دواڕۆژ، هاوکار مستەفا
لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان، 19یەمین ڕاپۆرتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە.
لەو بارەیەوە #حەمید ئەبوبەکر بەدرخان# سکرتێری لیژنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوودا، 40 حاڵەتی پێشێلکاری جۆراجۆر، بەرامبەر بە 56 ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، کە ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هێشتا حاڵەتەکانی پێشلێکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان بەبەردەوامی هەیە و چارەسەر نەکراوە.
وتیشی بوونی ئەو پێشێلکارییانە، مەترسی هەیە بۆ سەر ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەریی لە کوردستان.
04-07-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,354