🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا زانکۆیەکی بەرفراوانی دیجیتاڵە، سوود بەهەمووان دەگەیەنێت!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-06
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-06-2019
📆25-06-2019
📆24-06-2019
📆23-06-2019
📆22-06-2019
📆21-06-2019
📆20-06-2019
📂 زۆرتر ...
📅26 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,260) پەڕتووک|||
📅 25-06-2019
باکووری کوردستان
- هەپەگە کوژرانی 16 سەربازی تورکیای راگەیاند، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئاماژە بە گیانلەدەستدانی نۆ گەریلا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەکات.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەمەد ئەمین کەنعانی، خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە شاری سنە، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 5 ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.[5]
باشووری کوردستان
- دادگای دهۆک بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی دلین دەرکرد.[2]
- تەرمی رەوەند جەبار فە
📅 25-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شه‌ڕڤانان و هاوڵاتییان ئاگره‌كه‌ی شه‌نگالیان كوژانده‌وه‌
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 24-06-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێت: شەوی رابوردوو رووناکییەکە لە ئاسمانی سنەدا بینراوە کە جێی ترس و نیگەرانی نییە. خۆش ئیقبال دەشڵێت: ئەو رووناکییە تەنە ئاسمانییەکان بووە تەنها و هیچ شتێکی دیکە نەبووە و داوا لە دانیشتووانی شاری سنە و ئەو چەند شارەی دیکە دەکات گوێ بە پڕوپاگەندەکان نەدەن و نەترسن.[3]
- سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و گەریلاکانی پارتی ژیانی
📅 24-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رووناكییەكی سەیر لە ئاسمانی سنە دەبینرێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
🏰 شێروان مەزن
ئەم شارەدێیە سەر بە شارۆچکەی مێرگەسووری پارێزگای هەولێرە. کۆی گشتی گوندەکانی 70 گوندە، ژمارەی دانیشتوانی 4106 کەسن. شێروان مەزن کە ئێستا ناوەندی شارەدێیە یەکەم جار گوند بووە و مێژووی دروست بوونی دەگەڕێتەوە بۆ 550 سال پێش ئێستا، کە تەنیا لە چەند مالێکی کەم پێک هاتبوو. لە سالی 1890 شێروان مەزن کراوە بە شارەدێ بە ناوی (بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی مزوری باڵا) کە ناوەندی شارەدێیەکە لە شێروان مەزن بوو. شارەدێی شێروان مەزن (70) گوند دەگرێتەوە کە (19) گوندی ئاوەدانە و (51) گوندیش تاکو ئێستا ئاوەدان نەکراوەتە
🏰 شێروان مەزن
🏷️ پۆل: شوێنەکان
شێروان مەزن
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
ساڵی 1918 لەگوندی بامەڕنی سەر بەشارۆچکەی ئامێدی لەخێزانێکی خوێندەوار و ئایینی ناوداری ناوچەی بادینان لەدایک بووە و یەکێکە لە وەچەکانی یوسف زاخۆلی کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ و جەنگاوەرێکی دلێری ناو شۆڕشەکەی بەدرخان پاشا بوو، ساڵح یوسفی نازناوی سەیدای لەدایکیەوە بۆ ماوەتەوە کەئەویش لە بنەماڵەیەکی ئایین پەروەر و ناسراوی ناوچەکەیە.
ساڵح یوسفی خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی بامەڕنی تەواو کردوو پاشان ساڵی 1938 خوێندنی دوا ناوەندی لەبەغدا تەواو کرد. هەر ئەو ساڵەش کرا بەمامۆستا و رەوانەی ناوچەی هەریر
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
🏷️ پۆل: شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 294,910 | وێنە 53,437 | پەڕتووک PDF 10,260 | فایلی پەیوەندیدار 32,182 | 📼 ڤیدیۆ 147 | 🗄 سەرچاوەکان 11,398 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
☂️ حەشدی شەعبی | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

حەشدی شەعبی

فایلی پەیوەندیدار 📂
راپۆرت: دانا عومەر
حەشدی شەعبی ئەو ناوەیە کە لەدوای داگیر کردنی شاری موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەسەر ساحەی سەربازی و سیاسی عێراق و کوردستان زۆر دەبیسترێت و باسی لێوە دەکرێت، لەلایەن شیعەکانەوە وەک هێزێکی فریادرەس بۆ پاراستنی عێراق تەماشا دەکرێن، کورد و سوننەکانیش بیروڕای جیاوازیان لەبارەی حەشدی شەعبیەوە هەیە.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە کۆنفرانسێدا کە لەبەرواری 14-12-2016 لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران سازکرابوو رایگەیاند، کەحەشدی شەعبی پارێزگاری لە شەرعیەت و سەروەری خاکی عێراق کردووە و لەو رۆژانەدا کە چەتەکانی داعش نزیکی بەغدا ببونەوە ئێمە شەڕمان لە دژیان کرد.
