90%ی ئاوارەکانی لای چەپی موسڵ گەڕاونەتەوە
📊 Amar u Rapirsîya
گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 90%ی ئاوارەکانی باشووری نەینەوا و لای چەپی
مووسڵمووسڵ گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی لای چەپی موسڵ لە دەستی
داعشداعش لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، حکومەتی عێراق کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەکات.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت لەگەڵ داڕشتنی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، حکومەت پلانی بۆ قۆناخی دوای داعشیش داڕشتبوو.
حەدیسی راشیگەیاند، پلانی حکومەت گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومەتە لەو ناوچانە، لەگەڵ دروستکردنی سەقامگیری ئاسایش. دەشڵێت: لەو رووەوە پێشکەوتنی باش هەیە.
سەعد حەدیسی ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند مانگێکی کەمدا ژیان لە بەشی چەپی موسڵ گەڕاوەتەوە و گوتی: لەناوچە ئازادکراوەکانی بەری راستی موسڵیش ژیان دەگەڕێتەوە و فەرمانگەکانی حکومەت دەستیان بە کارەکانیان کردووە، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتوویی بەرنامەکەی حکومەتە.
ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوا لە 17-10-2016 لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە راگەیێندرا. رۆژی 24ی ئایاری 2017 حەیدەر عەبادی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی لای چەپی موسڵی راگەیاند. لە 19ی شوباتی رابردووشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بەری راستی موسڵی راگەیاند (رۆژئاوای شارەکە) و ئێستاش شەڕ لە دوا پێگەی داعشە لە گەڕەکەکانی ناوچەی موسڵی کۆن لە لای راستی شارەکە.
01-07-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!