رۆژانە دەیان کەس روو لە کەمپەکانی باشووری کوردستان دەکەن
📊 ئامار و راپرسی
لەلایەن
نەبەرد حوسێننەبەرد حوسێن
رووداو -
هەولێرهەولێر
هەرچەند هێزە ئەمنییەکانی عێراق رۆژ لە دوای رۆژ لە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی
موسڵموسڵ نزیکدەبنەوە، بەڵام ئاوارە بوون لەو شارە بەردەوامە و رۆژانە ژمارەیەک لە خەڵکی موسڵ روو لە کەمپەکانی باشووری کوردستان دەکەن.
ئەوان دەڵێن، سەرەڕای گەرمای زۆر و کەمی پێداویستییە سەرەتاییەکان، بەڵام لە ترسی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان ژیانی کەمپیان هەڵبژاردووە.
دەشڵێن، دڵخۆشن بە کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا، بەڵام دڵگرانن بە وێرانبوونی شارەکەیان و ئاواتەخوازن بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لەکۆی 900 هەزار ئاوارەی موسڵ زیاتر لە 210 هەزاریان لە کەمپەکانی باشووری کوردستانن، هەرچەندە رۆژانە 50 خێزان دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بەڵام لەبەرامبەردا 500 ئاوارەی نوێ دێنە جێگایان.
02-07-2017