لیوا رەسوڵ عومەر، فەرماندەی میحوەری چواری باشوری کەرکوک لەبارەی حەشدی شەعبیەوە بە رۆژنیوزی وت: حەشدی شەعبی ئەو هێزەیە کە شەڕی داعشی کردووە هێزێکی بەرگریکارە لە خاکی عێراق، بەڵام بەهۆی ئەو بەرکەوتنانەی کە لەگەڵ کورددا هەیانبووە و نەبوونی سەرکردەیەکی گشتی و زۆری گروپەکانی ناتوانین دڵنیابین لەوەی کە بەرکەوتنمان نابێت لەگەڵیاندا.
حەشدی شەعبی کێیە و چۆن دروست بون
حەشدی شەعبی هێزێکی چەکداری شیعەیە، لە 42 فەصیل پێک دێن و 79 گروپن، ژمارەی چەکدارەکانیان بە 120 هەزار چەکدار ئەژمار دەکرێن، حەشدی شەعبی لەدوای فەتوایەکی مەرجەعی گەورەی شیعەکان علی سیستانی دروست بوون.
علی سیستانی لەدوای کۆنتڕۆڵکردی شاری موسڵ لە 13-6 -2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە فەتوای دا کە پێویستە هەموو تاکێکی عێراقی چەک هەڵبگرێت و بەرگری لە خاکی عێراق بکات، لەدوای ئەم فەتوایە لە 15-6-2014 دا حەشدی شەعبی دروست بوو، ئەم هێزە لە دوو بەش پێک دێن، بەشێکیان ئەو کەسانەن کە راستەوخۆ چوونەتە ناو حەشدی شەعبیەوە، بەشێکی دیکەش لە گروپی جیاوازی شیعە پێک هاتوون کە هەندێکیان بەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بوون و هەندێکی دیکەشیان لەڕابردودا بونیان هەبووە، لێرەدا باس لە هەندێکیان دەکەین.
رێکخراوی بەدر
یەکێکە لە گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی، ئەم گروپە لە مەجلیسی باڵای ئیسلامی جیابوەتەوە لە ساڵی 2012 دا بە سەرکردایەتی هادی عامری کە ئەوکات وەزیر بووە لە حکومەتی عێراقیدا، بەهۆی ئەوەی کە هادی عامری حەزی بەوە کردووە کە رێکەوتن لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقدا بکات، ئەم هێزە لە وڵاتی ئێران دامەزراوە لە سەرەتای دەیەی هەشتای سەدەی رابردوو، کاتێکی کەم دوای دەستپێکردنی شەری عێراق- ئێران، بەهاوکاری ئێران دامەزرێندرا، لەدوای فەتواکەی سیستانی توانیویەتی چەندین گەنجی شیعە لەخۆی بگرێت، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و قورسن. بە یەکەم گروپی گەورەی نێو حەشدی شەعبی دادەنرێن پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە بە تایبەت پەیوەندی تایبەتی هادی عامری بە علی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و قاسم سلێمانی سەرۆکی قەرارگای ڕەمەزان و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، واتە بەشی کاروباری دەرەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیان بە دەیان هەزار کەس دەبێ.
