دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیایەکی تورکی ئۆفەرێکی پێشکەشکردووە بۆ دروستکردنی سێ بەنداو کە یەکێکیان لەسەر زێی بچوک دەبێت.
ئەکرەم محەمەد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند حکومەتی هەرێم بەنیازە سێ بەنداو لە شارەکانی هەرێم دروستبکات و دوو بەنداویان لەسەر زێی گەوره و بەنداوێکی تریشیان لەسەر زێی بچووک دەبێت، بەنداوەکانیش بەنداوی دێرەلووک و بەنداوی #تەقتەق# و بەنداوی مەنداوەن.
وتیشی دروستکردنی هەرسێ بەنداوەکە پێویستی بە برێکی زۆر پارە هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێم پارەی پێویستی نییه، بۆیە دەبێت لەرێگەی قەرز یاخود وەبەرهێنانەوە بکرێت.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕوونیدەکاتەوە کە کۆمپانیایەکی تورکی ئۆفەرێکی پێشکەشکردووه و داوایکردووە هەرسێ بەنداوەکە دروستبکات، بەڵام جارێ لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت و تا ڕەزامەندی لەسەر بدرێت چونکە ئه و بەنداوانە زۆر پێویستن.
لەبارەی کاریگەرییەکانی دروستکردنی ئه و بەنداوانە، ئەکرەم محەمەد وتی کاریگەری زۆرباشی بۆ جوتیاران و کەرتی گەشتیاری و بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.
پڕۆژەی دروستکردنی ئه و بەنداوانە، لەکاتێکدایە لە 22ی حوزەیرانی 2017 ئێران سەرچاوەی ئاوی زێی بچووکی گرتۆتەوه و بەمەش کێشەیەکی گەورە بۆ دانیشتووانی ناوچەکانی قەڵادزێ و پشدەر و بتوێن دروستبووە.
هەرێمی کوردستان خاوەنی 17 بەنداوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش نەتوانراوە ئه و 50 بەنداوە دروستبکرێت کە حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ پلان و دیزاینیان بۆی دانابوو.
03-07-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,566
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!