- تەنکەرێکی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای نێوان
سلێمانیسلێمانی و
کەرکوککەرکوک وەرگەڕا و وێرای سوتانی تەنکەرەکە ئەو ڕێگایەش داخرا.
- بەرپرسێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت ئاشکرایکرد، ئەمریکا هەشت بنکەی سەربازی لە باکوری سوریا دامەزراندوە و ژمارەکەشی لە زیادبوندایە.
[1]
- گوتەبێژی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی هەرێمی کوردستان بەڵێنیداوە بنکەی حیزبەکانی کوردستان لە سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبکاتەوە، دەڵێت دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێن و ڕێککەوتننامە ئەمنییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ببێت.

- دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو لە سلێمانی، نوێنەری ئەو دوو حیزبە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایانگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێش گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بژێوی خەڵک و مووچەخۆران باشتر بکرێت.
[2]