📊 Articles 374,085 | Images 58,955 | Books 10,973 | Related files 42,388 | 📼 Video 167 | 🗄 Sources 14,577
🏠|📧|About!|Library|📅
🏠 Home|📧 Contact|||💡 About!
|
📅 Today 04-06 in history
📅Chronology of events
📅 Days
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 More ...
📅04 June
📝 Documents
📊 Statistics and Surveys
✌️ Martyrs
💚 Martyrs (Al-Anfal)
☪ ISIS's victim
😞 Victim of civil war
👩 Violence victim
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
👫 Asenath Barzani
Asenath Barzani, Born to Samuel Ben Nathanel halevi in 1590 CE in the Kurdish city of Mosul in Southern Kurdistan. She was raised by her father Samuel who taught her Kabbalah and excused her from all daily tasks that other young girl her age usually did. She dedicated her life to studying and memorizing the Holy words of God. Asenath was quoted by Rabbi Tirzah Firestone, The Receiving; Recovering Feminine Wisdom p. 112 as saying “Never in my life did I step outside of my home. I was the daughter
📝 Turkey v Syria's Kurds: The short, medium and long story
The Turkish military has launched a major cross-border operation in north-eastern Syria against a Kurdish-led militia alliance allied to the United States.
The move came after US troops, who relied on the militia alliance to defeat the Islamic State (IS) group on the ground in Syria, withdrew from the border area.
We've boiled down why it matters.
Why has Turkey launched an assault?
One main reason: Turkey considers the biggest militia in the Kurdish-led alliance a terrorist group. It says i
📝 Readout of Secretary Mattis’ Meeting with Kurdish Regional Government President Masoud Barzani
Press Operations
Release No: NR-304-17
Aug. 22, 2017

Pentagon Chief Spokesperson Dana W. White provided the following readout:
Today Secretary of Defense Jim Mattis met with Kurdish Regional Government (KRG) President Masoud Barzani to thank him for his strong leadership of Peshmerga forces and being a supportive partner in operations to defeat ISIS.
The secretary congratulated President Barzani on the success in Mosul, and noted the liberation of that city was only possible due to the s
📕 A History of the Kurdish People: Survival, Resistance and Liberation of the White Diaspora (The Airyanem Civilization)
Hamma Mirwaisi
A History of the Kurdish People Are the histories of White People (Aryan People)? Part one of this book covers the ancient history of white people of Middle East and western Asia between from 50,000 BCE to 6184 BCE, when the name of white people became the Aryan people under the Prophet Zoroaster’s religious teachings. Then it describes the war the Aryan people of the Middle East has been fighting on various fronts since 3000 BCE to stop the black African peoples’ invasion. Howev
📊 دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە | 🏷️ Group: Statistics and Surveys | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
📊 Statistics and Surveys


