رزگاربووانی دەستی #داعش# لە #دهۆک# دەست بە ژیانێکی نوێ دەکەن و، بێ ئومێدیشن کە سەرەڕای ئەوەی بەشی زۆری شاری موسڵ کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی کەمی کوردانی ئێزدی لەو شارەدا ڕزگارکراون. دوای سێ ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، تاوەکو ئێستا لە کۆی نزیکەی شەش هەزار ڕفێنراو، سێ هەزار و 48 کەس لە کوردانی ئێزدی ڕزگارکراون. #حەمدیە# یەکێکە لەو کوردە ئێزدیانەی لە شاری موسڵ لەدەستی داعش ڕزگاری بووە، ئەو وێنەی کەسوکارەکەی خۆی بە دیواردا هەڵواسیوە، چونکە هەندێکیان هێشتا لەدەستی داعشدا ماون و، بەبینینی وێنەکانیان سەبووری دێت. حەمدیە تەمەنی لە 18 ساڵی ڕەتیداوە و، دوای ڕزگاربوونی لەدەستی داعش بڕیاریداوە دەست بە ژیانێکی نوێ بکات. ئەو دەڵێ زۆر دڵخۆش بووم کە موسڵ ڕزگارکرا، بەڵام بەداخەوە ڕفێندراوەکانمان ڕزگار نەکران، ئەوکاتەی لەدەستی داعش بووین هیوامان بەمردن دەخواست، بەڵام دوای ئەوەی تەواو ڕزگارمان بوو، دەمانەوێت دەست بە ژیانێکی نوێ بکەینەوە.
#حسێن قائيدی#، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێ ڕزگارکردنی شاری موسڵ گەیشتە قۆناخی دوایی، بەڵام ئەو کەسانەی ئێمە پێشبینیمان دەکرد، ڕزگاریان ببێت، ڕزگار نەکران. ئێمە پێشتر پێشبینیمان دەکرد سەتان کەس لەوێ ڕزگار بکرێن، چونکە زانیاریمان هەبوو هەزاران کەس لەوێ بن، بەڵام هەتاوەکو ئێستا (لەڕێگەی ئۆپەراسۆنەکانی سوپای عێراق) نزیکەی 20 کەس ڕزگارکراون.
06-07-2017
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14,020 times
Write your comment about this item!