قائیمقامی قەزای مەڵبەندی #سلێمانی# ئاماری ڕوداوەکانی ڕۆژانی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ڕایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد لەڕۆژانی جەژنی ئەمساڵدا و بەگوێرەی ئامارەکان، بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو کەمترین ڕووداوی نەخوازراو ڕویداوە و لە شەش مانگی ڕابردوشدا زیاتر لە 84 ملیۆن دینار سزای سەرپێچیکاران کراوە.
#ئاوات محەمەد# قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، ڕێوشوێنەکان لە ناو بازاڕدا لەلایەن شارەوانی و لیژنە هاوبەشەکان زۆر باش بەڕێوەچووە و ساڵی پار حەوت حاڵەتی گیرفان بڕین و نۆ مۆبایل دزین و 15 حاڵەتی دەستدرێژیکردن هەبووە، بەڵام لەمساڵدا تەنها یەک حاڵەتی دەستدرێژی هەبووە.
03-07-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,737 kertaa