🔓 サインイン
➕ 送信
⌨ キーボード
📁 もっと ...
🏠|📧|について!|ライブラリ|📅 24-02
🏠 スタート|📧 お問い合わせ|💡 について!
|
📅 歴史の中で今日の24-02
📅出来事の年表
📅
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📂 もっと ...
📅24 February
📝 クルド文書
📊 統計と調査
✌️ 殉教者
💚 殉教者(アルAnfal)
☪ ISISの犠牲者
😞 内戦の犠牲者
👩 暴力被害者
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 寄付は、私たちはより良いKurdipediaを構築するのに役立ちます。小さくても寄付は違いを生むことができます。我々はKurdipedia組織と内容を向上させ、向上させるために献身的なスタッフの採用、デザイン、当社のウェブサイトの日々のオペレーションを確立し、促進するために、我々のサービスのために更新され、高速な技術を実現するためにあなたの寄付が必要です。|📕 ライブラリ最大クルドデジタルライブラリ - (10,677)書籍||
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
👫 レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
👫 レイラ・ザーナ
🏷️ グループ: 伝記
レイラ・ザーナ
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
🏷️ グループ: ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📊 記事 370,598 | 画像 57,408 | 書籍 10,677 | 関連ファイル 38,952 | 📼 Video 164 | 🗄 ソース 13,627 |
☂️ حەشدی شەعبی | 🏷️ グループ: パーティー&団体 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

حەشدی شەعبی

関連ファイル 📂
راپۆرت: دانا عومەر
حەشدی شەعبی ئەو ناوەیە کە لەدوای داگیر کردنی شاری موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەسەر ساحەی سەربازی و سیاسی عێراق و کوردستان زۆر دەبیسترێت و باسی لێوە دەکرێت، لەلایەن شیعەکانەوە وەک هێزێکی فریادرەس بۆ پاراستنی عێراق تەماشا دەکرێن، کورد و سوننەکانیش بیروڕای جیاوازیان لەبارەی حەشدی شەعبیەوە هەیە.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە کۆنفرانسێدا کە لەبەرواری 14-12-2016 لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران سازکرابوو رایگەیاند، کەحەشدی شەعبی پارێزگاری لە شەرعیەت و سەروەری خاکی عێراق کردووە و لەو رۆژانەدا کە چەتەکانی داعش نزیکی بەغدا ببونەوە ئێمە شەڕمان لە دژیان کرد.
لیوا رەسوڵ عومەر، فەرماندەی میحوەری چواری باشوری کەرکوک لەبارەی حەشدی شەعبیەوە بە رۆژنیوزی وت: حەشدی شەعبی ئەو هێزەیە کە شەڕی داعشی کردووە هێزێکی بەرگریکارە لە خاکی عێراق، بەڵام بەهۆی ئەو بەرکەوتنانەی کە لەگەڵ کورددا هەیانبووە و نەبوونی سەرکردەیەکی گشتی و زۆری گروپەکانی ناتوانین دڵنیابین لەوەی کە بەرکەوتنمان نابێت لەگەڵیاندا.
حەشدی شەعبی کێیە و چۆن دروست بون
حەشدی شەعبی هێزێکی چەکداری شیعەیە، لە 42 فەصیل پێک دێن و 79 گروپن، ژمارەی چەکدارەکانیان بە 120 هەزار چەکدار ئەژمار دەکرێن، حەشدی شەعبی لەدوای فەتوایەکی مەرجەعی گەورەی شیعەکان علی سیستانی دروست بوون.
علی سیستانی لەدوای کۆنتڕۆڵکردی شاری موسڵ لە 13-6 -2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە فەتوای دا کە پێویستە هەموو تاکێکی عێراقی چەک هەڵبگرێت و بەرگری لە خاکی عێراق بکات، لەدوای ئەم فەتوایە لە 15-6-2014 دا حەشدی شەعبی دروست بوو، ئەم هێزە لە دوو بەش پێک دێن، بەشێکیان ئەو کەسانەن کە راستەوخۆ چوونەتە ناو حەشدی شەعبیەوە، بەشێکی دیکەش لە گروپی جیاوازی شیعە پێک هاتوون کە هەندێکیان بەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بوون و هەندێکی دیکەشیان لەڕابردودا بونیان هەبووە، لێرەدا باس لە هەندێکیان دەکەین.
