图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,405
图片 105,210
书籍 19,086
相关文件 95,713
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە سێ ساڵی داهاتوودا نیوەی خەڵکی کوردستان دەکەونە بەر هەڕەشەی شێرپەنجە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە سێ ساڵی داهاتوودا نیوەی خەڵکی کوردستان دەکەونە بەر هەڕەشەی شێرپەنجە
统计和调查

لە سێ ساڵی داهاتوودا نیوەی خەڵکی کوردستان دەکەونە بەر هەڕەشەی شێرپەنجە
统计和调查

رووداو- #هەولێر#
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن پزیشکێکی کوردەوە کراوە، خێرایی تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بۆیە ئەو پزیشکە هۆشداریی دەدات لەوەی ئەگەر پێش بەو نەخۆشییە نەگیرێ، دوای سێ ساڵی دیکە نیوەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیی تووشبووندا دەبن بەو نەخۆشییە.
توێژینەوەکە لەلایەن د.کارزان محەمەد بە هاوکاریی تیمێک لە پزیشکانی ئەمریکی، لە ماوەی دوو ساڵدا لە کوردستان و #عێراق# کراوە و تایبەت بووە بە ڕێژەی شێرپەنجە لە کوردستان و عێراق و پاشان لە جۆرناڵی زانستی (JAMA oncology) بڵاوکراوەتەوە. دکتۆر کارزان دەڵێت لەو توێژینەوەیەدا ژمارەی ترسناکیان دەستکەوتووە.
لەوبارەوە دەڵێت: عێراق لەو وڵاتانە نییە کە زۆرترین شێرپەنجەی تێدایە، بەڵام لەو وڵاتانەیە کە شێرپەنجە بە خێرایی تێیدا بڵاودەبێتەوە، بە جۆرێک ئەمساڵ ڕێژەی خێرایی تووشبوون بە شێرپەنجە بەراورد بە ساڵانی نەوەتەکان 35% زیادی کردووە. ئەو توێژەرە هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەگەر تووشبوون بەو خێراییە بڕوات، لە ساڵی 2020 نیوەی دانیشتووانی عێراق لەبەردەم مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەدا دەبن.
ئەوەی بەلای ئەو پزیشکەوە لە کوردستان مایەی شۆک بووە، ڕێژەی تووشبوونی ئافرەتە بە نەخۆشییەکە و دەڵێت: لەماوەی شەش مانگدا ژمارەیەکی زۆر ئافرەت تووشی شێرپەنجە بووبوون، زۆربەیان تووشی شێرنجەی مەمک و شێرپەنجەی منداڵدان بووبوون. بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە شۆک بوو، 25%ی ئەو ئافرەتانەی بەو دوو جۆرە شێرپەنجەیە مردوون، سەرەتا شەرمیان کردووە بە کەسوکاریان بڵێن ئازار لە مەمک یان لە منداڵدانیاندا هەیە.
سەبارەت بە زۆرترین جۆری ئەو شێرپەنجەیەی لە کوردستان بڵاوە، د.کارزان دەڵێت: لەنێو ئافرەتاندا زۆرتر شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان، لەنێو پیاوانیش زۆرتر شێرپەنجەی سییەکان بڵاوە.
بە گوتەی ئەو توێژەرە، زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە #سلێمانی#یە، بەڵام تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە پارێزگای #دهۆک# زۆر خێرایە، بە جۆرێک لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا 50% زیادی کردووە.
ئەوەی بەلای ئەو گرووپە توێژەرەوە مایەی مەترسی بووە، جۆرە شێرپەنجەیەک بووە لە نێو منداڵان. د.کارزان دەڵێت لەنێو منداڵاندا شێرپەنجەی خوێن بڵاوە. 3.8%ی منداڵان تووشبووی ئەو شێرنجەیەن یان مەترسی تووشبوونیان لەسەرە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە عێراق زیاترە بەراورد بە #هەرێمی کوردستان#، بەڵام کوردستان وەکو جۆری تایبەت بە نەخۆشییەکە سەرنجڕاکێشترە. د.کارزان دەڵێت لە شارێکی وەکو سەماوە تێبینیمان کرد زۆرتر شێرپەنجەی پێست لەنێو منداڵان بڵاوە، لە بەغداش زۆرتر شێرپەنجەی قۆڵۆن و گەدە بڵاوە.
لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە نەکراوە، د.کارزان لەو بارەیەوە دەڵێت هۆکار زۆرن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، بەڵام لە کوردستان هیچ توێژینەوەیەک لەسەر هۆکاری تووشبوون نییە، ئێمە پێویستمان بە سەنتەرێک هەیە لە کوردستان کە کۆمەڵێک توێژەر کاری تێدا بکەن، بۆ ئەوەی هۆکارە سەرەکییەکەی تووشبوون بە شێرپەنجە دەستنیشان بکەن.
ئێستا د.کارزان و هاوکارەکانی پرۆژەیەکیان بۆ ئەوە لەبەردەستە و سەرقاڵی دامەزراندنی سەنتەرێکی تایبەتن بە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و هۆکارەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە.
