#ئێران# پەرە بەپڕۆگرامە مووشەکیەکانی دەدات و 300 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکات.
عەلادین بروجەردیسەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لەپەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە: لەبودجەی وڵاتەکەی، ئێران 300 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی پڕۆگرامی مووشەکیی تەرخانکراوە.
بەوتەی بروجەردی: ئامانج لەپەرەپێدانی پڕۆگرامە مووشەکییەکانی ئێران، بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشکی دوژمنکارانەیە، ئاشکراشیکرد: تاران بودجەیەکی تایبەتی بۆ بەرپەرچدانەوەی جموجوڵەکانی ئەمریکا لەناوچەکە تەرخانکردووە.
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتیشی: وڵاتەکەی لەبودجەی ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ سوپای پاسداران تەرخانکردووە، کە ڕۆلێکی کاریگەریان گێراوە لەرووبەرووبوونەوەی تیرۆر لەناوچەکەدا.
03-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,001 gånger