نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 20 هەزار کەسی سڤیل بەهۆی شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و #داعش# لە #موسڵ#ی کۆن گیریان خواردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیزا گراندی، ڕیکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، لەکاتێکدا داعش لە دوا خاڵ لە موسڵی کۆن گەمارۆدراون، لە 15 هەزار تاوەکو 20 هەزار کەسی سڤیل گیریان خواردووە.
لیزا گراندی ڕاشیگەیاندووە، دۆخی خەڵک لە موسڵی کۆن دژوارە. دەشڵێت: ئەم خەڵکە لەژێر بۆمباران و تۆپبارانێکی مەترسیدارن، داعش تاوەکو ئێستا لە موسڵ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.
زیاتر لە هەفتەیەکە چەکدارانی داعش لە چەند کیلۆمەترێک چوارگۆشەدا لە موسڵی کۆن گەمارۆدراون و خۆیان بەدەستەوە نادەن.
بەگوتەی فەرماندە سەربازییەکانی عێراق ژمارەی چەکدارانی داعش لە موسڵ نزیکە لە 100 چەکدار، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی دیکە باس لە بوونی نزیکەی 300 چەکداری داعش لەو ناوچە کەمە دەکەن کە لە موسڵی کۆن بەدەستیانەوە ماوە.
06-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,727 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !