گروپی میوزیکی شەم لە ساڵی 2011 لەسەر دەستی کۆمەڵێک گەنجی بەتوانای ئەکادیمی لە بواری میوزیکدا لە سلێمانی دامەزاراوە. ئامانجی ئەم گروپە بریتیە لە ناساندن و برەودان بە مۆسیقا و گۆرانی ڕەسەنی کوردی، سەرجەم کارەکانیشی دەچێتە بواری مۆسیقای سونەتیی و کلاسیکی کوردی ئاوێزان بە تازەگەریی و نوێخوازیی. گروپی میوزیکی شەم لە سەرەتادا کارو چالاکیەکانیان تەنها لە بەشداریکردن کە فیستیڤاڵ و بۆنە ناوخۆییەکاندا خۆی دەبینیەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا بەهۆی دڵسۆزی و بەتوانایی ئەندامانیەوە بەشدارییان لە فیستیڤاڵ و بۆنە دەرەکیەکاندا کردووە و چەندین کاری گۆرانیی و میوزیکی ڕەسەنی کوردییان لە وڵاتانی دەرەوە پێشکەش کردووە.
ناوی فەرمی: گروپی میوزیکی شەم
ساڵی دامەزراندن: 2011
ستایلی کارکردن: مۆسیقای سونەتی و ڕەسەنی کوردی.
ناونیشان: ڕەند گەلەریی- سلێمانی - باشووری کوردستان
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,572 times