رێبوار تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان
بەناوی خۆم وسەرجەم برایانم لە لیستی برایەتی کەرکوک سوپاس وپێزانین ئاراستەی هەموو ئه و کەسانە دەکەم کە پاڵپشت مان بوون لە بابەتی ئه و سکاڵایەی کە لە دژمان تۆمار کراوە لەسەر بابەتی ئاڵای پێرۆزی کوردستان وەرۆلەکانی گەلەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵ دەدەین بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی گەلەکەمان وە دادگا کردنمان لەسەر ئەم بابەتە شەرەفێکی گەورەیە وهەموو تاکێکی کورد شانازی پێوە ئەکات.
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پاریّزگای کەرکوک
06-07-2017