عێراق: 50 ملیار خەرجی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا لە واشنتۆن کۆنفراسێکی گرنگ بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی
داعشداعش بەڕێوەدەچێت دەشڵێت، وەزارەتی پلاندانان بیناتنانەوەی ئه و ناوچانەی بە 50 ملیار دۆلار خەمڵاندوە.
مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە رێورەسمی کردنەوەی بردی خازر کە رۆژی چوارشەممە 5ی تەمموز بەرێوەچوو رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە واشنتۆن کۆنفراسێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش بەرێوەدەچێت و بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی هاوپەیمانی دژی داعش بەشداری دەکەن و عێراق هەموو پێداویستەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان پێشکەش دەکات.
وتیشی، وەزارەتی پلاندانان خەرجی ناوچە ئازادکراوەکانی بە 50 ملیار دۆلار خەمڵاندووە، پێشتریش بە 100 ملیار مەزەندەکرابوو.
عەلاق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا دابینکردنی ئاو و کارەبا بۆ ئه و ناوچانە لە پێشەوەی کارەکانیانە.
06-07-2017