شلێر غەریب، ئەو ئافرەتەیە کە لە شاری #سلێمانی# نوسینگەی فێرکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی هەیە، ئاشکرای دەکات کە تاکوو ئێستا مەشقی بە 1500 شۆفێری پیاو کردووە بۆ ئەوەی مۆڵەتی شۆفێری گشتی دەربهێنن.
وەک خۆی باسی لێوە دەکات کەلە ساڵی 2008دا وەک یەکەم ئافرەتی شاری سلێمانی، مۆڵەتی گشتی دەرهێناوە و شلێر کە ئێستا لەنێو نووسینگەکەی خۆیدا مەشقی شۆفێری بە ئافرەت و پیاو دەکات، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: تاکوو ئێستا هیچ ئافرەتێک نەهاتووەتە لام بۆ ئەوەی فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری (لۆری)ی بکەم، تەنانەت چەند ساڵێک پێش ئێستا چەند ئافرەتێک هاتنە لام و داوایان کرد فێری لێخوڕینی ئۆتۆمێلی بارهەڵگریان بکەم، بەڵام دوای ڕۆژێک پەشیمان بوونەوە، بەم دواییانە ئافرەتێک لە نووسینگەکەی خۆمان مۆڵەتی شۆفێری گشتیی وەرگرت.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,271