پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP)، بڕیاریداوە هاوکارییەکانی بۆ ئاوارە و پەنابەران بۆ نیوە کەمدەکاتەوە.
پێشتر هەر ئاوارەیەکی ناوکەمپەکان مانگانە بڕی 20 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرا، بەڵام لەم مانگەوە دەکرێتە 10 هەزار دینار، ئەو ئاوارانەشی لەدەرەوەەی کەمپەکانن پارەکە وەرناگرن.
ئەوەش نیگەرانی ئاوارەکانی لێ کەوتووەتەوە، ژمارەیەک لە ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەبەوە دەدەن ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی بەشەخۆراکی بڕیون و نایاندرێتێ، هەندێک ئاوارەش باسی لە کەمی بڕەخۆراکەکە دەکەن کە بەشی بژێوییان ناکات.
03-07-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,858 times
Write your comment about this item!