خەندان-
لەماوەی 10 ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و پشووەکاندا، 243 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوه و ڕێژەکە بۆ دوو هێندەی جەژنی ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.
#نەورۆز مەولود# وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەماوەی نێوان 22 حوزەیران تا یەکی تەمموز، 243 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی ئه و ڕێژەیە دەکاتە دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو، به و پێیەی ساڵی ڕابردوو 122 هەزار گەشتیار هاتبوونە هەرێمی کوردستان.
نەورۆز مەولود باسی لەوەشکرد، بۆ هەر گەشتیارێک 300 دۆلاریان داناوە کە لەکاتی مانەوەی لەهەرێمی کوردستان خەرجی کردبێت، به و پێیەش 73 ملیۆن دۆلار هاتووەتە هەرێمی کوردستانەوە کە چووە بۆ کەرتی تایبەت.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەقامگیری و باری ئەمنی و کۆنفرانس و کۆنگرە گەشتیارییەکان، ڕۆڵی کاریگەرییان هەبووە لەراکێشانی گەشتیار.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدەن لەهەر چوار وەرزەکەی ساڵدا، گەشتیار بەره و ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم ڕابکێشن.
05-07-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,392 times
Write your comment about this item!