لەدایک بوی ساڵی (1982) دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە وخاوەنی سێ منداڵە.
کاڵێ دەڵێ:
هەمیشە بیرم لەوەدەکردەوە کەخۆم ببمە خاوەن کارێک لەکێکدا کەهیچ خوێندەوارییەکم نەبوو، بەڵام هەمیشە ئومێدم بەوە هەبوو کەدەتوانم کارێک بکەم دواجار گەشتمە ئەو قەناعەتەی کەنانەوایەک دابنێم بەبێ بونی هیچ هاوکاری و پاڵپشتیەک تائەم ساتەش کەسێک نەبووە هاوکاریم بکات تەنانەت باوکی منداڵەکانیشم لەجێگەدا کەوتووەو تەنهای تەنهاخۆم کار دەکەم زۆر خۆشحاڵیشم بەوکارەو ئیشەکەی خۆمم خۆشدەوێت هەرکارێکیش گەر خۆشەویستیت بۆی نەبێت ناتوانیت بەردەوام بیت لەسەری، وتیشی لەنێو هەمو کۆسپەکانی بەردەممدا توانیومە لەسەرپێی خۆم ڕابووەستم و داوادەکەم ژنان نەترسن لەکارکردن و ئەوانەشی خوێندەواریان نییە دەستەوەستان نەوەستن، چونکە تەنیا خوێندەواری نییە کەدەتوانێت هاوکارت بێت لەبیرۆکەو هێزی کاردا، بەڵکو هۆشمەندی کەسەکان دەور دەبینێت لەوەی کەبڕیار بدەن چ کارێک بکەن و چۆن بەردەوام بن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,648 times