بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ 35 کرێکار لە پارێزگای دهۆک بوونە قوربانی
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەری کەمپی (مام رەشان) لە سنووری شارۆچکەی
شێخانشێخان ئاشکرای کرد کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگەی نێوان کۆمەڵگەی (مەهەت) و شارۆچکەی (
بەردەڕەشبەردەڕەش)، 35 کەس بوونەتە قوربانی.
پیر شیرۆ، بەڕێوەبەری کەمپی (مام ڕەشان) لە شێخان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 02-07-2017، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کرێکارانی کەمپەکە لە ڕێگەی بەردەڕەش وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە 35 کرێکار بوونەتە قوربانی کە سەرجەمیان ئاوارەی نێو کەمپەکەی بوون.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سەرجەم کرێکارەکان بریندارن و هیچ یەکێکیان گیانیان لەدەست نەداوە، بەڵام برینی هەندێکیان سەختە. گوتیشی: ”ئەو کرێکارانە بە مەبەستی کۆکردنەوەی پەتاتە چوونەتە ئەو ناوچەیە“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەوان زۆرجار هەوڵیان داوە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران لە نێو یەک ئۆتۆمبێلدا نەبن، بەڵام بەهۆی هەژاریی کرێکارەکان، ئەوە قەبوڵ دەکەن کە سەرجەمیان لە یەک ئۆتۆمبێلدا بگوازرێنەوە.
02-07-2017