رێکخراوی بەدر
یەکێکە لە گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی، ئەم گروپە لە مەجلیسی باڵای ئیسلامی جیابوەتەوە لە ساڵی 2012 دا بە سەرکردایەتی هادی عامری کە ئەوکات وەزیر بووە لە حکومەتی عێراقیدا، بەهۆی ئەوەی کە هادی عامری حەزی بەوە کردووە کە رێکەوتن لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقدا بکات، ئەم هێزە لە وڵاتی ئێران دامەزراوە لە سەرەتای دەیەی هەشتای سەدەی رابردوو، کاتێکی کەم دوای دەستپێکردنی شەری عێراق- ئێران، بەهاوکاری ئێران دامەزرێندرا، لەدوای فەتواکەی سیستانی توانیویەتی چەندین گەنجی شیعە لەخۆی بگرێت، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و قورسن. بە یەکەم گروپی گەورەی نێو حەشدی شەعبی دادەنرێن پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە بە تایبەت پەیوەندی تایبەتی هادی عامری بە علی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و قاسم سلێمانی سەرۆکی قەرارگای ڕەمەزان و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، واتە بەشی کاروباری دەرەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیان بە دەیان هەزار کەس دەبێ.
سەرایا سەلام
ئەم گروپە پێک هاتون لە ئەندامانی جەیشی مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر لەساڵی 2014 و دوای فەتواکەی سیستانی ناوە تازەکەیان ئاشکرا کرد بەناوی سەرایا سەلام، ژمارەی ئەم گروپە بە هەزاران ئەندام ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپە فەرمانی راستەوخۆ لە موقتەدا سەدرەوە وەردەگرن، ئەم گروپە وەک بەرهەڵستکاری حکومەتی بەعسی عێراقی بەناوی سوپای مەهدیەوە شەڕیان کردووە و بەشدار بوون لەشەڕی ئێران عێراقدا و ئەزموونی شەڕی سەربازیان لەو جەنگانەوە وەرگرتووە، لەدوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپێکی بەرهەڵستکار شەڕی دژی ئەمریکا و حکومەتی عێراقیان کردووە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراقی
ئەم کەتیبەیە کەتیبەیەکی زۆر نهێنیە و ئەندامەکانیشی دیار نین و نازانرێت لەلایەن کێوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەم گروپە لەساڵی 2007 وەک گروپێکی بەرهەڵستکار بۆ سوپای ئەمریکا دامەزراوە، ئەم گروپە ئەندامەکانی زۆرن و خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، واناسراون کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا هەیە.
عەسائب ئەهل حەق
لە ساڵی 2007 دا لەژیر سێبەری جەیشی مەهدیدا دامەزراون بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی و شێخ ئەکرەم کەعبی، شێخ خەزعەلی یەکێک بووە لە قوتابیەکانی محەمەد سەدری باوکی موقتەدا سەدر، بەڵام ئێستا سەرۆکایەتی ئەم گروپە ئەکات و پابەند نییە بە فەتواکانی موقتەدا سەدرەوە، ئەم کەسە ساڵی 2010 زیندانی بووە لای ئەمریکیەکان، ئەم گروپە شەڕی دژی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، هاوسۆزیان هەیە بۆ عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و پەیوەندیان لەگەڵ سوپای قودسدا بەهێزە، ئەم گروپە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین کاری ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سوننە و کورد لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، لەم دوایەدا هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی کورد لە شاری بەغدای پایتەخت و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە شاری بەغدا بەجێبهێڵن ئەگینا دەیانکوژن، ئەم گروپە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی حەشدی شەعبی دادەنرێن.
حەرەکەت حزبوڵڵا نوجەباء
ئەم گروپە لە ئەصائب ئەهل حەق جیابونەتەوە بەسەرۆکایەتی شێخ ئەکرەم کەعبی بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ شێخ خەزعەلی، بەڵام بەهەمان شێواز کار دەکەن و هاوسۆزیان بۆ دەوڵەتی ئێران و نزیکیان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو یەکە، ئەم گروپەش بە هەمان شێوەی گروپەکانی تر خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و ژمارەیان چەند هەزار کەسێک دەبێت.
