ئه و پياوەی حەوت جار ماڵی سوتێنراوە
ساڵح مستەفا جومعە #ئيلنجاغی#، ناسراو بە حاجی ساڵح، ساڵی 1905 لە گوندی ئيلنجاغی گەورەی ناحيەی #تەقتەق#ی قەزای #کۆيە# چاوی بەژيان هەڵهێناوە، دوای ئەوەی ساڵی 1980 گوندەکەی ئيلنجاغی گەورە بە هۆی نەوتەوە چۆڵ دەکرێت لە ساڵی 1981ەوە دەگەڕێتەوە ئيلنجاغی گەورە، نە هەڵاتووی سەربازی بووە نە قاچاغ لە حکومەتی عێراقی تەنها بۆ ئاژەڵداری دەگەرێتەوە ئيلنجاغی گەورە، ماڵەکەی دەبێتە خانەخوێی شۆڕشی نوێ و، لە نێوان ساڵانی (1980-1988) حەوت جار ماڵەکەی لەلايەن ڕژێمی عێراقی و بۆردومان و ئۆپەراسيۆنەکانی دەسوتێنرێت و لە #22-10-1986#-يش جگە لە کاوڵبوون و ڕووخانی ماڵەی بە بۆردوومان بريندار دەبێت، ساڵی 1995 لە تەمەنی نەوەد ساڵی دەچێتە بەر دڵۆڤانی خودای گەوره و لە گۆرِستانی ئيلنجاغی گەورە بەخاک سپێردراوە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,684 անգամ