بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن کۆماری ئیسلامی #ئێران#ەوە، سامانی ماسی لە بەنداوی #دوکان# بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەڕێوبەری بەنداوەکەش ڕێژەی زیانەکان ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت:
ئەندازیار حەمە تاهیر بەڕێوبەری بەنداوی دوکان بە SNNی ڕاگەیاند، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە، ڕێژەی ئاو لە زێ و شوێنەکانی دانانی گەراکان کەمبۆتەوە، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر دروستکردوون.
وتیشی: بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی ئاوەکە لە 80% ئەو گەرا و پەنجە ماسیانە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە دەریاچەکە کە لەو ڕێژەیە زیاتر لەناو چوون.
03-07-2017
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 5,557 car bînrawe