سەرایا سەلام
ئەم گروپە پێک هاتون لە ئەندامانی جەیشی مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر لەساڵی 2014 و دوای فەتواکەی سیستانی ناوە تازەکەیان ئاشکرا کرد بەناوی سەرایا سەلام، ژمارەی ئەم گروپە بە هەزاران ئەندام ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپە فەرمانی راستەوخۆ لە موقتەدا سەدرەوە وەردەگرن، ئەم گروپە وەک بەرهەڵستکاری حکومەتی بەعسی عێراقی بەناوی سوپای مەهدیەوە شەڕیان کردووە و بەشدار بوون لەشەڕی ئێران عێراقدا و ئەزموونی شەڕی سەربازیان لەو جەنگانەوە وەرگرتووە، لەدوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپێکی بەرهەڵستکار شەڕی دژی ئەمریکا و حکومەتی عێراقیان کردووە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراقی
ئەم کەتیبەیە کەتیبەیەکی زۆر نهێنیە و ئەندامەکانیشی دیار نین و نازانرێت لەلایەن کێوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەم گروپە لەساڵی 2007 وەک گروپێکی بەرهەڵستکار بۆ سوپای ئەمریکا دامەزراوە، ئەم گروپە ئەندامەکانی زۆرن و خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، واناسراون کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا هەیە.
عەسائب ئەهل حەق
لە ساڵی 2007 دا لەژیر سێبەری جەیشی مەهدیدا دامەزراون بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی و شێخ ئەکرەم کەعبی، شێخ خەزعەلی یەکێک بووە لە قوتابیەکانی محەمەد سەدری باوکی موقتەدا سەدر، بەڵام ئێستا سەرۆکایەتی ئەم گروپە ئەکات و پابەند نییە بە فەتواکانی موقتەدا سەدرەوە، ئەم کەسە ساڵی 2010 زیندانی بووە لای ئەمریکیەکان، ئەم گروپە شەڕی دژی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، هاوسۆزیان هەیە بۆ عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و پەیوەندیان لەگەڵ سوپای قودسدا بەهێزە، ئەم گروپە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین کاری ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سوننە و کورد لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، لەم دوایەدا هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی کورد لە شاری بەغدای پایتەخت و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە شاری بەغدا بەجێبهێڵن ئەگینا دەیانکوژن، ئەم گروپە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی حەشدی شەعبی دادەنرێن.
حەرەکەت حزبوڵڵا نوجەباء
ئەم گروپە لە ئەصائب ئەهل حەق جیابونەتەوە بەسەرۆکایەتی شێخ ئەکرەم کەعبی بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ شێخ خەزعەلی، بەڵام بەهەمان شێواز کار دەکەن و هاوسۆزیان بۆ دەوڵەتی ئێران و نزیکیان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو یەکە، ئەم گروپەش بە هەمان شێوەی گروپەکانی تر خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و ژمارەیان چەند هەزار کەسێک دەبێت.
کەتائیب سەید شوهەداء
ئەم کەتیبەیە لە کەتیبەی حزبوڵڵا جیابونەتەوە و لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حاج ولائ-ەوە سەرکردایەتی دەکرێن، ئەندامانی ئەم گروپە بەزۆری خەڵکی ناصریە و عەمارەن، ژمارەی ئەم گروپە لەنێو حەشدی شەعبیدا بە 3 بۆ 4 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
سەرایا جیهاد و بناء
ئەم گروپە لەساڵی 2011 دروست بوون و بە گروپێکی جیهادی ناسراون، پێکهاتوون لە یەکگرتنی سێ‌ لایەنی ئیسلامی حەرەکەت حزبوڵڵای عێراقی و حەرەکەت سەید شوهەدائ و نەهەزەی عێراقی، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حەسەن ساری ئەندام پەرلەمانی ئێستا و وەزیری پێشوو سەرکردایەتی دەکرێن، ژمارەی ئەندامەکانی ئەم گروپە بە زیاتر لە 3000 کەس ئەژمار دەکرێت خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، نزیکن لە دەوڵەتی ئێرانەوە.