کەتائیب سەید شوهەداء
ئەم کەتیبەیە لە کەتیبەی حزبوڵڵا جیابونەتەوە و لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حاج ولائ-ەوە سەرکردایەتی دەکرێن، ئەندامانی ئەم گروپە بەزۆری خەڵکی ناصریە و عەمارەن، ژمارەی ئەم گروپە لەنێو حەشدی شەعبیدا بە 3 بۆ 4 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
سەرایا جیهاد و بناء
ئەم گروپە لەساڵی 2011 دروست بوون و بە گروپێکی جیهادی ناسراون، پێکهاتوون لە یەکگرتنی سێ‌ لایەنی ئیسلامی حەرەکەت حزبوڵڵای عێراقی و حەرەکەت سەید شوهەدائ و نەهەزەی عێراقی، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حەسەن ساری ئەندام پەرلەمانی ئێستا و وەزیری پێشوو سەرکردایەتی دەکرێن، ژمارەی ئەندامەکانی ئەم گروپە بە زیاتر لە 3000 کەس ئەژمار دەکرێت خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، نزیکن لە دەوڵەتی ئێرانەوە.
کەتائیب تەیار رەسالی
ئەم گروپە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی شێخ عەدنان شەحمانی سەرکردایەتی دەکرێت، عدنان شەحمانی ماوەی ساڵێک لە زیندانەکانی عێراق بووە و لە ساڵی 2012 بە لێبوردنێکی گشتی ئازاد کراوە، وە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی عێراقە و پێشتر و ئێستاش ئەندامی حیزبی دەعوەی عێراقیە، ژمارەی ئەم گروپە بە زیاتر لە 2000 کەس ئەژمار دەکرێت وە نزیکن لە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەهەمان شێوەی گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا خوراسانی
ئەم گروپە لەساڵی 2013 دا دروست بوون، بەشی سەربازی حزبی تەلیعەی ئیسلامین، لەلایەن کەسێک بەناوی حامید جەزائیری سەرپەرشتی دەکرێن، ژمارەی ئەم گروپە بە نزیکەی 3000 کەس ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و سوپای عێراق هاوکاریان دەکات بە چەکی قورس، ئەم گروپەش خۆیان بە نزیکی عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن.
سەرایا عاشوراء
ئەم گروپە لەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بون بە باڵی سەربازی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق دادەنرێن، ژمارەی ئەندامەکانی بە نزیکەی 5000 کەس ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە بە شێوازێکی نوێی سەربازی خۆیان رێک خستووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی پێشتر لە رێکخراوی بەدردا بوون بۆیە ئەزموونی جەنگی رێکخراوی بەدریان گواستوەتەوە بۆ ناو ئەم گروپە، ئەم گروپەش وەک گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا عەتەبات
ئەم گروپە دوای فەتواکەی عەلی سیستانی دروست بوون، خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانی عێراقن، ژمارەی ئەندامەکانی هەزار کەسێک ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند گروپێک پێک هاتون کە دیارترینیان سەرایا عەتەبە عەباسیەن بە سەرکردایەتی شێخ مەیسەمە، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
چەند گروپێکی دیکەی ناو حەشدی شەعبی
ئەم گروپانە ئەوانەن کە ژمارەی ئەندامەکانیان زۆر نین، ئەوانیش بریتین لە فەیلەقی وەعدی سادق، لیوای ئەسەدوڵای غالب، کەتائیب ئەنسار حوجە، لیوای قاریئە،سەرایا زوهراء، سەرایا ئەنسار عەقیدە، کەتائیب غەزەب، حەرەکەی ئەبدال، لیوای مونتەزەڕ، کەتائیب درعی شیعە، جەیشی موختار، حزبوڵای سائیرون.
هۆکاری دوستبونی گروپ لە نێو حەشدی شەعبیدا
دروستبونی ئەم هەموو گروپە لەناو حەشدی شەعبیدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئیمتیاز بدرێتە سەرۆک گروپەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ ئەوەی کە ئەندامی زیاتر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراقی و دەوڵەتی ئێران بە ئاسانی بتوانن راستەوخۆ لەگەڵ گروپە بچوکەکاندا قسە بکەن و بەکاریان بهێنن و جوڵەیان پێبکەن، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەم سوپایە نەبێتە سوپایەکی بەهێزی یەکگرتوو بۆ ئەوەی لەژێر یەک فەرماندا نەبێت تا لەداهاتودا نەبێتە مەترسی بۆ دەوڵەتی عێراقی.
