دەستەی گشتی مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 24 هاووڵاتی بەشێوەی جۆراوجۆر کوژراون کە دوانیان بە چەقۆ بووە، ئەوانی تر سەرجەمیان بەهۆی چەکەوە بوون، جگە لەوەش 14 پێشێلکاری جۆراوجۆر تۆمارکراون.
محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی گشتی دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تەموزی 2017 لەبارەی ئاماری پێشێلکارییەکانی مانگی حوزەیران، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هۆکارەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو لە گەشەسەندندان و مەترسی تەواوی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی دروستکردوە، سەرجەم کێشەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ زیادکردنی حاڵەتەکانی چەکداری و گەیاندنی چەک بە زۆربەی ماڵان.
راشیگەیاند ئامارەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ زۆر مەترسیدارن و حاڵەتەکانی کوشتن و پێشێلکاری زۆر جێگەی نیگەرانین و حکومەتیشمان ئاگادارکردوەتەوە کە بەجدی بێتە سەرخەت و ئەو کێشانە چارەسەربکات کە هۆکاری سەرەکین، بۆ ڕووداوەکان.
لەبارەی هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی پێشێلکاری و کوشتن، گۆمەشینی دەڵێت لەئیستاشدا زیاتر لە 45%ی ڕووداوەکانی کوشتن پەیوەندییان بە چەک و کێشەی کۆمەڵایەتی و قەیرانی داراییەوە هەیە، بەڵام بەشی هەرە زۆری بەهۆی چەکدارکردنی خەڵکەوەیە.
گۆمەشینی، ئاشکراشیکرد ئەوە دەرکەوتووە دیاردەی چەکداری و چەکی بێمۆڵەت لەهەریمی کوردستان کە بەیاسا ڕێکخراوە، بەڵام کاری پێناکرێت، بابەتەکان ڕوونن کە چەکی بێمۆڵەت کارەساتی دروستکردووە لەگەڵ دروستکردنی لیوا و فەوجی جۆراوجۆر کە کاریگەری هەیە، پێویستە بەزووترین کات بەدواداچوونی بۆ بکرێت و سیستمی چەک و بەکارهێنانی ڕێکبخرێتەوە.
لەماوەی ڕابردوودا حاڵەتەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە، زۆربەیان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و قەیرانی داراییەوە بوون، بەهۆی دیاردەی زۆری چەکیش حاڵەتەکان خەریکە دەبن بە دیاردە.
03-07-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,475 times
Write your comment about this item!