نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 20 هەزار سڤیل لە موسڵی کۆن گیریان خواردووە
📊 ئامار و راپرسی
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 20 هەزار کەسی سڤیل بەهۆی شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و
داعشداعش لە
موسڵموسڵی کۆن گیریان خواردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیزا گراندی، ریکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، لەکاتێکدا داعش لە دوا خاڵ لە موسڵی کۆن گەمارۆدراون، لە 15 هەزار تاوەکو 20 هەزار کەسی سڤیل گیریان خواردووە.
لیزا گراندی راشیگەیاندووە، دۆخی خەڵک لە موسڵی کۆن دژوارە. دەشڵێت: ئەم خەڵکە لەژێر بۆمباران و تۆپبارانێکی مەترسیدارن، داعش تاوەکو ئێستا لە موسڵ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.
زیاتر لە هەفتەیەکە چەکدارانی داعش لە چەند کیلۆمەترێک چوارگۆشەدا لە موسڵی کۆن گەمارۆدراون و خۆیان بەدەستەوە نادەن.
بەگوتەی فەرماندە سەربازییەکانی عێراق ژمارەی چەکدارانی داعش لە موسڵ نزیکە لە 100 چەکدار، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی دیکە باس لە بوونی نزیکەی 300 چەکداری داعش لەو ناوچە کەمە دەکەن کە لە موسڵی کۆن بەدەستیانەوە ماوە.
06-07-2017