کورد و حەشدی شەعبی
ئەگەر بۆچونێک هەبوبێت کە حەشدی شەعبی لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەوا ئێستا ئەوە ڕوون بوەتەوە کە حەشدی شەعبی دوای نەمانی داعشیش هەر دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق وەک هێزێک ناسێنرا و یاسای بۆ دەرکرا، لە بودجەی ساڵی 2017 ی عێراقدا موچەی 120 هەزار چەکداری بۆ دیاریکراوە، لەدوای دروستبونی حەشدی شەعبیەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کورددا هەبووە، لە ناوچەکانی جەلەولا و دوزخورماتوو، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی کە لە دوز خورماتوو لەگەڵ کورددا هەیبووە بە گەورەترین ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان و هێزی پێشمەرگە دادەنرێت، ئەمە وای کردووە کە کوردەکان بە گومانەوە لە حەشدی شەعبی بڕوانن، بەهۆی ئەوەی کە جارجار کێشە و شەڕ لەنێوان ئەوان و چەکدارەکانی حەشدی شەعبیدا ڕوو دەدەن، بەهۆی ئەوەی زۆر جار چەکدار و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لێدوانی دژ بەکورد بڵاو دەکەنەوە، کە کۆتا لێدوان لێدوانی خزعەلی سەرۆکی گروپی عەسائب ئەهل الحەق بوو کە رایگەیاندبوو دوای داعش کورد گەورەترین کێشەی عێراقە و وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمیش وەڵامی داوەتەوە.
لیوا رەسوڵ عمر لەو بارەیەوە بە رۆژنیوزی راگەیاند: ئەو ڕوبەڕوبونەوانەی هەمان بووە لەگەڵ حەشدی شەعبیدا دوو هۆکاری هەیە، یەکەم بەهۆی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت هێڵێکی مەزهەبی شیعی دروست بکەن لە ئێرانەوە تاوەکو سوریا، بۆیە هەرکەس لەبەردەمیاندا بێت ئەوان وەک دوژمن سەیری دەکەن، هەندێک ناوچەی کوردیش وەک دوزخورماتوو دەکەوێتە سەر ئەو هێڵە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە هەندێک جار دەنگەدەنگ و بەریەککەوتنی ئەوان و گەنجانی کورد ڕوو دەدەن بەهۆی ئەوەی ئەوان گروپی جیاجیان و بەرپرسێکی یەکگرتویان نیە کە بتوانیت قسەیان لەگەڵ بکەیت، جەنگەکە بەشێوەیەک گەورە دەبێت کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
لە بارەی هێز و توانای حەشدی شەعبی و مەترسیەکانی ئەوان بۆ سەر کورد لیوا رەسوڵ عمر وتی: لە ئێستادا جیاوازی نیە لەنێوان هێزی ئەوان و هێزی سوپای عێراقدا، چونکە چۆن هاوکاری سوپای عێراق دەکرێت بەهەمان شێوە هاوکاری ئەوانیش دەکرێت.
ڕەسوڵ عمر وتیشی: من هیوادارم هیچ کات ئەوە ڕوونەدات کە کورد و حەشدی شەعبی بکەونە جەنگێکی فراوانەوە، بەڵام ئەگەر ڕوویدا ئەوا هێزی پێشمەرگە دەتوانێت ڕووبەڕویان بێتەوە، چونکە ژمارە و کەرەستەی جەنگی هەموو شتێک نیە، راستە ئەوان لەڕووی کەرەستەی جەنگیەوە توانایان لە هێزی پێشمەرگە زیاترە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بیرو باوەڕێکی نەتەوەیی بەهێزی هەیە کە ئەمە هێز و ئازایەتی پێدەبەخشێت، ئەگەر بە هێزی سەربازی بوایە ئەوا پێشمەرگە نەیدەتوانی ڕووبەڕووی سوپای عێراق بێتەوە لە ڕابردودا.
ئەوەی دەکرێت بوترێت ئەوەیە کە حەشدی شەعبی هێزێکی پارچە پارچەیە، مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ کورد ئاسان نیە، هێزێکە وەک لە ناساندنی گروپەکانیدا دەردەکەوت نزیکە لە دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە و بەتایبەت لە ڕێبەری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی، واتە هەمیمەنی ئێران بەسەر حەشدی شەعبیەوە دەبینرێت، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە حەشدی شەعبی هێزێکە شەڕی چەتەکانی داعشی کردووە و تا ڕادەیەک مەترسی ئەو گروپەی لەسەر بەغدا و ناوچەکانی دیکەی ناوڕاستی عێراق کەمکردەوە، کارێکی کرد کە بە سوپای عێراق نەدەکرا، بەڵام لەهەمان کاتدا دەکرێت هێزێک بێت لە داهاتوودا مەترسی بۆسەر کورد هەبێت و لەکاتی تێکچونی پەیوەندیەکانی کورد و شیعە لە عێراقدا شەڕی کورد بە حەشدی شەعبی بکەن.

