کەناڵێکی کوردییە و گرنگی بە هەواڵ و ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران دەدات، ڕۆژی 03-07-2017 دەستی بە پەخش کرد.
ئاریەن تی.ڤی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی سیاسی، کولتووری و هونەرییە کە لە ڕۆژی 3ی ژوەنی ساڵی 2017ەوە دەستی بە وەشان کردووە. نووسینگەی سەرەکیی کەناڵەکە لە وڵاتی سویدە و بەرنامەکانی بە زمانەکانی کوردی (بە هەموو دیالێکتەکانییەوە) فارسی، بەلووچی و ئازەری بڵاو دەکاتەوە. گەیاندنی ڕاستییەکان و تیشکخستنەسەر لایەنە پشتگوێ خراوەکانی ڕووداوەکان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێت. لە ڕووماڵ، بەدواداچوون و گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکاندا، هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی پیشەییانە ئەو لایەنانەی کە لە میدیای مەینستریمدا، زۆر جار بە ئەنقەست، نابینرێن، بگوازێتەوە. ئاریەن تی.ڤی هەوڵ دەدات دەنگ و ڕەنگی گەلانی ستەملێکراو و ئەو چین و توێژانە بێت کە لە میدیای ڕەوتی سەرەکیدا (مەینستریم) دەخرێنە پەراوێزەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,005 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!