کەتائیب تەیار رەسالی
ئەم گروپە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی شێخ عەدنان شەحمانی سەرکردایەتی دەکرێت، عدنان شەحمانی ماوەی ساڵێک لە زیندانەکانی عێراق بووە و لە ساڵی 2012 بە لێبوردنێکی گشتی ئازاد کراوە، وە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی عێراقە و پێشتر و ئێستاش ئەندامی حیزبی دەعوەی عێراقیە، ژمارەی ئەم گروپە بە زیاتر لە 2000 کەس ئەژمار دەکرێت وە نزیکن لە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەهەمان شێوەی گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا خوراسانی
ئەم گروپە لەساڵی 2013 دا دروست بوون، بەشی سەربازی حزبی تەلیعەی ئیسلامین، لەلایەن کەسێک بەناوی حامید جەزائیری سەرپەرشتی دەکرێن، ژمارەی ئەم گروپە بە نزیکەی 3000 کەس ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و سوپای عێراق هاوکاریان دەکات بە چەکی قورس، ئەم گروپەش خۆیان بە نزیکی عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن.
سەرایا عاشوراء
ئەم گروپە لەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بون بە باڵی سەربازی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق دادەنرێن، ژمارەی ئەندامەکانی بە نزیکەی 5000 کەس ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە بە شێوازێکی نوێی سەربازی خۆیان رێک خستووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی پێشتر لە رێکخراوی بەدردا بوون بۆیە ئەزموونی جەنگی رێکخراوی بەدریان گواستوەتەوە بۆ ناو ئەم گروپە، ئەم گروپەش وەک گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا عەتەبات
ئەم گروپە دوای فەتواکەی عەلی سیستانی دروست بوون، خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانی عێراقن، ژمارەی ئەندامەکانی هەزار کەسێک ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند گروپێک پێک هاتون کە دیارترینیان سەرایا عەتەبە عەباسیەن بە سەرکردایەتی شێخ مەیسەمە، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
چەند گروپێکی دیکەی ناو حەشدی شەعبی
ئەم گروپانە ئەوانەن کە ژمارەی ئەندامەکانیان زۆر نین، ئەوانیش بریتین لە فەیلەقی وەعدی سادق، لیوای ئەسەدوڵای غالب، کەتائیب ئەنسار حوجە، لیوای قاریئە،سەرایا زوهراء، سەرایا ئەنسار عەقیدە، کەتائیب غەزەب، حەرەکەی ئەبدال، لیوای مونتەزەڕ، کەتائیب درعی شیعە، جەیشی موختار، حزبوڵای سائیرون.
هۆکاری دوستبونی گروپ لە نێو حەشدی شەعبیدا
دروستبونی ئەم هەموو گروپە لەناو حەشدی شەعبیدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئیمتیاز بدرێتە سەرۆک گروپەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ ئەوەی کە ئەندامی زیاتر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراقی و دەوڵەتی ئێران بە ئاسانی بتوانن راستەوخۆ لەگەڵ گروپە بچوکەکاندا قسە بکەن و بەکاریان بهێنن و جوڵەیان پێبکەن، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەم سوپایە نەبێتە سوپایەکی بەهێزی یەکگرتوو بۆ ئەوەی لەژێر یەک فەرماندا نەبێت تا لەداهاتودا نەبێتە مەترسی بۆ دەوڵەتی عێراقی.
کورد و حەشدی شەعبی
ئەگەر بۆچونێک هەبوبێت کە حەشدی شەعبی لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەوا ئێستا ئەوە ڕوون بوەتەوە کە حەشدی شەعبی دوای نەمانی داعشیش هەر دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق وەک هێزێک ناسێنرا و یاسای بۆ دەرکرا، لە بودجەی ساڵی 2017 ی عێراقدا موچەی 120 هەزار چەکداری بۆ دیاریکراوە، لەدوای دروستبونی حەشدی شەعبیەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کورددا هەبووە، لە ناوچەکانی جەلەولا و دوزخورماتوو، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی کە لە دوز خورماتوو لەگەڵ کورددا هەیبووە بە گەورەترین ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان و هێزی پێشمەرگە دادەنرێت، ئەمە وای کردووە کە کوردەکان بە گومانەوە لە حەشدی شەعبی بڕوانن، بەهۆی ئەوەی کە جارجار کێشە و شەڕ لەنێوان ئەوان و چەکدارەکانی حەشدی شەعبیدا ڕوو دەدەن، بەهۆی ئەوەی زۆر جار چەکدار و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لێدوانی دژ بەکورد بڵاو دەکەنەوە، کە کۆتا لێدوان لێدوانی خزعەلی سەرۆکی گروپی عەسائب ئەهل الحەق بوو کە رایگەیاندبوو دوای داعش کورد گەورەترین کێشەی عێراقە و وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمیش وەڵامی داوەتەوە.
