بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی ڕابردوودا سێ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی #ئێران#ەوە کراونەتە ئامانجی گوللە و کوژراون.
پاش ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر هەشت کۆڵبەری کورد لە گوندی کەندەسوورە کرانە ئامانجی تەقەکردنی سەربازەکانی سەر سنووری ڕژێم، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بووە و فیشەک بەر سەری کەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی ڕابردوودا، دوو کۆڵبەری دیکەش کوژراون کە یەکیان لە مەریوان و ئەوەی دیکەشیان لە گوندەکانی سەربە شاری ورمێ بە ئامانج گیراون.
03-07-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,904 جار هاتیە دیتن