رووداو- ناسر عەلیناسر عەلی - دهۆک
رۆژ بەڕۆژ سنووری قەڵەمڕەوی داعشداعش لە عێراق و سووریا بەرتەسک دەبێتەوە و هێشتا چارەنووسی نزیکەی سێ‌ هەزار کوردی ئێزدی دیار نییە کە لە ئابی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە شنگالشنگال رفێنراون. بەڵام ژمارەیەک لەو رفێنراوانە، بە تایبەتی منداڵەکان لەنێو ئەو ئاوارانەدا دۆزراونەتەوە کە لە مووسڵمووسڵ هەڵاتوون.
خێزانی یەکێک لە منداڵە رزگاربووەکان دەڵێت سێ مانگە منداڵێکیان لە دەستی داعش رزگار کراوە، بەڵام هێشتا خۆی بە منداڵی ئەوان نازانێ‌ و دەڵێت من تورکمانم.
لە کاتی پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال لە 03-08-2014، نزیکەی شەش هەزار کوردی ئێزدی رفێنران. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا 3500 کەسیان رزگارکراون، بەڵام چارەنووسی 2500 کەسیان نادیارە، لەکاتێکدا داعش لە عێراق تەنیا قەزای تەلعەفەرتەلعەفەر و حەویجەی بەدەستەوە ماوە، لە سووریاش رەققە و دێرەزوور.
بەپێی زانیاری چالاکڤانانی کوردی ئێزدی، زۆربەی منداڵەکان لەلایەن داعشەوە کار لەسەر بیرکردنەوەیان کراوە و بەشێکیشیان رەوانەی بەرەکانی شەڕ کراون.
ئێستا گرووپێکی خۆبەخشی ئێزدی بەدوای ئەو منداڵانەدا دەگەڕێن کە داعش رفاندوونی، بە مەزەندەی ئەوان نزیکەی 1000 منداڵی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێنراون و بەشێکیان مەشق و راهێنانیان پێکراوە. هەندێک لەو منداڵانە لەلایەن خەڵکی تەلعەفەر و مووسڵەوە بەخێوکراون.
مەحموود پاشامەحموود پاشا، چالاکڤانی کوردی ئێزدی کە سەرپەرشتی ئەو گرووپە خۆبەخشە دەکات، بە (رووداو)ی گوت بەشێک لەو منداڵانەی کە لەلایەن خێزانەکانی تەلعەفەر و مووسڵەوە بەخێو دەکرێن، ئەو کاتەی رفێنرابوون تەمەنیان لە نێوان 2 – 4 ساڵ بووە، ئێستا تەمەنیان بووەتە 5- 7 ساڵ، ئەوان بە جۆرێک پەروەردە کراون وا هەست دەکەن منداڵی ئەوانن. ئەو منداڵانە زۆرتر لەلایەن ئەو خێزانانەوە بەخێودەکرێن کە منداڵیان نابێ‌، یان منداڵی کوڕیان نییە.
مەحموود ژمارەی دروستی ئەو منداڵانە نازانێ‌ کە لەلایەن خێزانە عەرەبەکانی مووسڵ و خێزانە تورکمانەکانی تەلعەفەرەوە بەخێودەکرێن، بەڵام دەڵێت دۆزینەوەی هەندێکیان ئاسانە چونکە لەگەڵ ئەو خێزانانەی لە ترسی شەڕ هەڵاتوون، ئاوارە بوون و ئێستا لە کەمپەکان دەژین.
تاوەکوو ئێستا نزیکەی 1500 منداڵی رفێنراوی کوردی ئێزدی بە رێگەی جۆراوجۆر لە چنگی داعش رزگارکراون، 15 لەو منداڵانە خێزانەکانی خۆیان نەناسیوەتەوە، تەنانەت زمانی دایکیان بیرچووەتەوە و بە عەرەبی یان تورکمانی قسەیان کردووە.
قاسم خدر، برای یەکێک لەو منداڵانەیە کە پێش سێ‌ مانگ رزگار کراوە. قاسم بە (رووداو)ی گوت ئەو ماڵەی براکەمیان هەڵگرتبووەوە، تورکمانی تەلعەفەر بوون، براکەم کە داعش رفاندی تەمەنی پێنج ساڵان بوو. ئەو ماڵە خۆیان بەدوای ئێمەدا دەگەڕان بۆ ئەوەی منداڵەکەمان بدەنەوە.
دوای تێپەڕینی سێ‌ مانگ، براکەی قاسم هێشتا لەگەڵ خێزانەکەی رانەهاتووەتەوە. قاسم دەڵێت سەرەتا کە رزگار کرا، یەک وشەی کوردیی نەدەزانی و هەر دەگریا و دەیگوت من تورکمانم، ئەوە سێ‌ مانگە هێشتا بە تەواوی فێری کوردی نەبووەتەوە.
حوسێن کورو، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکراوەکان لە دهۆک نوێترین ئاماری رزگارکراوەکانی دایە (رووداو) و گوتی تەنیا هەفتەی رابردوو نزیکەی 20 کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون، لە مووسڵ و رەققە رزگارکراون. تاوەکوو ئێستاش 3045 کەس رزگارکراون.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەوانەی تاوەکو ئێستا رزگار نەکراون و لە کاتێکدا خەریکە شەڕی داعش تەواو دەبێت، کورو گوتی هێشتا چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار کەس دیار نییە، دوای نەمانی داعشیش بەردەوام بەدوایاندا دەگەڕێین.
05-07-2017
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Sources
[1] 📡 Website | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 05-07-2017

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏳️ Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 05-07-2017
🏙 Cities: ⚪ Dahuk
🗺 Country - Province: ⬇️ South Kurdistan
📈 Type of Statistics: 💣 War Crime
📈 Type of Statistics: No specified

⁉️ Technical Metadata
✨ Item Quality: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
93%
✔️
Added by (Evîn Îbrahîm Fetah) on Jul 5 2017 7:08AM
👌 This article has been reviewed and released by (Hawrê Baxewan) on Jul 5 2017 10:42AM
✍️ This item recently updated by (System Administrator) on: Jul 6 2017 11:22AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 This item has been viewed 7,059 times

✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad
دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
📊 Statistics and Surveys

