێراق نەدەکرا، بەڵام لەهەمان کاتدا دەکرێت هێزێک بێت لە داهاتوودا مەترسی بۆسەر کورد هەبێت و لەکاتی تێکچونی پەیوەندیەکانی کورد و شیعە لە عێراقدا شەڕی کورد بە حەشدی شەعبی بکەن.

17-12-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 19,905 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 06-07-2017
فایلێن پەیوەندیدار: 3
بابەتێن پەیوەستکری: 50
ئامار و راپرسیا
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
جهـ
رێکەوت و رووداو
شەهیدان
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
رێکخراو: ئایینی
وەڵات - هەرێم: ئێران
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ) ل: 06-07-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 06-07-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 19,905 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.121 KB 06-07-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,852
وێنە 104,260
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.172 چرکە!