یەکێکە لەو کوردە ئێزدیانەی لە شاری #موسڵ# لەدەستی #داعش# ڕزگاری بووە، ئەو وێنەی کەسوکارەکەی خۆی بە دیواردا هەڵواسیوە، چونکە هەندێکیان هێشتا لەدەستی داعشدا ماون و، بەبینینی وێنەکانیان سەبووری دێت. حەمدیە تەمەنی لە 18 ساڵی ڕەتیداوە و، دوای ڕزگاربوونی لەدەستی داعش بڕیاریداوە دەست بە ژیانێکی نوێ بکات. ئەو دەڵێ زۆر دڵخۆش بووم کە موسڵ ڕزگارکرا، بەڵام بەداخەوە ڕفێندراوەکانمان ڕزگار نەکران، ئەوکاتەی لەدەستی داعش بووین هیوامان بەمردن دەخواست، بەڵام دوای ئەوەی تەواو ڕزگارمان بوو، دەمانەوێت دەست بە ژیانێکی نوێ بکەینەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,180