17-12-2016
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 ソース
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 06-07-2017

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:☂️ パーティー&団体
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 パーティー
🗺 プロヴァンス🇮🇶 イラク
🗺 プロヴァンス🇮🇷 イラン
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🚩 組織🕍 宗教

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
✔️
は、 (Evîn Îbrahîm Fetah) Jul 6 2017 4:28PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Jul 6 2017 4:40PM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Jul 6 2017 4:40PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは8,896表示された回数

📚 Attached files - Version
タイプ Version 💾📖🕒📅 👫 エディタ名
📷 写真ファイル 1.0.121 KB Jul 6 2017 4:38PMEvîn Îbrahîm Fetah
✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い

حەشدی شەعبی

📚 関連ファイル: 3
📂[ もっと...]
🖇 リンクされたアイテム: 53
📝 クルド文書
1.👁️5000 کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی
2.👁️بەردە کۆنکرێتییەکان رێگری بەردەم گشتپرسین لە خورماتوو
3.👁️پەیامی هەردوو حیزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست سەبارەت بە کارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..!
4.👁️پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراو و یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
5.👁️حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشنیازەکەی عەبادی قبوڵ دەکەین
6.👁️فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێم رایدەیەگەیەنێت لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژئاوای موسڵ و تەلعفەر و شنگال لە هەندێ شوێندا خەرقی ڕێککەوتنەکان کراوە
7.👁️گۆڕان بۆ مەلا بەختیار: ئەو سەرۆکە پیرۆزی خۆت و کاری گێڕت بێت
☂️ パーティー&団体
1.👁️الحشد الشعبی
👫 伝記
1.👁️قاسم سلێمانی
📅 日程&イベント
1.👁️02-12-2016
2.👁️04-12-2016
3.👁️08-03-2016
4.👁️08-05-2015
5.👁️11-05-2016
6.👁️12-11-2015
7.👁️13-04-2017
8.👁️13-11-2015
9.👁️14-03-2017
10.👁️14-12-2016
11.👁️15-03-2016
12.👁️16-06-2017
13.👁️17-06-2016
14.👁️18-03-2015
15.👁️21-03-2016
16.👁️22-02-2016
17.👁️24-02-2015
18.👁️24-04-2016
19.👁️25-06-2017
20.👁️26-01-2017
21.👁️26-04-2016
22.👁️26-11-2016
23.👁️27-04-2016
24.👁️29-02-2016
✌️ 殉教者
1.👁️دانیار رەشید
2.👁️شێخ تالیب بێدەری
3.👁️عەبدوڵڵا سەعید
4.👁️عەقید لوقمان ناسراو بە(عەقید شاڵاو)
5.👁️عەمید سیروان شەقڵاوەیی
6.👁️لوقمان عەلی مەحمود ئەحمەد (عەقید شاڵاو)
📊 統計と調査
1.👁️ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکوک لە 21-10-2016
2.👁️ئاوارە عەرەبەکانی کەرکووک ناگەڕێنەوە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانیان
3.👁️ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومرگی ئیبراهیم خەلیل 50% کەمیکردووە
4.👁️بەرپرسێک: لە دووساڵدا 500 گەنجی خانەقینی بوون بە حەشد شەعبی
5.👁️بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو: لە چوار مانگدا 16 هاوڵاتی کوژراون
6.👁️زیاتر لە 20 گەنجی کورد لەنێو حەشدی شەعبیدا بوونەتە قوربانی
7.👁️ساڵی 2016 لە خورماتوو 65 کەس بە فیشەک کوژراون
8.👁️له ‌کەوتنی موسڵەوە تائێستا، عیراق نزیکەی 75 هەزار قوربانی داوە
9.👁️لە 250 گەنجی کورد، تائێستا کەمتر لە 100 گەنجی هەرێم لەناو ریزەکانی رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، ماون
📖 記事
1.👁️بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی و ترسەکانی پۆست-داعش
2.👁️چیرۆکی ئەو گەنجەی لەلایەن حەشدی شەعبی لە خورماتوو رفێنرا
3.👁️حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟
4.👁️دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟
5.👁️قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
📂[ もっと...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:1,95 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574