لیوا رەسوڵ عمر لەو بارەیەوە بە رۆژنیوزی راگەیاند: ئەو ڕوبەڕوبونەوانەی هەمان بووە لەگەڵ حەشدی شەعبیدا دوو هۆکاری هەیە، یەکەم بەهۆی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت هێڵێکی مەزهەبی شیعی دروست بکەن لە ئێرانەوە تاوەکو سوریا، بۆیە هەرکەس لەبەردەمیاندا بێت ئەوان وەک دوژمن سەیری دەکەن، هەندێک ناوچەی کوردیش وەک دوزخورماتوو دەکەوێتە سەر ئەو هێڵە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە هەندێک جار دەنگەدەنگ و بەریەککەوتنی ئەوان و گەنجانی کورد ڕوو دەدەن بەهۆی ئەوەی ئەوان گروپی جیاجیان و بەرپرسێکی یەکگرتویان نیە کە بتوانیت قسەیان لەگەڵ بکەیت، جەنگەکە بەشێوەیەک گەورە دەبێت کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
لە بارەی هێز و توانای حەشدی شەعبی و مەترسیەکانی ئەوان بۆ سەر کورد لیوا رەسوڵ عمر وتی: لە ئێستادا جیاوازی نیە لەنێوان هێزی ئەوان و هێزی سوپای عێراقدا، چونکە چۆن هاوکاری سوپای عێراق دەکرێت بەهەمان شێوە هاوکاری ئەوانیش دەکرێت.
ڕەسوڵ عمر وتیشی: من هیوادارم هیچ کات ئەوە ڕوونەدات کە کورد و حەشدی شەعبی بکەونە جەنگێکی فراوانەوە، بەڵام ئەگەر ڕوویدا ئەوا هێزی پێشمەرگە دەتوانێت ڕووبەڕویان بێتەوە، چونکە ژمارە و کەرەستەی جەنگی هەموو شتێک نیە، راستە ئەوان لەڕووی کەرەستەی جەنگیەوە توانایان لە هێزی پێشمەرگە زیاترە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بیرو باوەڕێکی نەتەوەیی بەهێزی هەیە کە ئەمە هێز و ئازایەتی پێدەبەخشێت، ئەگەر بە هێزی سەربازی بوایە ئەوا پێشمەرگە نەیدەتوانی ڕووبەڕووی سوپای عێراق بێتەوە لە ڕابردودا.
ئەوەی دەکرێت بوترێت ئەوەیە کە حەشدی شەعبی هێزێکی پارچە پارچەیە، مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ کورد ئاسان نیە، هێزێکە وەک لە ناساندنی گروپەکانیدا دەردەکەوت نزیکە لە دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە و بەتایبەت لە ڕێبەری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی، واتە هەمیمەنی ئێران بەسەر حەشدی شەعبیەوە دەبینرێت، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە حەشدی شەعبی هێزێکە شەڕی چەتەکانی داعشی کردووە و تا ڕادەیەک مەترسی ئەو گروپەی لەسەر بەغدا و ناوچەکانی دیکەی ناوڕاستی عێراق کەمکردەوە، کارێکی کرد کە بە سوپای عێراق نەدەکرا، بەڵام لەهەمان کاتدا دەکرێت هێزێک بێت لە داهاتوودا مەترسی بۆسەر کورد هەبێت و لەکاتی تێکچونی پەیوەندیەکانی کورد و شیعە لە عێراقدا شەڕی کورد بە حەشدی شەعبی بکەن.

