90 هەزار کوردی ئێزدی بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە
📊 آمار و گەپ آزمایی
رووداو - دهۆک
ناسر عەلیناسر عەلی
لەماوەی سێ ساڵدا نزیکەی 90 هەزار کوردی ئێزدی بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچیان کردووە، ئێستاش زیاتر لە 350 هەزار کوردی ئێزدی لە ئاوارەییدا دەژین.
بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف، کە لە
02-07-201702-07-2017 دەرچووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 90 هەزار کوردی ئێزدی بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچیان کردووە.
بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی، لە 3-8-2014وە تاوەکو ئێستا ئەو کوردە ئێزدییانەی لە باشووری کوردستان و لە عێراقەوە کۆچیان کردووە، ژمارەیان دەگاتە 90 هەزار کەس، کە زۆرینەشیان ئەوانەن کە خەڵکی دەڤەری شنگالن.
لەکاتی هاتنی داعش بۆ سنووری شنگال، لەو سنوورە 400 هەزار کەس ئاوارە بوون و روویان لە باشووری کوردستان کردبوو، ئێستاش 350 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەن.
دەستگیرکردنی ئەو کوردە ئێزدییانە لەلایەن داعش و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیان کرا، بە تایبەت لەگەڵ کچ و ژنەکانیان، یەکێک لەو هۆکارە سەرەکیانەیە کە کۆچکردنیان بەردەوام بێت.
کاتێک داعش هێرشیکردە سەر شنگال، کوردانی ئێزدی بەشێکیان ئاوارەی باشووری کوردستان بوون، بەشێکیشیان چوونە رۆژئاوای کوردستان و لەوێوە چوونە تورکیا و دواتریش وڵاتانی ئەوروپا. ئەوانەشی رزگاربووی دەستی داعش بوون لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە لەگەڵ خانەوادەکانیان برانە وڵاتانی ئەوروپا لەو رێگەیەشەوە نزیکەی سێ هەزار کەس کۆچیان کردووە.
05-07-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)