هەولێر: 30 بەنزینخانە دادەخرێن
📊 Statistics and Surveys
بەڕێوەبەری سوتەمەنی و کانزاکانی پارێزگای
هەولێرهەولێر ئاشکرای دەکات، بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین لە هەولێر 30 بەنزیخانە داخراون و هەر بەنزینخانەیەکش سەرپێچی بکات سزای توند دەدرێت.
مستەفا تەها، بەڕێوەبەری سوتەمەنی و کانزاکان لە پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند کاری لیژنەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی و پارێزگای هەولێر بەردەوامە و چاوپۆشی لە خراپی کوالێتی بەنزیخانەکان ناکرێت.
راشیگەیاند دوای ئەوەی لیژنەکەیان سەردانی چەندین بەنزینخانەیان کردووە، دەرکەوتووە کە کوالێتی بەنزین لە 30 بەنزیخانەی شاری هەولێر نزم و خراپ بووە، بۆیە راستەوخۆ داخراون و تا کوالێتیەکەیان چاک نەکەنەوە، رێگەیان پێنادرێت بەنزین بفرۆشن.
ئه و بەرپرسەی سوتەمەنی لە هەولێر، رونیشکردەوە چاودێری چڕی بەنزینخانەکان دەکەن و رێگە بەهیچ سەرپێچیەکی بەنزینخانەکان نادەن و لەئەگەری هەر سەرپێچییەکیش سزای توندیان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمساڵ بەهۆی چاودێرییەکانیانەوە، کوالێتی بەنزین باشتربووە و کەمتر کێشەی سوتانی فیول پەمپ هەبووە.
01-07-2017
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!