17-12-2016

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 06-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن حەشدی شەعبی
🚩 جۆری رێکخراو🕍 ئایینی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 6 2017 4:28PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 4:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 4:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,496 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB Jul 6 2017 4:38PMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

حەشدی شەعبی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکوک لە 21-10-2016
2.👁️ئاوارە عەرەبەکانی کەرکووک ناگەڕێنەوە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانیان
3.👁️ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومرگی ئیبراهیم خەلیل 50% کەمیکردووە
4.👁️بەرپرسێک: لە دووساڵدا 500 گەنجی خانەقینی بوون بە حەشد شەعبی
5.👁️بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو: لە چوار مانگدا 16 هاوڵاتی کوژراون
6.👁️زیاتر لە 20 گەنجی کورد لەنێو حەشدی شەعبیدا بوونەتە قوربانی
7.👁️ساڵی 2016 لە خورماتوو 65 کەس بە فیشەک کوژراون
8.👁️له ‌کەوتنی موسڵەوە تائێستا، عیراق نزیکەی 75 هەزار قوربانی داوە
9.👁️لە 250 گەنجی کورد، تائێستا کەمتر لە 100 گەنجی هەرێم لەناو ریزەکانی رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، ماون
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️5000 کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی
2.👁️بەردە کۆنکرێتییەکان رێگری بەردەم گشتپرسین لە خورماتوو
3.👁️پەیامی هەردوو حیزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست سەبارەت بە کارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..!
4.👁️پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراو و یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
5.👁️حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشنیازەکەی عەبادی قبوڵ دەکەین
6.👁️فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێم رایدەیەگەیەنێت لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژئاوای موسڵ و تەلعفەر و شنگال لە هەندێ شوێندا خەرقی ڕێککەوتنەکان کراوە
7.👁️گۆڕان بۆ مەلا بەختیار: ئەو سەرۆکە پیرۆزی خۆت و کاری گێڕت بێت
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️الحشد الشعبی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-12-2016
2.👁️04-12-2016
3.👁️08-03-2016
4.👁️08-05-2015
5.👁️11-05-2016
6.👁️12-11-2015
7.👁️13-04-2017
8.👁️13-11-2015
9.👁️14-03-2017
10.👁️14-12-2016
11.👁️15-03-2016
12.👁️16-06-2017
13.👁️17-06-2016
14.👁️18-03-2015
15.👁️21-03-2016
16.👁️22-02-2016
17.👁️24-02-2015
18.👁️24-04-2016
19.👁️25-06-2017
20.👁️26-01-2017
21.👁️26-04-2016
22.👁️26-11-2016
23.👁️27-04-2016
24.👁️29-02-2016
✌️ شەهیدان
1.👁️دانیار رەشید
2.👁️شێخ تالیب بێدەری
3.👁️عەبدوڵڵا سەعید
4.👁️عەقید لوقمان ناسراو بە(عەقید شاڵاو)
5.👁️عەمید سیروان شەقڵاوەیی
6.👁️لوقمان عەلی مەحمود ئەحمەد (عەقید شاڵاو)
📖 کورتەباس
1.👁️بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی و ترسەکانی پۆست-داعش
2.👁️چیرۆکی ئەو گەنجەی لەلایەن حەشدی شەعبی لە خورماتوو رفێنرا
3.👁️حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟
4.👁️دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟
5.👁️قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قاسم سلێمانی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست215,198%72.97
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,294%19.08
عربي9,596%3.25
کرمانجی - کوردیی باکوور4,687%1.58
هەورامی3,741%1.26
English1,700%0.57
فارسی1,189%0.40
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.40
Türkçe479%0.16
Nederlands186%0.06
Française185%0.06
Deutsch151%0.05
Pусский59%0.02
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە168,026%56.97
👫 کەسایەتییەکان24,679%8.36
📕 پەڕتووکخانە21,306%7.22
✌️ شەهیدان18,396%6.23
🏰 شوێنەکان13,855%4.69
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.74
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,991%3.38
🚼 ناوی کوردی4,852%1.64
📝 بەڵگەنامەکان4,767%1.61
📷 وێنە و پێناس4,757%1.61
📊 ئامار و راپرسی4,625%1.56
📖 کورتەباس2,144%0.72
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,504%0.50
🔣 هەمەجۆرە1,145%0.38
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.31
😊 گاڵتەوگەپ722%0.24
🎵 کارە هونەرییەکان540%0.18
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.15
💚 ئەنفالکراوان422%0.14
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.06
🌏 نەخشەکان167%0.05
📼 ڤیدیۆ147%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان54%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست11%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری136,162%46.17
📩هاوڕێ باخەوان111,376%37.76
📩مانو بەرزنجی20,877%7.07
📩سەریاس ئەحمەد12,949%4.39
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.61
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.44

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574