د.کارزان گومانی لەو توێژینەوانە هەیە کە لە کوردستان دەکرێن و دەڵێت زۆربەی ئەو توێژینەوانە هی ئەوە نین پشتیان پێ ببەستی، چونکە لەلایەن دەزگایەکی زانستیی متمانەپێکراوەوە نییە.
ئەو دەڵێت لە کوردستان چارەسەری شێرپەنجە بەشێوەی ستوونییە، لە کاتێکدا دەبێ تۆ بەشێوەی ئاسۆیی ڕووبەڕووی ئەو نەخۆشییە ببیتەوە، ئەویش بە دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی تووشبوون و پشکنینی پێشگیری لە نەخۆشییەکە.
لە هەرێمی کوردستان ئەو نەخۆشییە تاوەکو ئێستا بە نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراو سەیر دەکرێ، بەڵام ئەو پزیشکە دەڵێت شێرپەنجە چارەسەری هەیە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێ: زۆر نیشانەی سەرەتایی تووشبوون بە شێرپەنجە لە پلازمای خوێن و تیشک دەدۆزرێتەوە. کە ئەو نیشانانەت دەستنیشان کرد دەتوانی بە چارەسەری کیمیایی بە چەند دانیشتنێک چارەسەری بکەی.
سەبارەت بە چارەسەری کیمیایی کە ئێستا لە کوردستان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە بەکاردێت، ئەو پزیشکە دەڵێت بەپێی هەموو ئەو توێژینەوانەی لە جیهاندا کراون، 97%ی بەکارهێنانی دەرزی کیمیایی چارەسەر نییە، ئەگەر زوو نەخۆشییەکە دەستنیشان نەکرێ، بەڵام بە بەردەوام لە کوردستان ئەو دەرمانانە بە نەخۆش دەفرۆشرێن.
بۆ ئەوەی ببیت بە پزیشکی خۆت و پێویستت بە پزیشک نەبێ، ئەو دکتۆرە بە پێویستی دەزانێت کواڵیتی ژیانت چاک بکەی لە خواردن و خواردنەوە و هەروەها وەرزشکردن. چونکە وەرزش لە کەشوهەوای کراوە کۆمەڵێکی زۆر لەو خانانەی بەلاڕێدا ڕۆیشتوون، چارەسەر دەکات. هەروەها باری دەروونی، چونکە خراپیی باری دەروونی وا دەکات ئەو خانانەی بەلاڕێدا ڕۆیشتوون، زۆرتر ببن.
د.کارزان بکالۆریۆس و ماستەری لە کوردستان بەدەستهێناوە، دکتۆراشی لە بەریتانیا خوێندووە، تاوەکو ئێستا 23 توێژینەوەی پزیشکی بڵاوکردووەتەوە کە نۆ لە توێژینەوەکانی لە جۆرناڵە زانستییە بەنێوبانگەکانی جیهاندا بڵاوکراونەتەوە. دوایین توێژینەوەشی ئەمساڵ لە جۆرناڵی زانستی (JAMA oncology) بڵاوکراوەتەوە کە دوو ساڵی خایاندووە و ستافێکی گەورەی جیهانی بەشدارییان تێدا کردووە. تێچووی توێژینەوەکە لە کوردستان 22 هەزار دۆلار بووە، بەڵام توێژینەوەکە بەگشتی نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری تێچووە و بیل گەیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت فەندی کردووە.
پرۆژەی چرۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە
د.کارزان محەممەد، پسپۆڕ لە بواری توێژینەوە لە شێرپەنجە دەڵێت، بەنیازی دامەزراندنی سەنتەرێکن بۆ پشکنینی پێشوەختە و دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە. زانکۆی ئیشق بۆ ئەو مەبەستە باڵەخانەی بۆ دابینکردوون و ئێستاش لەڕێی پرۆژەیەکەوە بەناوی پرۆژەی چرۆ، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەکیان بۆ دامەزراندنی سەنتەرەکە دەستپێکردووە. تێچووی سەنتەرەکە نزیکەی 1.5 ملیۆن دۆلارە و تۆڕی میدیایی ڕووداو سپۆنسەری میدیایی پرۆژەکەیە.
د.کارزان دەڵێت تاوەکو ئێستا 500 کەس ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ دامەزراندنی سەنتەرەکە بکەن. هەموو کەسێکیش دەتوانێ کۆمەکی ئەو سەنتەرە بکات، ئەگەر بە بەخشینی 250 دیناریش بێ.
گوتیشی: کۆنسێرتی زۆر گەورە و یاریی دۆستانە ڕێکدەخەین بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ دامەزراندنی سەنتەرەکە.
ئەگەر ئەو سەنتەرە دابمەزرێ، د.کارزان دەڵێت پێویستە هەر کەسێک ساڵانە لانیکەم دووجار پشکنینی پێشوەختە بۆ شێرپەنجە بکات. ئێمە دەتوانین ڕۆژانە بەبێ بەرامبەر ئەو پشکنینە بۆ 500 کەس بکەین.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,456
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 03-07-2017
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 03-07-2017 (7 年份的)
城市: 杜胡克
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
普罗旺斯: United Kingdom
统计数据类型: 健康
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 03-07-2017
此产品最近更新( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ):03-07-2017
URL
此产品已被浏览5,456
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,405
图片 105,210
书籍 19,086
相关文件 95,713
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!