گینێڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆ 40 ملیۆن دۆلاریان لەحکومەتی هەرێم وەرگرت
📊 סטטיסטיקה וסקרים
کۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆی نەرویجی رایانگەیاند بڕی 40.66 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی مانگی نیسانی 2017 لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ.
کۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەراگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لەگەڵ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ وەک راپەڕێنەری کێڵگەی نەوتی تاوکێ بڕی 40.66 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەو کێڵگەیە لە مانگی نیسانی 2017.
ئەو بڕە پارەیە 34.10 ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر شایستەی دارایی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتدابووە و بڕی 6.56 ملیۆن دۆلاریشی قەرزی کۆن بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە ئەو بڕە پارەیە دابەش دەکرێت لەنێوان هەردوو کۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆ دا.
06-07-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!