📚 Related files: 0
🖇 Linked items: 54
📖 Articles
1.👁️ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هێرشبەرەکانی‌ کەرکوک لە 21-10-2016 هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و خۆکوژییەکانی داعش
2.👁️بنەما مێژویییەکانی پێکهاتنی داعش
3.👁️بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی و ترسەکانی پۆست-داعش
👫 Biography
1.👁️مەحموود پاشا
2.👁️ناسر عەلی
📅 Dates & Events
1.👁️03-08-2014
2.👁️05-07-2017
📝 Documents
1.👁️5000 کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی
2.👁️ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: سەرکردەیەکی داعش کوژرا و پێنج ئەندامیشیان لە کەرکوک دەستگیرکران
3.👁️ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکیان لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک بڵاوکردەوە
4.👁️ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
5.👁️ئەنسار و ئیسلام رەتی دەکاتەوە بەیعەتی بە داعش دابیت
6.👁️ئەو 13 ئایەتەی قورئان کە ئیسلام و داعش ئەبەستن بەیەکەوە
7.👁️بارزانی شەڕی لە دژی‌ داعش راگەیاند
8.👁️بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بێڕێزینەکردن بە تەرمەکانی چەتەکانی داعش
📷 Image and Description
1.👁️ئامێری تونێل لێدانی داعش
2.👁️ئامێرێکی هەڵکەندنی تونێلی داعش کە پێشمەرگە دەستی بەسەرداگرتووە
3.👁️برینداربوونی باوک و کوڕێک لە شەڕی داعشدا
4.👁️بریندارێکی یەپەگە لە جەنگی دژە داعشدا
5.👁️بەدیلگرتنی چەند داعشێک لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە
6.👁️بەشداری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەبەرەکانی شەڕ دژی داعش لە کەرکووک
7.👁️پزیشکێکی کورد چارەسەری چەکدارێکی داعش دەکات
📕 Library
1.👁️الاستهداف بالعلامة "X" تدمير القوات الكردية العراقية لقری وبيوت أثناء النزاع مع داعش
🌏 Maps
1.👁️ئەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە لە کەرکوک دەستی بەسەرداگیراوە
2.👁️پنتاگۆن نەخشەی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بڵاودەکاتەوە
🔣 Miscellaneous
1.👁️پاسپۆرتی‌ بەهەشتی داعش
📊 Statistics and Surveys
1.👁️16 چەتەی داعش له ‌سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکراوان
2.👁️1639 سعودی چونەتە ناو داعشەوەو نەگەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان
3.👁️250 گەنجی هەرێم لەناو چەتەکانی داعشدا دەکوژرێن
4.👁️40 گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دۆزراونەتەوه
5.👁️800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
6.👁️85% ئەوانەی چونەتە ناو داعش لەحوجرەو پەیمانگا ئیسلامییەکان خوێندویانە
7.👁️96 کوردی شەبەک لەلایەن داعشەوە رفێنراون
8.👁️ئاماری بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە لە باشووری کوردستان
9.👁️ئاماری دوو مانگی رابردووی کوژراوانی داعش لە سوریا
10.👁️ئاماری رزگاربوانی کوردانی ئێزدی لەدەست داعش ئاشکرا دەکرێت
11.👁️ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکوک لە 21-10-2016
12.👁️ئاماری شەهید و بریندرەکانی هەڵەبجه و شارەزوور لەوەتەی شەڕی داعش دەستیپێکردووە
13.👁️ئاماری شەهیدانی دژی داعش لە باشووری کوردستان 1415 شەهید و 9134 بریندارن
14.👁️ئاماری قوربانیانی دەستی داعش لەماوەی شەش مانگی رابردوودا
15.👁️ئاماری مانگی تەمموز: لە کوبانێ (685) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژراون
16.👁️ئاماری هێرشەکانی سەر داعش لە عێراق
17.👁️ئاماری کوژراو و برینداری تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک
18.👁️ئاماری‌ کوژراوانی‌ داعش لە کانوونی‌ دووەمی‌ 2015
19.👁️ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوە
20.👁️ئەمریکا: لە ماوەی‌ نۆ مانگدا 10 هەزار چەکداری‌ داعش کوژراون
21.👁️ئەمەریکا: لەسەدا 75ی چەکدارانی داعش کوژراون
22.👁️ئەو چەکدارانەی داعش کە لەماوەی مانگێکدا لە کۆبانی کوژراون
23.👁️ئەو کوردانەی چونەتە ناو داعشەوە لەخوێندنگە ئیسلامیەکان خوێندویانە
24.👁️بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە
25.👁️بەرپرسی میحوەری داقووق: لە ماوەی چوار مانگدا 178 داعشمان کوشتووە
26.👁️بەرپرسێکی‌ وەزارەتی‌ ئەوقاف بە ژمارە ئاشکرای‌ دەکات، کە نزیکەی‌ 500 کەس لە هەرێمی‌ کوردستانەوە رۆشتوونەتە ناو داعش
27.👁️بەڕێوەبەری ئاسایش ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری سلێمانی چوونەتە ناو داعش
28.👁️رزگارکراوان لە داعش
📂[ More...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generation time: 0,234 second(s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574